ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سائیرون: سوورین لەسەر ڕووخاندنی حكومەت

خەڵك- بەشی
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون دەڵێت، هەموو داواكارییەكانی خۆپیشاندەران شیاون، جەختی لەسەر پێداگری هاوپەیمانییەكەشی كردەوە لەسەر لەسەركارلابردنی حكومەت بە هەموو وەزیرەكانی.

جەمال فاخر، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی ڕۆژامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “حكومەت دەستەوستانە لەڕووی فەراهەمكردنی ساناترین خزمەتگوزاری بۆ گەلی عیراق، ئەمەش هۆكاری بەرپابوونی خۆپیشاندانەكان بوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو،”، تەئكیدیشی لەسەر شیاوی هەموو داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كردەوە.

بە وتەی پەڕلەمانتارەكەی سائیرون، “ئەوان لە سەرەتاوە داوایان كرد حكومەت سەربەخۆ بێت و بەدووربێت لە پشكداری و حزبایەتی، بەڵام بەداخەوە كەس گوێی لێنەگرتن، ئەمەی ئێستاش ڕوودەدات بەرەنجامی پشكداری و دابەشكردنی پۆستەكانە بەدوور لە پسپۆڕی و كارامەیی”، ئاماژەی بە پێداگریی هاوپەیمانییەكەشی كرد لەسەر ڕووخاندنی حكومەت و دوورخستنەوەی هەموو وەزیرەكان، كە داواكاری خۆپیشاندەرانە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق سازكرا، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، زیاتر لە 100 كەس كوژران و زیاتر لە 6 هەزار كەسی تر برینداربوون.

عێراق

عەللاوی هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی سیستمی سیاسی وڵات دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر كابینە وەزارییەكەی شكست بهێنێت، سیستمی سیاسی دووچاری نسكۆ دەبێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی ئەردەنی (بەترا) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق بڵاویكردەوە، “ئەگەر حكومەتەكەی دووچاری شكست ببێت، تەواوی سیستمی سیاسی عیراق لە دوای ساڵی 2003وە تووشی نسكۆ دەبێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “عەللاوی داوای پشتیوانی بێ‌ مەرجی كردووە لە فراكسیۆنەكان و حزبە سیاسییەكان، تا ئازادی هەڵبژاردنی ئەندامانی حكومەتەكەی پێ ببەخشن بەبێ‌ دەستوەردان”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “عەللاوی لەلایەن فراكسیۆن و حزبە سیاسییەكانەوە پشتیوانی سیاسی لێكراوە و بەڵێنیداوە زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات و بایەخ بە بەرنامەی خزمەتگوزاری بدات وەك تاكە ڕێڕەوێك بۆ هێوركردنەوەی تەوژمی خۆپیشاندانەكان، كە چوار مانگە عیراقیان گرتۆتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“شیعە 11 وەزارەت و سوننە 6 وەزارەت”
پشكی كورد لە حكومەتەكەی عەللاوی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، كابینە وەزارییە نوێیەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد لەخۆدەگرێت.

شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان، كە لە نوێنەری (یەكێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) پێكهاتوون لە ئێستادا لە بەغدان و گفتووگۆ لەسەر ماف و پشكی كورد لە كابینەكەی عەللاوی دەكەن و بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەیەك لەوبارەیەوە لەگەڵ كوتلە عیراقییەكان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، كابینە وەزارییەكەی تەواوكردووە و لە ماوەیەكی داریكراودا، كە ڕەنگە پێنج شەممەی داهاتوو ئەوپەڕی بێت، بۆ پەڕلەمانی ڕەوانە دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “كابینە وەزارییەكە 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد و وەزارەتێكیش بۆ كەمینەكان لەخۆدەگرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا 5 وەزیر لە كابینەكەدا هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و 5 وەزیری تر ژنن”.

پێشتر سەرچاوەیەكی سیاسی ڕایگەیاندبوو، ڕاگەیاندنی كابینە وەزارییەكە لەماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەتح: ڕازی نابین ناتۆ لەسەر خاكی عیراق بێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی پەڕلەمان بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، ڕەتیشیدەكاتەوە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە وڵاتدا جێگەی هێزەكانی ئەمریكا بگرێتەوە.

حەسەن سالم، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بڕیارەكەی پەڕلەمانی عیراق بۆ دەكردنی هێزە بیانییەكان زۆر ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، گواستنەوەی ئەركی ئەمریكاییەكانیش بۆ هاوپەیمانی ناتۆ، سەرپێچی بڕیارەكەی پەڕلەمانە”.

بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارەی فەتح، “داواكارییەكانی ئەمریكا لەگەڵ بەدەركردنی بنكەی عەین ئەسەد و بنكەكانی تری هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەكردنی هێزەكان، بازهەڵدانە بەسەر بڕیارەكەی پەڕلەمان، كە ئاماژە بە پاشەكشەكردن لە عیراق دەكات بەبێ‌ دابەشبوون یان دابەشكردنێك”.

حەسەن سالم داوای لە حكومەت كردووە،” بوێر و چاونەترس بێت و داواكارییەكەی ئەمریكا بۆ دانانی سیستمی پاتریۆت ڕەتبكاتەوە، كە خۆی لەخۆیدا گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگرییە لە قەوارەی زایۆنیزم، ئەمەش مایەی نەنگییە عیراق ببێتە سوپەر بۆ بەرگری لە زایۆنیزمەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان