ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خانەنشینی كارمەندانی كەرتی تایبەت دەگرێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیران دۆخی عێراق و سوریا تاوتوێ دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و پشتگیری بۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەربڕی، هەروەها بڕیار لەسەر دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران درا.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 9-10-2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا تیشك خراوەتە سەر گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عیراق و سوریا، كە ئاڵۆزتربوونی دۆخی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرئەنجامە نەرێنییەكانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سوریادا نامێنێتەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە كاتێكدا پشتگیری لە داوا ڕەوا و یاساییەكانی خۆپێشاندەران دەكەین، كە بە شێوازێكی ئاشتیانە و مەدەنیانە پێشكەشی بكەن، لە هەمانكاتدا ئەنجوومەنی وەزیران پشتگیری بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی دەربڕی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

ئەنجومەنی وەزیران دۆخی عێراق و سوریا تاوتوێ دەكات
• ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەربڕی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
• ئاڵۆزتربوونی دۆخی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەرئەنجامە نەرێنییەكانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سوریادا نامێنێتەوە
• دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) – ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٠/٩ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تیشكی خستە سەر گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق و سوریا. دەربارەی خۆپێشاندانەكانی عێراق ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە لە كاتێكدا پشتگیریی لە داوا رەوا و یاساییەكانی خۆپێشاندەران دەكەین كە بە شێوازێكی ئاشتیانە و مەدەنیانە پێشكەشی بكەن. لە هەمانكاتدا ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەربڕی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

سەرۆك وەزیران هەروەها تیشكی خستە سەر سەردانی گرنگی سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ هەرێمی كوردستان كە لەگەڵ شاندێكی باڵای دیپلوماتكار و خاوەنكارانی رووسی هاتبوو.

دەربارەی پەرەسەندنەكانی دۆخی سوریاش، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە ئاڵۆزتربوونی دۆخی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا كاریگەری و دەرئەنجامە نەرێنییەكانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سوریادا نامێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی بە هەزاران خەڵك و بەشێكی زۆریشیان پەنا بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنن. بۆیە پێویستە كێشەكان بە رێگەی گفتوگۆ و ئاشتیانە چارەسەر بكرێن و بڕیاری تاكلایەنەی سەربازی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی ناوچەكەدا نییە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی وردی دەربارەی ئامادەكاری وپێداویستییەكانی ئەگەری هاتنی شەپۆلی پەنابەران لە سوریاوە بۆ هەرێمی كوردستان خستەڕوو. داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكانیش كرا كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بۆ میوانداریكردنی شەپۆلی نوێی پەنابەرانی سوریا.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ، كوێستان محەمەد وەزیری كار وكاروباری كۆمەڵایەتی راپۆرتێكی دەربارەی پێشنیارەكانی وەزارەتیان بۆ پشتیوانی سندوقی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی خستەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران وەزیرە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران بە گوێرەی یاسای خانەنشین و دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران. ئەمەش بەشێكە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی هاندانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ كاركردن لە كەرتی تایبەت لە رێگەی پاراستنی ماف و شایستەكانیان.

کوردستان

برینی دوانیان سەختە
بەوێنە، لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە پێنجوێن چوار كەس برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگە ناڵپارێز- پێنجوێن، چوار كەس بریندار بوون، لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنیش دەڵێت، برینی دوانیان قورسە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لوقمان لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنەوە بڵاوكراوەتەوە”لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی وەرگەڕان و پێكدادان لە سەر رێگەی پێنجوێن ـ ناڵپارێز چوار كەس برینداربوون”.

بە وتەی لوقمان لەتیف”بریندارەكان هێندراونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، برینی دوانیان سووكە و ڕەنگە دوای دڵنیابوونەوە و چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە، بەڵام دوانیان شكاوی ئێسكیان هەیە و ئەوان دەمێننەوە لە نەخۆشخانە”.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دوایی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی هەندێك لە شارەزایان، هۆكارەكەی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و بە بۆچوونی هەندێكی تر بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی گەنمی جوتیارانی هەرێمیدا

سلێمانی – نزار جەزا
لیژنەیەكی حكومەتی هەرێم لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەبەغدادە و وەزیری پلاندانانی هەرێمیش ئاشكرای دەكات، وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە.

دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەوەڵامی پرسیارێكی (خەڵك)دا ڕایگەیاند، پێشتر وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبەشداری وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد سەردانی بەغدادیان كرد، و بڕیاریاندا لیژنەیەك بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دروستبكرێت.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەو لیژنەیە ئێستا لەبەغدادن و وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە، بەڵام تاكو ئێستا لیژنەكە لەبەغداد نەگەڕاونەتەوە، تاكو وردەكاری بەڵێن و دەستكەوتەكانی ئەو لیژنەیە بزانن و باسی بكەن.

جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2014 و 2015 و 2016 گەنمیان بە حكومەتی عیراق داوە، بەڵام حكومەتی عیراق بەشێك لەو پارەیەی پێ نەداون، پێشتریش لەڕێگەی دادگاوە ئەو مافە بۆ جوتیارانی هەرێم گەڕێنرایەوە، بەڵام حكومەتی عیراق ئامادەنەبوو پارەكە دابین بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە، لەچەند گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕ ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبووەوە

خەڵک

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۰ی شوباتی ۲۰۲۰، لەئەنجامی بارینی بارانی بەخوڕ و بەردەوام لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو شوێنانە بکرێت.

بەبێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێکی هەبێت، لەئەنجامی بارینی بارانی بەخوڕ و بەردەوام لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، دەست بەجێ تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و ئاوەڕۆ بەئەرکی خۆیان هەڵسان، چارەسەری کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی بارانیان کرد.
پشتر لەلایەن تیمەکانی شارەوانی بۆ ئەوەی کێشەی لافاو درووست نەبێت، سەرجەم ئاوەڕۆکانیان پاککردبووەوە.

لەکاتی بەسەرکردنەوەی شوێنەکانیش د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو شوێنانە بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان