ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(بەفەرمی) یانەی ئەی سی میلان ڕاهێنەری نوێی ئاشکرا کرد

خەڵک سپۆرت

پاش ماوەیەکی کورت لە دوورخستنەوەی مارکۆ جیامپاولۆ، ئیدارەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ستیفانۆ پیۆلی وەک ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد.

نوێنەرانی میلان کە پێکهاتوون لە پاولۆ ماڵدینی ئەفسانە و بۆبانی کرواتی لەماوەی ٣٦ کاتژمێردا جیامپاولۆی ڕاهێنەریان بەهۆی خراپی ئەنجامە تۆمارکراوەکانەوە دوورخستەوە و لە جێگەی ڕاهێنەرێکی تریان دەستنیشان کرد، ئەو ڕاهێنەرەش ستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی فیورنتینا بوو.

پیۆلی تەمەن ٥٣ ساڵ یەکێکە لە ڕاهێنەرە ئەزموندارەکان و لەوەرزی ٢٠٠٣/٢٠٠٤وە دەستی بەکاری ڕاهێنان کردووە و سەرپەرشتی چەندین یانەی گەورەی وەک پارما و ساسولۆ و کیێڤۆ و لازیۆ و ئینتەرمیلان و فیورنتینای کردووە، ڕاهێنەرێکی هاوسەنگە لە پلان و شێوازی یاریکردنیدا، بەوە ناسراوە کە سەرسامی پێگەی یاریزانی ڕیجێستایە و پشت بە پلانەکانی (٤ – ٣ – ٣) و (٤ – ٢ – ٣ – ١) دەبەستێت.

لەم وەرزەدا میلان بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێت، ئەرکی پیۆلی گەڕاندنەوەی یانەیەکە بۆسەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان و مسۆگەرکردنی کورسیەکی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سەرباری ئەوەی هاندەرانی میلان دژایەتی ئەم ڕاهێنەرە دەکەن و پێیان باشبوو لوچیانۆ سپالێتی دابین بکرێت، بەڵام شارەزایان پێیان وایە ڕاهێنەرە نوێیەکە دەتوانێت هەنگاوێک یانەکە بەرەوپێش ببات.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید بۆندی مباپێ دوادەخات و بەیل بۆ سەڵاح دەفرۆشێت

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە و بڕیاریانداوە گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسی بۆ هاوینی ٢٠٢١ دوابخەن.

یانەی شاهانە لەم وەرزەدا و بەتایبەت لە کۆتا ڕووبەروبونەوەکاندا سەرکەوتوو نەبووە، ئەگەریش هەیە لەهەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی نافەرمی نازناوەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ناوخۆی ئیسپانیا بەهۆی بەهێزی یانەکانی مانچستەر سیتی و بەرشلۆنەوە لەدەست بدات.

ڕۆژنامەی “ئیل دیسمارک”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، سەرۆکی یانە زەبەلاحەکەی مەدریدی هەستی بە لاوازی پێکهاتەکانی زێدان و نەبوونی هێرشبەرێکی یەکلاکەرەوەی گۆڵکار کردووە، بەتایبەت لە باڵەکانی هێرشبەرییەوە کە هیچکام لە گاریس بەیل و هازارد و ڤینیسیۆز جونیۆرز هاوکاری بنزیمە نەبوون.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی مباپێ بڕی ٣٠٠ ملیۆن یورۆی تێدەچێت و لەهەمان کاتدا ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان پلانی نییە لە هاوینی ٢٠٢٠ دەستبەرداری ئەم یاریزانە ببێت، لێرەدا فلۆرنتینۆ پێرێز پلانێکی نوێی داڕشتووە و بەپێی پلانەکە گواستنەوەی مباپێ تا هاوینی ٢٠٢١ دوادەخرێت و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ناوداری تر دەدرێت، ئەو موحەمەد سەڵاحی میسڕی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵە.

گواستنەوەی سەڵاح پاش ئەوە دێت کە یانە مەدریدیەکە دەستبەرداری گاریس بەیل دەبێت بۆ یانەیەکی تر، ئەو پارەیەش کە لە فرۆشتنی شەمەندۆفێرەکەوە کۆدەکرێتەوە تا ١٥٠ ملیۆن پاوەند بەرزدەکرێتەوە و سەڵاحی میسڕی پێدابین دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین ڕووبەروبونەوەی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلتەرا

ئەستۆن ڤێلا – شیفێڵد یونایتد (دواخرا)

برایتۆن – کریستاڵ پاڵاس (٣:٣٠)

نیوکاسڵ – بێرنڵی (٦:٠٠)

وێستهام – ساوزهامبتۆن (٦:٠٠)

بۆرنماوس – چێڵسی (٦:٠٠)

واتفۆرد – لیڤەرپوڵ (٨:٣٠)

خولی ئیسپانیا

ئیبار – لیڤانتی (٣:٠٠)

ڤالێنسیا – ڕیاڵ بیتیس (٦:٠٠)

لیگانیس – ئالاڤێس (٨:٣٠)

گرانادا – سەلتا ڤیگۆ (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

لازیۆ – بۆلۆنیا (٥:٠٠)

ئودینێزی – فیورنتینا (٨:٠٠)

ناپۆلی – تۆرینۆ (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

دۆرتمۆند – فرایبۆرگ (٥:٣٠)

ماینز – پادربۆرن (٥:٣٠)

ئۆگسبۆرگ – بروسیا مونشنگلادباخ (٥:٣٠)

هۆفنهایم – بایرن میونشن (٥:٣٠)

کولن – شالکە (٨:٣٠)

خولی فەرەنسا

پاریس سانت جێرمان – دیجۆن (٧:٣٠)

مۆناکۆ – ستاد ڕیمس (١٠:٠٠)

مۆنیپیلێ – ستراسبۆرگ (١٠:٠٠)

تولوز – ڕین (١٠:٠٠)

ستاد بریست – ئینجێر (١٠:٠٠)

ئەمیان – میتز  (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) گەورەکان گەیشتنە قۆناغی ١٦ی یوروپا لیگ و ئارسیناڵ ماڵئاوایی کرد

خەڵک سپۆرت

کۆتا یارییەکانی قۆناغی ٣٢ی یوروپا لیگ ئەنجامدران و یانە زەبەلاحە بەشدارەکان خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو و یانەی ئارسیناڵ بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆسی شکستی هێنا.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گەورەی بە ئەنجامی (٥ – ٠) بەسەر یانەی کلوپ بروجی بەلجیکی تۆمارکرد، بەو ئەنجامەشەوە کوڕانی سۆڵشایەر گەیشتنیان بەقۆناغی ١٦ یەکلایی کردەوە.

لە یەکێکیتر لە یارییە گرنگەکاندا، ئارسیناڵ لەناو یاریگا و هاندەرانیدا میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی کرد.

گانەرز لە یاریی چوون بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا، لە یاریی گەڕانەوەدا پێویستیان بە یەکسانبوونێک، یاخود بردنەوەبوو بەهەر ئەنجامێک.

بەڵام بەپێچەوانەی بۆچوونەکانەوە یۆنانیەکان بە ئەنجامی (١ – ٢) بردنەوەیان بەدەستهێنا و یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرایان بە کۆی ئەنجام و جیاوازی گۆڵە تۆمارکراوەکان لەدەرەوەی یاریگا کردە دەرەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی گلاسگۆ ڕەینجەرز، وڵڤەرهامپتن، ئیستانبوڵ باشاکشەهیر، بایەر لیڤەرکوزن، بازل، لاسک لینز، ڕۆما، ڤۆلفسبۆرگ، خیتافێ، سڤیلیە، کۆپنهاگن، ئینتەرمیلان، شاختار، مانچستەر یونایتد، ئۆڵۆمپیاکۆس، سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) بەدەست هێنا.

ئەنجامی یارییەکانی گەڕانەوە:

سپۆرتینگ پراگا ٠ – ١ ڕەینجەرز

ئیسپانیۆل ٣ – ٢ وڵڤەرهامبتۆن

ئیستانبوڵ باشاکشەهیر ٤ – ١ سپۆرتینگ لشبۆنە

پۆرتۆ ١ – ٣ بایەر لیڤەرکوزن

بازل ١ – ٠ ئەپۆیل نیکۆسیا

لاسک ٢ – ٠ ئەلکەمار

غینت ١ – ١ ڕۆما

مالمۆ ٠ – ٣ ڤۆلفسبۆرگ

ئەیاکس ئەمستەردام ٢ – ١ خیتافی

سڤیلیە ٠ – ٠ کلوج

سێڵتیک ١ – ٣ کۆپنهاگن

ئینتەرمیلان ٢ – ١ لودۆگۆریس ڕازگراد

بەنفیکا ٣ – ٣ شاختار

مانچستەر یونایتد ٥ – ٠ کلوب بروج

سالزبۆرگ – ئینتراخت فرانکفۆرت (دواخرا)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان