ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارزانی بۆ ئەمریكا و فەڕەنسا: گەلی كورد لە دژایەتی تیرۆر قوربانی زۆری داوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لە ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر دەكات بۆ پاراستنی گەلی كورد ڕۆڵی خۆیان ببینن، دەشڵێت: “گەلی كورد لەچوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوە و ئێستا چاوەڕوانیمان لە ئەمەریكا و هاوپەیمانان و كۆمەڵی نیودەوڵەتی هەیە ڕێگە نەدەن بە بەرچاوی ئەوانەوە گەلی كورد تووشی كارەساتی تر بێت”.

ماڵپەڕی فەرمی (مەسعود بارزانی) لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 9-10-2019 لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤ ڤیگن، كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەبارەی دۆخی سوریا و ئەگەری ڕوودانی شەڕ و كارەسات گفتوگۆی ورد و ڕاشكاوانەیان كرد.

ڕاشگەیاندووە، بارزانی جارێكی دیكە نیگەرانی قووڵی خۆی لە ئەگەری ڕوودانی كارەسات بۆ كوردی سوریا دەربڕی و داوای كرد ئەمریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بۆ پاراستنی گەلی كورد ڕۆڵی خۆیان ببینن.

بارزانی ڕاشیگەیاندووە، گەلی كورد لەچوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوە و ئێستا چاوەڕوانیمان لە ئەمریكا و هاوپەیمانان و كۆمەڵی نیودەوڵەتی هەیە ڕێگە نەدەن بە بەرچاوی ئەوانەوە گەلی كورد تووشی كارەساتی تر بێت و لەو بارەیەوە بەرپرسیارێتی گەورە دەكەوێتە سەرشانی ئەمریكا و هاوپەیمانان.

مەسعود بارزانی لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر باسی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی پارێزگاكانی عیراقیان كردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە لەگەڵ ئەوەدان داواكارییە شەرعییەكانی خەڵك جێبەجێ بكرێن، لە هەمانكاتدا دژی ئەوەین بەرپرسیارێتی گەندەڵییەكانی ڕابردوو بخرێتە ئەستۆی حكومەتی ئێستا و كەسانێكی هەلپەرست، كە خۆیان بەرپرسی دۆخەكەن، ئێستا بۆ دژایەتی سەرۆك وەزیران بیانەوێ سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵك بن و لەوبارەیەوە پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی عادل عەبدولمەهدی دووپاتكردەوە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر كرد، بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە، بەتایبەت ئەگەری شەڕ و ئاڵۆزی زیاتر لە باكووری سوریا تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایش لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عیراق ئاڵۆگۆڕ كرا.

کوردستان

هاووڵاتیەكی كورد بە تەقەی هێزەئەمنییەكان كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای كرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كورد كرد و بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 23-10-2019 هێزەئەمنییەكانی ئێران ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كوردیان كە باری ”مێوژ“ی پێ بووە داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەهۆی دەست ڕێژی گوللەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە ناوی نامدار ساڵح زادە گیانی لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ترەمپ داوای بینینی مەزڵوم كۆبانێ‌ دەكات
مەزڵوم كۆبانێ‌ بە تەلەفۆن چی بە ترەمپ وتووە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا و فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە تەلەفۆن باس لە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن و ترەمپ داوای بینینی مەزڵوم كۆبانێ‌ دەكات.

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتەری خۆی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی نێوان مەزڵوم كۆبانێ‌ و ترەمپ-ی بڵاوكردۆتەوە.

مستەفا بالی لەزاری مەزڵوم كۆبانێ‌-وە دەڵێت: “ئێمە سوپاسی دۆناڵد ترەمپ دەكەین بۆ هەوڵە نەبڕاوەكانی بۆ وەستاندنی هێرشە دڕندانەكەی توركیا و گروپە جیهادییەكان بۆ سەر خەڵكەكەمان، چونكە بەبێ هەوڵەكانی ئەو ئاگربەستە شتێكی مەحاڵ دەبوو”.

مەزڵوم كۆبانێ دەشڵێت: “قسەم لەگەڵ سەرۆك ترەمپ كرد و پێشێلكارییەكانی توركیام لە بەرامبەر ئاگربەستەكە بۆ ڕوونكردەوە”.

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا تویتەكانی مستەفا بالی ڕیتویت كردووە و بە تویتێك دەڵێت: “ژەنەراڵ مەزڵوم سوپاس بۆ وشە میهرەبانەكان و ئازایەتیت، تكایە رێزی زۆرم بە كوردەكان بگەیەنە و بە پەرۆشەوەم بۆ بینینت بەم نزیكاتە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێنانی بەنزینی عیراق بۆ شارەكانی هەرێم چی بەسەرهات؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی دوو پێشنیازەكەمان بداتەوە لەسەر ڕەوانە كردنی بەنزینی عیراقی بە نرخی حكومی، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیەكانەوە هێشتا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوە ڕابردوودا لە ڕێگەی دوو پێشنیازەوە داوامان كرد هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عیراق بەنزین بەشی پارێزگاكانی هەرێم بەهەمان نرخی حكومی ڕەوانە بكرێت.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناكۆكیەكانی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و ڕادەستكردنی نەوت نەتوانرا وەك پێویست وەڵام وەربگرێن، كە چەندین جار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوت قسەمان كرد، بۆیە ئەگەر ئەو پرسە نەگاتە ڕێككەوتن، ڕەنگە جارێكی دیكەش ڕێگری دروست ببێت”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەدوادچوونی بۆ دەكەین و لەگەڵ بەرپرسان قسە دەكەین، بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵۆزیەی ڕووی لە عیراق كردووە، كە زۆرینەی دەزگاكانی حكومەت و بەرپرسان سەرقاڵی خۆپیشاندەران و داواكارییەكانیانن، وەڵام نەدراوینەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر ئەو خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكرێت كاریگەری لەسەر حكومەت نەبێت، جارێكی دیكە هەوڵەكانمان بۆ ئەو پرسە دەخەینەوە كار، ئێستا لەگەڵ هەر كەس لەسەر هەر پرسێك قسە بكەین وەڵامیان ئەوەیە لە ئێستادا سەرقاڵی ئاڵۆزییەكان عیراقن و داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان