ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

خامنەیی دروست كردن و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی حەرام كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران دەڵێت: “بڕیارماندا بۆمبی ئەتۆمی دروەست نەكەین، هەرچەندە توانای دروستكردنیمان هەیە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بڵاویكردەوە، “وڵاتەكەی هەرگیز هەوڵینەداوە بۆمبی ئەتۆمی دروستبكات، یان چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت، كە شەریعەتی ئیسلامی حەرامی كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە خاوەنی تەكنەلۆجیای ئەتۆمیین”.

بە وتەی خامنەیی، “دروستكردن و عەمباركردنی بۆمبی ئەتۆمی، هەڵەیە و بەكارهێنانیشی حەرامە، ئێران بەتەواوەتی خۆی لەوە بەدووردەگرێت، هەرچەندە خاوەنی تەكنەلۆجیای ئەتۆمیین”.

وڵاتانی خۆرئاوا و بە تایبەتیش ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئێران بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی تۆمەتبار دەكات، ئەم تۆمەتەش لەلایەن تارانەوە ڕەتدەكرێتەوە.

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 2ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 5 هەزار و 29 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 918 هەزار و 789 كەس و 160 هەزار و 326 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە تەقینەوەی بۆمبێكدا چوار پۆلیسی ئێرانی بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
سوپای پاشداران برینداربوونی چوار پۆلیسی لە شاری زاهیدان ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە، بۆمبێكی دەنگیی لە ناوچەی زیباشەهری سەر بە زاهیدان تەقییەوە و بە هۆیەوە چوار پۆلیس بریندار بوون.

ڕوونیشیكردەوە كە بۆمبەكە لە نزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس تەقیوەتەوە و سەرباری برینداركردنی پۆلیسەكان، زیانیشی بە ئۆتۆمبێلەكە گەیاندبووە.

بەڵام هیچ لایەنێك بە دانانی بۆمبەكە تۆمەتبار نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

185 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە وڵاتەكە گەیشتە 17 هەزار و 802 كەس.

ئەمڕ سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 185 كەسی دیكە بە هۆی تووشبوونیان بە كۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا، بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی مردن بۆ 17 هەزار و 802 كەس بەرزبووەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە تۆماركردنی دوو هەزار و 679 تووشبووی نوێ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 317 هەزار و 483 كەس كە 274 هەزار و 932یان چاكبوونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاند دۆخی تەندروستی چوار هەزار و 129 تووشبووی پەتاكە ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان