ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێبوار تاڵەبانی: بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك پەك دەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگەكانی عیراق بە بڕیارێكی پەڕلەمان، بۆ كەركوك زیانێكی گەورەی هەیە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكیش لەو بارەیەوە دەڵێت، “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، پڕۆسەی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ پەك دەخات”.

ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە، “داواكاری خۆپیشاندەرانی عیراق بوو، كە ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پەڕلەمانیش هەڵبوەشێنرێنەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی پەڕلەمان چارەسەری كۆی كێشەكانی عیراق بكات، كە پەڕلەمان پشكی شێری ئەو گەندەڵیانەی بەردەكەوێت، دەستی بۆ یاسای ژمارە 19ی ئەنجوومەنی پارێزگاكان برد و هەمواری كردەوە”.

بە وتەی ڕێبوار تاڵەبانی، “سڕكردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق، بڕیارێكی ناتەندروستە، بە تایبەتی بۆ پارێزگایەكی وەكو كەركوك، كە بەپێی یاسای ژمارە 71ی بریمەر كاردەكات، كە نابێت كەركوك بگرێتەوە”.

دەشڵێت: “ئەوەی سەدام حوسێن و ڕژێمەكەی بە 35 ساڵ نەیانكرد، پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك بە دوو ساڵ ئەو هەموو تەعریب و گۆڕانكارییە نادەستووری و نایاساییانەی ئەنجام داوە، ئینجا ئەنجوومەنی پارێزگا نەمێنێ لە كەركوك، خوادا دەزانێت چی دەكەن”.

جەختیشی كردەوە، بێگومان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، كاریگەری لەسەر دانانی پارێزگاری نوێ بۆ كەركوك دەبێت و دەبێتە بەشێك لەو ڕێگری و ئاستەنگانەی بۆ دانانی پارێزگاری كورد لە كەركوك هەیە و پڕۆسەكە لەبار دەبات، چونكە دانانی پارێزگار بە هەڵبژاردن دەبێت لەنێو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك.

کوردستان

هەولێر؛ دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا ناجێگیرە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر ناجێگیرە.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند 15 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزشیکدان.

ڕوونیشیكردەوە كە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر 643 تووشبووی کۆرۆنا خەوێندراون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو كە پێیانوایە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاتر بێت كە تۆماركراون، چونكە بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون ناچن بۆ پشكنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێکی بەبۆنەى دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پەیامێکی بەبۆنەى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بڵاوکردەوە.

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەو پەیامەیدا ئاماژەى بەڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگاکان کرد لەهاوکاری و پاڵپشتی وەزارەتى پەروەردە و ئاماژەى بەئەوەدا،وەک بەشێک لە بەرپسیارێتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هۆڵەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچن.

 

دەقی پەیامەکە:

 

پەیامی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەبۆنەى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى

بەبۆنەى دەستپێکردن و بەڕێوەچونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هەرێمى کوردستان، هیواى سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەخوازم و هیوادارم پرۆسەکە بەسەرکەوتویى بەڕێوەبچێت.

وەک بەشێک لە بەرپسیارێتی وەزارەتمان و بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هۆڵەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچن، بۆیە جێگەى خۆیەتى لێرەدا سوپاسى سەرجەم سەرۆک زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستاو فەرمانبەرانی ئازیز بکەین چ لە زانکۆ حکومیەکان و چ لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، کە زۆر لەخۆبردوانە خەمخۆر و هاوکار بون بۆ دابینکردنى هۆڵەکان، هەر لەم سۆنگەیەشەوە جارێکی تر داوایان لێ دەکەم بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئەوەى پرۆسەى تاقیکردنەوەکان بەبێ گرفت و لە کەشێکى ئارام بەڕێوەبچێت.

لە کۆتاییدا جارێکی تر هیواى سەرکەوتن بۆ پرۆسەکە و خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیى دەخوازم.

د. ئارام محمد قادر
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ و سبەی مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە و ئەنجومەن دابەش دەكرێت.

بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێن:
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن لەگەڵ وەزارەتی پیشه‌سازی و بازرگانی.

كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،
ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەش دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان