ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین رووداوی ئازار بەخشممان بینی كە لەمیانەیدا دەنگی گەلەكەمان بیستراوو بەهێز بوو بۆ پێویستی بەدەنگەوە هاتنی داواكاری و پێویستی و مەغدوری هاوڵاتیان.

هەروەها وتی”بە ئازارێكی قوڵەوە خوێنی رژاوی عیراقییەكانمان بینی لە شەهید و بریندارەكان لە ریزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان.”

بەرهەم ساڵح باسی لەوەشكرد”ئەوەی روویدا لە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خوازو هێزە ئەمنییەكان و راگەیاندن كارو رۆژنامەنووسان بە دەسترێژی گولە‌ مایەی قبوڵكردن نییە لەو عیراقەی كە بەڵێنماندا دیموكراتی بین و مافەكان و سەربەستییەكان بپارێزین و هەمووانیش پابەندبن بە دەستور، دەسەڵات لە پێش هاوڵاتیانەوە .”

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا وتی”حكومەت و فەرماندەكانی هێزە ئەمنییەكان تەئكید دەكەنەوە لە نەبوونی هیچ فەرمانێك بۆ دەستدرێژی گولە، ئەو پێشێلكاری و توندوتیژی و بە ئامانج گرتنەش لە رێگەی دەسترێژی گولە‌وە بەهیچ جۆرێك بە بڕیاری دەوڵەت و دەزگاكانی نەبووە، كەواتە ئەوانەی ئەو كارەیان كردووە تاوانبارو ئەو كەسانەبوون كە لەدەرەوەی قانون بوون، لە پێگەی خۆمەوە وەك سەرۆك كۆمار دووپاتی دەكەمەوە كە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەكانمان بە تەواوی یەكەو پێكەهاتەكانییەوە بەرگریكارو داكۆكیكاربن لە گەل و ماف و چارەنووس و دەستورەكەی كە رێگری دەكات لەوانەی پێشێلی دەستور دەكەن و دەستدرێژی دەكەنە سەر هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەكان و دەزگاكانی راگەیاندن چاوترسێن دەكەن.”

عێراق

بەشێك لە بەرپرسانی باڵای عیراق دەستیان بە هەڵهاتن كرد

خەڵك –بەشی هەواڵ
ماڵپەڕی اخبار البغدادیە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بڵاویكردەوە بەشێك لە بەرپرسانی باڵای عیراق و خێزان و كەسوكاریان لە ترسی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی هەینی كە بە ڕاپەڕینی تشرین ناوی دەهێندرێت، عیراق بەجێدەهێڵن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكە، ئەو كەسانە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە خەریكی هەڵهاتنن لە عیراق.

ئەو كەسانە كە سەر بە ڕەوتی حیكمە و دەوڵەتی یاسا و پەرلەمانتارانی هەندێك لایەن و حیزبی دیكەن لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا عێراقیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە چەند وڵاتێك كردووە لەوانە توركیا و ئێران و قەتەر و بەریتانیا.

هاوكات ژمارەیەك لە فەرماندەكانی حەشدی شەعبیش عیراقیان بەجێهێشتووە.

سەرچاوەیەك ڕایگەیاندووە، ئەو بەرپرسانە جموجۆڵە گەشتە ئاسمانییەكانی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێنیان قۆستووەتەوە و لە رێگایەوە چوونە دەرەوەی عیراق.

لە عیراق ئامادەكاری دەكرێت بۆ خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق و ناوی ڕاپەڕینی تشرینی لێنراوە، ئەمە هاوكات لەگەڵ دەنگۆی ڕووخاندنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئامادەكاری بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش دەكات

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق لە ڕووی ئەمنی و داراییەوە خۆی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش ئامادەكردووە.
دوای هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش هەڵهاتن و ئەمەش مەترسی گەڕانەوەی ئەو چەكدارانەی بۆ عیراق زیاتركرد و بەپێی زانیارییەكان، هێزە عیراقییەكان ژمارەیەك لەو چەكدارانەیان دەستگیركردووەتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو دۆخەی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوودەدات، دۆخێكی وای دروستكردووە كە لایەنە نێودەڵەتییەكان ترسیان لە سەرهەڵدانەوەی داعش هەبێت و یەكێك لەو شوێنانەی گومانی لێدەكرێت داعشی هەڵهاتوو ڕووی تێبكەن بریتییە لە عیراق.

دەشڵێت”عیراق لە ڕووی ئەمنییەوە هێزێكی ناردووە بۆ ئەو سنوورانە و كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان كردووە و سەردانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش پەیوەندی بەوەوە هەبوو كە عیراق خۆی ئامادەبكات نەوەك ببێتەهۆی ئەوەی جارێكی دیكە داعش سەرهەڵبداتەوە، چونكە لە حاڵەتی سەرهەڵدانەوەی داعش هەموو ناوچەكە لە مەترسیدایە نەك تەنها عیراق و هەرێم و سوریا، بۆیە لە رووی ئەمنییەوە ئامادەكاری كراوە”.

ئاشكراشیكرد، داعش كۆتایی نەهاتووە لە عیراق، هەربۆیە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەزگا هەواڵگرییەكان بەشی ئەوە بودجەیان بۆ دیاریكراوە كە بتوانن لەو حاڵەتانەدا ڕووبەڕووی ئەم دۆخانە ببنەوە، بۆیە لەم كاتەدا پێویستی بە بودجەی زیاتر نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەتح بۆ (خەڵك): پێشێلكردنی سەروەری عیراقە
كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریاوە بۆ عیراق ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵً
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكریت، دژایەتی خۆی بۆ هاتنەناوەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ نێو خاكی عیراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: “هاتنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریاوە بۆ عیراق، بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی پەڕلەمان و حكومەتی عیراق بووە”.

سوهام موسەوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “هاتنەناوەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەبێ‌ ئاگاری پەڕلەمان و حكومەت، پێشێلكارییە بۆ سەروەری و سەقامگیری عیراق، ئێمە دەزانین، كە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتانی ناوچەكە بۆتە مایەی دروستكردنی زۆرێك لە كێشەكان و دەستوەردانی لە وڵاتاندا تەنگژە و ئاشووبی زۆری دروستكردووە”.

بە وتەی موسەوی، “دەستوەردانی ئەمریكا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە وڵاتانی وەك عیراق و لیبیا و سوریا و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە، بۆتە مایەی ئەوەی ئەو وڵاتانە ناسەقامگیربن و بۆتە مایەی بڵاوكردنەوەی كلتوری كوشتن و لەبەریەكهەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵایەتی، ئەمەش تەنیا لەپێناو گەڕان بەشوێن بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەلئەبیب”.

ئەو پەڕلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح، ڕەتیكردەوە زانیاری لەبارەی ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا و ئەو شوێنانە هەبێت، كە تێیدا جێگیر بوون، بەڵام ڕایگەیاند، “لەگەڵ ئەو هێزە ئەمریكاییانەی لەئێستادا لە سوریا پاشەكشەیان كردووە و هاتوونەتە عیراق، هێزی سەربازی تری ئەمریكا هەیە لەسەر خاكی عیراق، بە تایبەتی لە بنكەی (عەین ئەسەد) لە ئەنبار و بنكەی گەیارە لە نەینەوا و چەند شوێنێكی تر، ئەمەش بەبێ‌ وەرگرتنی ڕەزامەندی پەڕلەمان و حكومەتە”.

لەم ماوەیەی دواییدا مارك ئەسپر، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، ئەو هێزە ئەمریكایانەی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا پاشەكشە دەكەن، كە ژمارەیان هەزار سەربازە، لە عیراقدا جێگیر دەكرێن و پڕۆسەكەش چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، ئەمڕۆ ئەو هێزانە لە قامیشلۆوە بەرەو هەرێمی كوردستان كشانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان