ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هۆشداری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە حكومییەكان لە دوای دەوام دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، هەر ئۆتۆمبێلێكی میری لەدوای دەوامی فەڕمی بۆكاری تایبەتی بەكاربێت دەستی بەسەر دادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكان‌ و فەرمانگە حكومییەكانی ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەكەینەوە هەر ئۆتۆمبێلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان)ی پێوەنەبێت و دەستكاری تابلۆكەی كرابێت واتە لەژمارەی حكومییەوە گۆڕدرابێت بۆ ژمارە كاتی لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، هەر ئۆتۆمبێلێكی میری لەدوای دەوامی فەڕمی بۆكاری تایبەتی بەكاربهێنرێت، لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی بەسەر دادەگیرێت و كەسی سەرپێچیكاریش لەڕێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە بەتۆمەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت سزا دەدرێت.

جەختیش لەوە دەكاتەوە، هەر شۆفێرێكی میری پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت ڕاستەوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا دەگیرێت و ئەو كەسەی لێیدەخوڕێت دەدرێتە دادگا.

کوردستان

خواردەمەنی میللەت لە سلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنگەیەكیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”لەلایەن لیژنەی سێی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی پابەند نەبونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی، خواردەمەنی میللەت لە گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانی دادەخرێت.”

لەراپۆرتی لیژنەكەدا هاتوە؛ خواردەنی میللەت پابەندی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوە، ئەمەش یەكێكە لەو سەرپێچیانەی شوێنەكە و خاوەنەكەی روبەوری رێكارە یاساییەكان دەكاتەوە.

هەروەها؛ مۆڵەتی كاركردنی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وەرنەگرتوە، نەبونی مۆڵەتی كار شوێنەكە روبەروی داخستن دەكاتەوە تائەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرێت، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی میللەت دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرجەكانی كاركردن دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جڤاتی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان ڕێكدەخاتەوە

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدایە و تاوتوێ چەند پرسێكی نێوخۆیی و دەرەكی دەكات.

میدیای فەڕمی گۆڕان بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكە هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەت و پڕۆسەی چاكسازی و دواین گۆڕانكاری دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكە دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەكە و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوەشی تاوتوێ دەكات.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی كۆچی دوایی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 18-1-2020، ئەحمەد زاگە لێپرسراوی كۆمیتەی گوێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتی خەودا لەماڵەكەی خۆی گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشیدەكات، لەلایەن كەسوكارەكەیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دواتر ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە، بەپێی راپۆڕتی پزیشكی دادوەریش هۆكاری مردنەكەی جەڵدە بووە”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان