ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای سۆنی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی پلەیستەیشن 5 ی ئاشکراکرد

خەڵک-

پاش چاوەڕوانییە زۆرەکان سۆنی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی پلەیستەیشن ٥ ی ڕاگەیاند، کە نەوەیەکی نوێی یاریکردنی ئەلیکترۆنی لە خۆی دەگرێت و ئامێرەکەی لە پشووی ساڵی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت و پێشبینی دەکرێت هەر بە ناوی پلەیستەیشن ٥ ـەوە بێت.

گرنگترین گۆڕانکاری لە نەوە نوێکەدا بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی دەستکەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کە وێنەی نەبووە پێشتر.

الجيل القادم من أجهزة بلايستيشن من سوني سيكون أقل استهلاكًا للطاقة من الجيل الحالي

توانای لەرینەوەی دەستکەکان لە کاتی یاری تۆپی پێ و تەقاندنی مووشەکەکان زیاتر هەست بە یارییەکە دەکرێت لە کاتی تاقیکردنەوەیدا و ئەنجامدانی کردارە جیاوازەکانیدا، و هەروەها بە توانایەکی باشتری دەبێت لە بەکارهێنانی وزە و توانادا.

پێویستە هەتاوەکو کریسمسی ساڵی داهاتوو چاوەڕێ بکەین و بزانین گۆڕانکاری گرنگتر چی هەیە و سۆنی لە ئاست چاوەڕوانی گەیمەراندا دەبێت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن تایبەتمەندی Auto-Brightens لە ئایفۆن و ئایپادەکاندا ناچالاک دەکەیت؟

خەڵک-

بوونی تایبەتمەندی Auto-Brightens سوودی زۆر باشی هەیە و کاتێک دەچیتە بەر خۆر یاخوود ڕۆشنایی بەر شاشەی مۆبایلەکەت دەکەوێت ئەوا ڕاستەوخۆ ڕوونی شاشەکەی ڕۆشن دەبێتەوە یاخوود لە تاریکیدا بێت ڕۆشنایی شاشەی مۆبایلەکەت کەم دەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە هەندێک جار ئەمە بێزارکەر بێت و باس لە چۆنیەتی ناچالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە دەکەین.

سەرەتا بڕۆ سەر ئەپی Settings  لەسەر ئایپاد یان ئایفۆنەکەت.

Open Settings app

پاشان Accessibility هەڵبژێرە.

Choose Accessibility

پاشان لە بەشی Vision بڕۆ سەر Display & Text Size.

Select Display & Text Size

دواتریش لەم بەشەی خوارەوەدا Auto-Brightness ناچالاک بکە و لەمەودوا بەشێوەی خۆکارانە ڕوناکی شاشەی مۆبایلەکەت زیاد و کەم ناکات دەتوانیت تەنها بەشێوەی دەستی کۆنتڕۆڵی ئەم فرمانە بکەیت.

Turn off Auto Brightness

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی چەماوەی ڕاگەیاند بە نرخی خەیاڵییەوە

خەڵک-

مۆبایلی ڕازر 2019 خاوەنی شاشەیەکی ئۆلێدە بە قەبارەی ٦.٢ ئینج و ڕوونی 2,142×876 پێکسڵ، و شاشە بچووکەکەشی لە کاتی داخستنی دیوە چەماوەکەیدا ٢.٧ ئینج دەبێت، و دیزاینێکی تەواو جیاوازی هەیە لە مۆبایلەکانی دیکە کە دەنووشتێتەوە و ئەو دیوەشی کە لە دەرەوەیە هەڵگری شاشەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئاگاداری مۆبایلەکەی بێت.

کامێرای مۆبایلەکە ١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت و دووەمیشی بە ڕوونی ٥ مێگاپێسکڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K هەیە.

Image result for RAZR 2019

هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧١٠ یە بە توانای ٢.٢ گێگاهێرتز، بە پێچەوانەی پێشبینییەکان کە دەوترا بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ دەبێت، باتریەکەشی ٢٥١٠ میلی ئەمپێر دەبێت.

ڕامی ٦ گێگابایتە و خاوەنی بیرگەیەکی ٢٥٦ گێگابایتییە و دەرچەی USB لە جۆری C ـە و خاوەنی ناسەرەوەی پەنجەمۆرە.

نرخی RAZR2019 دەگاتە ١,٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی و لە ٢٦ ی مانگدا بەردەست دەبێت بۆ داواکاری پێشوەختە و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ ماک بووک پڕۆیەکی نوێ بە قەبارەی ١٦ ئینج و نرخی ٢,٣٩٩ دۆلار

خەڵک-
ئەپڵ نوێترین بەرهەمی ماکی خۆی ڕاگەیاند بۆ گەشەپێدەران و شارەزایانی جیهانی تەکنەلۆژیا و گرافیک دیزاینەران و بەرهەمهێنەرانی فیلمەکان، و بەرهەمهێنەرانی دەنگی و زیاتر.

ئەم ماک بووکە هەڵگری ٦ ناوک و هەشت ناوکە لە جۆری شاشەی ڕێتیان و هەڵگری جۆرێکی نوێی کیبۆردە بە ناوی Magic Keyboard.

دیزاینێکی تەنکی هەیە لەگەڵ کەمترین لێوار و زۆری بە شاشە داپۆشراوە، و کامێرایەک لە بەشی سەرەوەی جێگیر کراوە.

ماک بووک پڕۆی نوێ هەڵگری ٦ بڵندگۆی دەنگییە و بە پەنجەمۆریش دەکرێتەوە و شاشەکەی ١٦ ئینجە لە جۆری ڕێتینا، و کوالێتی 3072×1920 پێکسڵ و تێکڕای ٢٢٦ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک.

ماك بوك برو - MacBook Pro

ئەوەی زۆر گرنگە لە بارەی ئەم بەرهەمە ناوازەوە بوونی پڕۆسێسەری کۆرئای ٩ ی کۆمپانیای ئینتێڵە، و پڕۆسێسەری گرافیکی AMD Radeon Pro 5000M ی لەسەرە بە تەکنەلۆژیای ٧ نانۆمەتر و ٨ گێگابایت.

ڕامەکەی ٦٥ گێگابایتە و لە جۆری SSD ییە بە هەڵبژاردەکانی ٥١٢ و ١ تێرابایت و هەتاوەکوو ٨ تێرابایتیش هەروەها هەڵگری چیپی پارێزراوی Apple T2 ـە، و نرخی دەستپێکی ٢,٣٩٩ دۆلارە و بە بەرزترین توانای ٥,٩٩٩ دۆلارە.

آبل ريتينا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان