ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“هەڵبژاردنی پێشوەختە دۆخی عیراق ناگۆڕێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی دۆخی عیراق نابێت.

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ئابووری هاوڵاتیان لە عیراق، هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانێكی خوێناوی بەڕێوەچوو كە 165 كەس كوژران و زیاتر لە 6 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون، هەر یەك لە موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادیش داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان كرد.

سەلیم حەمزە ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەندێك لە سەركردەكانی عیراق باس لەوە دەكەن هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت، بەڵام پێموایە دۆخی عیراق لە ئێستادا هیچ نەگۆڕاوە تاكو هەڵبژاردنی پێشوەختە دۆخەكە چاكتر بكات.

وتیشی”دامەزراوەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكان هیچ دەستكاری نەكراون، تاكو هەڵبژاردنی پێشوەختە جیاوازی لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشوودا هەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا هەڵبژاردنی پێشوەخت و دروشمی ئەو بەرپرسانە خزمەتی عیراق ناكەن، ئەوەی ئێستا هەیە هەموومان بتوانین هاوكاری حكومەت بكەین بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی گەندەڵكاران ببێتەوە و بەشێك لە خەونی هاوڵاتیانیش بەدیبهێنێت.

ئاشكراشیكرد، ئەوەی زۆرێك لە بەرپرسانی عیراقی لەكاتی خۆپیشاندانەكان دەیڵێن، زۆربەی بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەنگە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

عێراق

جارێكی دیكە كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق دواخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و ڕێككەوتنی حزبەكان، كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق جارێكی دیكە دواخرا.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەزامەندییان لەسەر پێشنیارێكی محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو داوە سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمان بۆ ڕۆژی یەك شەممە.

ڕاشیگەیاند، كە سبەینێ‌ لە كاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی دەنگدان بە حكومەتی ڕاگوزەر.

سەرچاوەیەكیش لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە تا ئێستا بەشێكی حزبەكان بە پشكی خۆیان لە حكومەت ڕازی نین و داوای وەزارەتی زیاتر دەكەن، هەر بۆیە ئەمە سێ‌ جارە كۆبوونەوەی پەڕلەمان دوادەخرێت.

تا ئێستا پێكهاتەی سوننە و كورد لەگەڵ عەللاوی ڕێكنەكەوتوون لەسەر وەزارەتەكان و داوا دەكەن پشكی وەزارەتەكانیان زیاتر بكرێت و خۆشیان كاندیدەكان دیاری بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەیامنێری كەناڵی عیراقیە لە تاران تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، پەیامنێری كەناڵی عیراقیە لە تاران توشی كۆرۆنا بوو.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاویەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی ئەلئیخباریەی ڕاگەیاند “دورەید زوهێر، پەیامنێری كەناڵی عیراقیە لە تاران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە”.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندبوو، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 205 كەسی نوێ‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لە دوای چین، لەئێستادا ئێران لەڕووی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە وڵاتێكی زۆر مەترسیدار دادەنرێت و بەپێی دوایین ئامار 43 كەس لە ئێران بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەتح: زۆرینە ئامادەیە و سبەینێ‌ كابینەكەی عەللاوی پەسەند دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت پێیوایە پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی سبەینێ‌ یەك شەممە، دەنگ بۆ متمانە بەخشین بە كابینە وەزارییەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی دەدات.

فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “گفتوگۆ سیاسییەكان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و پێكهاتنی سیاسی لەپێناو دەنگدان بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بە بەشداریی هەموو هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكان”.

بە وتەی فەتلاوی “لە دانیشتنی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووەوە زۆرینە ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی عەللاوی، بەڵام ئێمە دەمانەوێت دانیشتنەكە بە بەشداریی هەموو هێزە سیاسییەكان بێت، بۆیە دانیشتنی سبەینێ‌ یەك شەممە، دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی عەللاوی بەخۆوەدەبینێت”.

وتیشی: “تەنانەت ئەگەر هەندێك لە فراكسیۆنە سیاسییەكانیش بایكۆتی دانیشتنەكە بكەن، زۆرینە ئامادەیە بۆ دەنگدان”.

دوێنێ‌ هەینی، محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو داوای لە سەرۆكی پەڕلەمان كرد دانیشتنەكەی كە بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ متمانەبەخشین بە حكومەتەكەی بەڕێوەبچێت، بۆ سبەینێ یەك شەممە دوابخات، داواكەی عەللاوی لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە قبوڵ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان