ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پێشبینییەكەی حەسەن نەسروڵڵا بۆ رۆژئاوای كوردستان هاتەدی

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی 2016دا داوای لە كوردانی سووریا كرد كێشەكانیان لەگەڵ حكومەتی دیمەشقدا چارەسەر بكەن، چونكە ئەمریكا جێی متمانە نییە و رۆژێك بەجێیاندەهێڵێت.
مێدیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە گرنگییەوە ئەو لێدوانەی بەر لە چەند ساڵی نەسروڵڵایان بڵاوكردەوە كە ئێستا هاتەدی و ئەمریكا كوردەكانی بە تەنیا بەجێهێشت.

حەسەن نەسروڵڵا ڕاشیگەیاندووە “ئەزموونەكان پیشانی دەدات ئەمریكاییەكان پاڵپشتی لە هاوپەیمانەكانی خۆیان ناكەن و هیچ ڕێزێك لە ڕێككەوتنەكانیش ناگرن”.

هاوكات عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران دەڵێت “لەگەڵ ئەمریكا دانوستان ناكەین، لەبەرئەوەی متمانە بەم وڵاتە ناكرێت، چۆن دەتوانین متمانە بە دوژمنێك بكەین كە مێژوویەكی پڕ لە خیانەتی هەیە، كوردانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات ببینن، ئەمریكا چی لەگەڵ كردوون”.

ئاشكراشیكرد، ناتوانین متمانە بە ئەمریكاییەكان بكەین، چونكە هەركەس متمانە بەو وڵاتە بكات، زۆر بچوك دەبێتەوە.

جیهان

نێچیرڤان بارزانی: پێشهاتەكان مەترسی جددی لەسەر سەرهەڵدانەوەی داعش دروست دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، لەگەڵ جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەیاندا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاووتوێكرد، بەتایبەتیش هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا).

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بەشداریكردنی گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، نیگەرانییەكانی زیاتر كردووە و دەبنە هۆی كارەساتی مرۆیی و ئاوارەبوونی هاووڵاتییەكی زۆری ناوچەكە، ئەو ناسەقامگیرییە دەبێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

نێچیرڤان بارزانی، دووپاتیشیكردەوە، دۆخەكە پێویستی بە هەوڵ و هەڵوێستی جددیتری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند و وتی: “بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەر ئەركێك بكەوێتە ئەستۆی ئێمە ئامادەین جێبەجێی بكەین”.

لای خۆیەوە جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەی خستەڕوو، كە تاووتوێی بارودۆخی ناوچەكە و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” یان كردووە.

دووپاتی لەوەشكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی توركیا دۆخێكی ناسەقامگیری هاتووەتە ئارا لە ناوچەكە و دەرفەتی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، نیگەرانییەكانی وڵاتەكەشی خستەڕوو و وتی: “لە دۆخی ناوچەكە زۆر نیگەرانین و ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم پشتگیریتان دەكەم، هێشتا داعش شكستی نەهێناوە و هۆكارەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێشتا ماوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لە باكووری سوریا دەگوزەرێت، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی توندڕەو و تیرۆریستانی زیاتر كردووە.

جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، كە لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و هەڵسەنگاندنیش بۆ دۆخەكە دەكەن، ئەوەشی ڕاگەیاند، كە تەواوی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، بە باشی دەزانن كۆبوونەوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام بدرێت و بە پێویستیشی دەزانێت كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چالاكییەكانی خۆی لە دژی داعش بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست لە سوریا ڕێككەوتن و توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو:”بەهیچ شێوەیەك ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاناگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەنقەرە: لەم حاڵەتەدا ئەردۆغان سەردانی ئەمریكا ناكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكەی سەردانە چاوەڕوانكراوەکەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجام نادات گەر سزا بەسەر خۆی، یان هەر ئەندامێكی خێزانەكەیدا بسەپێنرێت.

داود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (BBC) ڕایگەیاندووە”دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی ئەردۆغانی كردووە بۆسەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و سەرۆكی توركیاش داوەتەكەی پەسەندكردووە، بەڵام ئەو سەردانە واتای خۆی لەدەست دەدات، گەر هەر سزایەك بەسەر سەرۆك یان ئەندامانی خێزانەكەیدا بسەپێنرێت”.

چاوش ئۆغڵۆ دەڵێت”پرسەكانی ئاسایشی نەتەوەیی سەبارەت بە حكومەتی توركیا پرسی سەرەكیین، ئێمە لە سزاكان ناترسین. گەر لەمڕۆدا تیرۆریستان تێكنەشكێنین، ئەوا لە ئایندەدا كارەكە زیاتر قورس دەبێت، بۆیە ئەو پرسە سەبارەت بە ئێمە لە سزاكان گرنگترە”.

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاندووە”وڵاتەكەی چاوەڕوانی هەڵكردنی گڵۆپی سەوزی لە هیچ لایەنێك نەكرد بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی لە سوریا، هەوڵماندا لەگەڵ ئەمریكاییەكان كاربكەین، بەڵام ئەوان پابەندی بەڵێنەكانیان نەبوون”.

لە 9ی تشرینی یەكەمی 2019، سوپای توركیا لەڕێی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی، هێرش و پەلامارەكانی بۆسەر شار و شارۆچكەكانی ڕۆژئاوا دەستپێكرد، دەستپێكردنی ئەم هێرش و پەلامارانەش، هاوكات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، كە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش لەئێستادا وێڕای تەنگژە ئەمنییەكان بەهۆی مەترسی زیندووبونەوەی داعش، تەنگژەیەكی سیاسی گەورەی لە ناوچەكەدا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان