ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ نیشانە گەر لە کۆمپیتەرەکەتدا بەدیت کرد پێویستە بیبەیتە لای وەستا، چونکە هاک کراویت


خێزان

زۆرێکمان ترسمان لەوە هەیە کە ئەو کۆپیتەرە تایبەتەی بەکاری دەهێنین بەبێ ئەوەی پێی بزانین هاککرابێت و کەسانێک بتوانن بێنە ناویەوە، بەڵام بۆ ئەوەی دڵنیابەیت لەوەی لاپتۆپ یان کۆمپیتەرەکەت هاکنەکراوە تێبینی ئەم خاڵانە بکە:

-ئەنتی ڤایرۆسەکەت بەبێ ئەوەی تۆ دەستکاری بکەیت ڕادەگیرێت، ئەمە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان چونککە هاککەرەکان کە دێنە کۆمپیتەرەوە یەکەم شت ئەنتی ڤایرۆس ڕادەگرن.

-ئایکۆنی پرۆگرامی نوێ لەسەر توڵباری کۆمپیتەرەکەت دەردەکەوێت.

-فایلەکان دەسڕێنەوە، یان جێگۆڕکێیان پێدەکرێت.

-پاسۆڕدەکەت دەگۆرێت و باسۆڕدە کۆنەکان کار ناکەن.

-لە ناکاو لینکی نوێ دەکڕیتەوە و دەتبات بۆ ماڵپەڕی دیکە

-گڵۆپی کامێرای مۆبایلەکەت پرتەپرت دەکات و بەبێ دەستکاری تۆ دەکەوێتە کار

-بەبێ ئەوەی تۆ دەستکاری بکەیت ماوسەکەت دەجوڵێت یان شتێک دیاری دەکات

 

-کۆمپیتەرەکەت زۆر خاو دەبێتەوە

 

-گەر ئەم دۆخانەت بەدی کرد، ڕاستەوخۆ پرۆگرامە زیادەکانی کۆمپیتەرەکەت بسڕەوە، ئەو هاوڕێیانەشت ئاگادار بکەرەوە کە ئیمەیڵت بۆ ناردون تا ئەوانیش هاک نەکرێن، ئەنتی ڤایرۆسێکی تازە دابەزێنە و گەر کێشەکەت هەر چارەسەر نەبوو کۆمپیتەرەکەت ببەرە لای کەسی پسپۆڕ.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

ئەو ژنانەی کە باشتر لە پیاوان کارە قورسەکان ئەنجام دەدەن


خێزان

هەتا ئێستاش کۆمەڵێک پیشە هەیە لە جیهاندا کە بۆ پیاوان قۆرخ کراوە، بەڵام زۆر خانمیش هەیە کە دەتوانێت ئەو تێڕوانینانە بشکێنێت و کارە قورسەکان باشتر لە پیاوان ئەنجام بدات:

 

-یەکەمین خانمە سەربازی مسوڵمان (ناريمان راينكه) کە توانی لە ڕیزەکانی سوپای ئەڵمانیا بچێتە پێشەوە سەرەڕای ئاستەنگە زۆرەکانی بەردەمی

-وداد بوشماوی سەرۆکی یەکێتی تونسی بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی، لە ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی بەدەستهێنا.

-فلبينيا ئوكول شۆفێری شۆفڵ و بارهەڵگر لە وڵاتی فلیپین، دایکی سێ منداڵە و چەندین ساڵە ئەو کارە دەکات

-ناوشين داداب (ئەمریکی – پاکستانی) وێنەگرێکی پرۆفیشناڵی سەرکەوتووە و بەتوانایە لە هەڵگرتنی کامێرا قورسەکان لەکاتێکدا ڕێژەی ژن لەمکارەدا ٢٪ە.

-يولاينا تالافيرا لە وڵاتی نیکاراگوا وەک کارمەندی ئاگرکوژێنەوە کاردەکات

-شانتی ديفی ماوەی ٢٠ ساڵە لە بواری میکانیکیدا کاردەکات لە هیندستان و وەرشەی تایبەت بەخۆی هەیە!

-کچە شەڕڤانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە زۆر ئازایانە بەرامبەر داعش شەڕدەکات

 

-سيربيل تشيديم شۆفێری میترۆیە لە ئەستەمبوڵ و وەک خۆی دەڵێت ماوەی ٢٣ ساڵ چاوەڕوانی کردووە تا ڕێگەیان پێداوە میترۆ لێبخووڕێت.

-دینگ کیان تەمەنی ٤٧ لە بواری بیناسازیدا کاردەکات لە پەکین و دەڵێت کە دەتوانێت هەموو ئەو کارانە بکات کە پیاوان ئەنجامی دەدەن.

-فاليری بيرون (٥٣ ساڵ) ڕۆژانە بە خۆی و بەلەمەکەیەوە دەچێت بۆ ماسیگرتن

-بالوما جرانيرو ٣٨ ساڵ وەک ڕاهێنەری خۆهەڵدان بە باڵۆن کاردەکات کە ئەمەش کارێکە بۆ پیاوان قۆرغ کرابوو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سادە و جیاواز کە زۆرێکتان تا ئێستا پێتان نەزانیوە


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سادە و جیاوازە کە زۆرێکتان تا ئێستا پێتان نەزانیوە:

 

-ڕەشایی چاو بۆیە ڕەشە چونکە هیچ شتێکی تێدا نییە و وەک بینینی کونێکی ڕەش وایە

-سابوون بەکتریا و ڤایرۆسەکان ناکوژێت وەک ئەوەی زۆرێک پێیان وایە، بەڵکوو تەنها لێیدەکاتەوە لە دەستت

-ئەو دەزوانەی کە لە پشتی جامی ئۆتۆمبێلدان بۆ گەرمکردنی، کارەبایان پێدا تێپەڕ دەبێت

مریشک بە بوون و نەبوونی کەڵەشێر هەر هێلکە دەکات، بەڵام کاتێک هێلکەیەک لە دوای جووتبون بەرهەم دێت سپێرمی تێدایە و توانای تروکاندنی دەبێت، ئەو هێلکانەی بەبێ کەڵەشیر بەرهەمی دەهێنێت کالۆری کەمترە

-باندی عەرەقکردنەوە لە بنەڕەتدا بۆ ڕێگری لە عەرەقی ناوچەوان درووستکراوە و باندی مەچەکیش بۆ سڕینی عەرەقی ناوچەوانە نەک دەستەکان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

شەش ڕێگا بۆ ئەوەی چارەسەری تەنگی پێڵاوەکانت بکەیت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ کێشەی تەنگی و تەسکی پیلاو کە زۆرێکمان توشی دەبین:

 

-ده‌توانیت له‌زگه‌ی برینداری بده‌یت له‌ ئه‌و شوێنه‌ی پێڵاوه‌كه‌ كه‌ ته‌سكبۆته‌وه‌.

-كه‌مێك پاوده‌ر بدە له‌ قاچه‌كانت به‌ر له‌وه‌ی پێڵاو له‌پێ بكه‌یت.

-جوتێك گۆره‌وی له‌پێ بكه‌و پێڵاوه‌ ته‌سكه‌كه‌ت له‌پێ بكه‌، دواتر به‌ قژوشككه‌ره‌وه‌یه‌ك گه‌رمی بكه‌ و پاشان پیاسه‌ی پێوه‌ بكه‌ تا سارد ده‌بێته‌وه‌.

-عه‌لاگه‌یه‌كی كه‌پس پڕبكه‌ له‌ ئاو، دواتر له‌گه‌ل پێڵاوه‌كه‌ت بیكه‌ به‌فرگره‌وه‌ تا ده‌یبه‌ستێت و دواتر كه‌ كرایه‌وه‌ پێڵاوه‌كه‌ت فراوان بووه‌.

-بۆ پێڵاوی تازه‌ ده‌توانیت په‌تاته‌یه‌كی تێبكه‌یت و شه‌و و ڕۆژێك به‌جێی بهێڵێت تا جوان ده‌كشێت.

-یه‌كێك له‌ باشترین رێگاكانیش بردنی پێڵاوه‌كه‌یه‌ بۆ لای پینه‌چی تا ئه‌و بۆت فراوانتر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان