ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەڵمانیا لەبارەی دووبارەبوونەوەی شەپۆلی كۆچبەران بۆ ئەوروپا هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لەبارەی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2015 سەبارەت بە شەپۆلی كۆچبەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

هۆرست زیهۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە لۆكسەمبۆرگ ڕایگەیاند:”ئەگەر ڕێگەبدەین هەر وڵاتێكی سنووریی یەكێتی ئەوروپا پارێزگاری لە خۆی بكات، كەواتە سیاسەتێكی ئەوروپایی یەكگرتوو لەبارەی كۆچبەرانەوە بوونی نامێنێت”.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەوەشیخستەڕوو:”ئەگەر سیاسەتێكی ئەوروپایی یەكگرتوو لەبارەی كۆچبەرانەوە نەبێت، ئەوا مەترسییەكی نوێی گەورە ڕووبەڕووی وڵاتانی ئەوروپا دەبێتەوە كە زاڵبوون بەسەریدا ئەستەم دەبێت، هەروەك لە ساڵی 2015دا ڕووبەڕووی بووینەوە”.

جێی ئاماژەیە، بەپێی دوایین رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 45 هەزار و 600 كۆچبەری نایاسایی لەڕێی دەریاوە گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا.

جیهان

“ئەمریكا سوود لە ڕێكخراوی قاعیدە وەردەگرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

سیناتۆرێكی ئەمریكایی ئاشكرایدەكات، ئەمریكا بۆ هێرشكردنەسەر حكومەتی سوریا سوود لە ڕێكخراوی قاعیدە وەردەگرێت.

تۆڕی سپۆتنیك بڵاویكردەوە، تولسی گبرد سیناتۆرێكی ئەمریكا لە حزبی دیموكراتەكان و كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاند، بۆ گۆڕینی حكومڕانی لە سوریا ئەمریكا سوود لە ڕیكخراوی قاعیدە وەردەگرێت.

وتیشی”ئێمە پشتیوانییەكانمان بۆ چەكدارانی قاعیدە ڕادەگەیەنین لەبەرانبەر هێرشكردنیان بۆ حكومەتی ئەسەد”.

پێشتر دیمەشق و مۆسكۆ ئاشكرایانكرد، وڵاتانی ئەوروپا ڕێگری دەكەن لەوەی كە ڕووبەرووی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان ببینەوە، چونكە ئەوان دەیانەوێت سوودیان لێوەربگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ سوپای سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپانیا بڕیاریدا هەناردەكردنی چەك بۆ توركیا ڕابگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی هێرش و داگیركارییەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) حكومەتی مەدرید بڕیاریدا هەناردەكردنی چەك بۆ ئەنقەرە ڕابگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی داگیركاری توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، هەریەك لە وڵاتانی (بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، نەرویج، هۆڵەندا، سوید و ئەڵمانیا) بڕیاریانداوە فرۆشتن و هەناردەكردنی چەك بە توركیا ڕابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڤیدیۆ.. زرێپۆشێكی سوپای توركیا كەوتە دەست شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای توركیا دوای شكستهێنانی هێرشێكی بۆ سەر قامیشلۆ زرێپۆشێكی سەربازی لێجیماوە و كەوتە دەستی شەڕڤانان.

شەڕڤانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوە و تیایدا دەردەكەوێت، لەدوای بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی سوپای توركیا سەربازەكانی ئەو وڵاتە هەڵاتوون و چەك و زرێپۆشە سەربازییەكەیان جێهێشتووە.

#قامیشلۆزرێپۆشێکی تورکی لە ژێر دەستی شەڕڤاناندایە پاش شکاندنی هێرشەکانیان

Posted by ‎ڕۆژئاڤا نیوز – Rojava News‎ on Tuesday, October 15, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان