ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: لەهەوڵی هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگەیی و باغداری ناوخۆیین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، لەگەڵ سێ كۆمپانیای بیانی لە گفتوگۆدان بەمەبەستی هەناردەكرنی بەرهەمی كێڵگەیی و باغداری ناوخۆیی.

بێگەر د تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى هەرێم ڕایدەگەیەنێت:”لەگەڵ تۆڕی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەڵەبجە، گفتوگۆمان كرد دەربارەی ڕێكخستن و پێویستییەكانی فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە وەك چالاكییەكی بازاڕگەری بەرهەمی هەناری ناوخۆیی، ئابووری و كۆمەڵایەتی و كلتوری، فێستیڤاڵەكەی ئەمساڵیش بە سەرپەرشتی وەزارەتی كشتوكاڵ دەبێت.

بێگەر د تاڵەبانی ئەوەشیخستەڕوو:”مژدەم دایە تۆڕی ڕێكخراوەكان و باغدارە هەڵەبجەییەكان كە لەگەڵ سێ كۆمپانیای بیانی لە گفتوگۆداین بە مەبەستی هەناردەكرنی بەرهەمی كێڵگەیی و باغداری ناوخۆیی و یەكێك لەوسێ كۆمپانیایە چاوی لەسەر هەناری هەڵەبجەیە بۆ هەناردەكردنی بۆ بازاڕەكانی وڵاتان. لە حاڵێكدا ئەگەر بگەینە ڕێككەوتن دەتوانین سوود و قازانجی زۆر بۆ جووتیاران و خاوەن باغەكان دەستەبەر بكەین و بەو هۆیەوە پەرە بە بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی بدەین”.

ئابوری

لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمان كۆدەبێتەوە

خەڵك- ئارام سەردار

بڕیارە پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لێژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی لێژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەكوو لێژنەی دارایی و ئابووری كۆدەبینەوە.

دەشڵێت، ئەجێندای سەرەكی كۆبوونەوەكە دیاری كراوە، بەڵام ڕەنگە لەبەشێكی كۆبوونەوەكە بەشێك لە گفتووگۆكان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی خەمڵێنراوی هەرێم ٢٠٢٠ كە نێردراوە بۆ بەغدا بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خەڵك؛ هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا لە عیراق وەك پێویست دەست بەدابەشكردنی نەوت نەكراوە، دەشڵێت: “ئەوەی حكومەتی هەرێم لەدوو كۆبوونەوەی خۆی باسی لێوە كرد هیچ دیارنیە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەی وەزاری خۆیدا بڕیاریدا بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا پێش هاتنی سەرما، ئەوە بۆ حكومەت جێدەهێڵم، كە كەی دابەشی دەكات.

وتیشی، “لە ئێستادا حكومەتی عیراق وەك پێویست دەستی بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ساڵانەی خۆی بۆ پارێزگاكان نەكردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر سەرقاڵی ئەو دۆخەن، كە ئێستا عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی خۆی ڕادەستی بەغدا بكات، ئێمە دەتوانین زیاتر لەوەی ئێستا بڕیارە ڕەوانە بكرێت داوای بكەین، هەڵبەتە ئەگەر كێشەی سیاسی ڕێگری لێنەكات.

ئاشكراشیكرد، ئێمە بە فەرمی نووسراومان بۆ وەزارەتی نەوت كردووە بۆ ڕەوانەكردنی بەشە نەوتی هەرێم، هەروەها لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوتیش لەسەر خەتین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان