ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیستی برایەتی: ڕاكان جبوری كار بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەكە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕاگەیاندراوێكی لە بارەی كارەكانی ڕاكان جبوری بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك كار بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەكە دەكات.

لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، دژی هەر كار و ڕەفتارێكی تاكڕەوانەی ڕاكان جبوری پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوكە و كارەكانی دژی كوردە بە تایبەتی لە گوندە كوردەكانی دەوروبەری شارۆچكەی داقوق و دوبز و لەیلان و لە ڕێگای هاندانی عەرەبە هاوردەكانەوە كاری بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاكە كردووە و لە ڕێگای وەرگرتنەوەی پۆستە ئیداری و كارگێرییەكانیشەوە لە كورد هەوڵ بۆ پەراوێزخستنی كورد دەدات.

لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕاشیگەیاندووە، لە ڕێگای واژووكردنی كۆنووسێكەوە كاری بۆ لادانی لێپرسراوانی كورد كردووە، كە ئەو كارەشی دژی یاسا و دەستوور و تەوافوقی سیاسییە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشكراوتەوە، ئەم كارانەی ڕاكان جبوری بەرەو ململانێ و پشێوی لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك دەیانبات و بەرپرسیاریەتی تێكچوونی دۆخەكەش لە ئەستۆی ڕاكان جبوریدایە.

هەروەك لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دووپاتیشیكردووەتەوە، بە مەرج ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەی بودجەی پارێزگاكە داوە، بەڵام نەبوونی خزمەتگوزاری لە بەشێك لە ناوچەكانی سنوری كەركوك، وایان لێدەكات لەو ڕەزامەندییە پەشیمان ببنەوە.

کوردستان

ئیدارەی خۆسەر: پڕۆگرامی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، نەگەڕاونەتەوە بۆ پڕۆگرامی سوریا و پڕۆگرامەكانی خوێندن وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نووسراوێكی ساختە بە ناوی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە ئیدارەی خۆسەر بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لە ڕۆژئاوای كوردستان پڕۆگرامەكانی حكومەتی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن دەخوێنرێت، بەڵام ئەو نووسراوە دوورە لە ڕاستییەوە و پڕۆگرامەكان وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر جەختیشدەكاتەوە، پڕۆگرامی ناوەندەكانی خوێندن لەناو سنووری خۆبەڕێوەبەریدا نەگۆڕاوە و وەك ساڵانی پێشووە، پڕۆگرامی سوریاش لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین.. پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: پێشمەرگەیەك لە كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی كەسێك گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن 49 ساڵان لەڕەگەزی نێر پیشە (پ، م )دانیشتووی كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە، شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕووداوەكە خۆكوژی بووە، بەپێی وتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوودواكە كرایەوە، بە مەبەستی دەرخستنی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنووری سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن و لە شوێنیان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەكرێنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نفوسەكانیان لە فەرمانگەكانی باری شارستانی (سورداش و سروچك و گەرمك و بیارە)یە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن بەمەبەستی هەر مامەڵەیەك هەیانە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەك پێویستی بە مامەڵەی تۆماری لەدایكبوونی منداڵ و گۆڕینی و وونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و كاروبارەكانی تر هەیە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن.

ئاشكراشی كرد، لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/١ ەوە ئیشوكار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێ بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی نیشتیمانی.

وتیشی، “بەم زووانە دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، كارتی نیشتمانی لە سنووری ئەو شوێنانە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان