ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ لە سلێمانی شۆفێری تانكەرێكی ئاو دەبێتە فریادڕەسی تەكسییەك


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە شەقامی بەردەم عەلوە كۆنەكەی شاری سلێمانی تەكسیەك گڕ دەگرێت و لەو كاتەشدا شۆفێری تانكەرێكی گواستنەوەی ئاو دەبێتە فڕیادڕەس بۆ تەكسیەك و بێ‌ ئەوەی بهێڵێت بسووتێت، ئاگرەكە دەكوژێنێتەوە، ئەم هەڵوێستەش دەبێتە جێگەی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوكراوەنەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2019، لە گەڕەكی ئازادی شاری سلێمانی و لە بەردەم عەلوە كۆنەكە تەكسییەك ئاگر دەگرێت و لەو كاتەشدا تانكەرێكی گواستنەوەی ئاو بە شەقامەكەدا تێپەڕ دەبێت و دەستبەجێ‌ شۆفێری تانكەرەكە بەهانایەوە دەچێت و ئاوپڕژێنی تاكسیەكە دەكات و ناهێڵێت ئاگرەكە تەشەنەبستێنێت و خامۆشی دەكاتەوە.

ئەو هەڵوێستەی شۆفێری تانكەرەكە دەبێتە جێگەی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بە كەسێكی “جوامێر و فریادڕەس” وەسفی دەكەن.

ساڵانە بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزین و فیولپەمپ و خراپ بوونی سیستمی كارەبایی چەندین ئۆتۆمبێل ئاگر دەگرن و دەسووتێن و زیانێكی زۆری ماددی لە هاووڵاتیان دەكەوێت.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ٥٧٥ كەس


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١١٤٧) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە و ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجامدراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (٧٣٢٦٩) پشكنین بووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٥)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٠٧٥) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٧٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٥٧) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٥٩١) لە دهۆك. وە (١١٢٩١) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٤٤) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٤٧) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاون تەمەنیان (٥٨)، (٣٥) ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەكان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٤٥)، (٤٤)، (٣٩)، (٣٨) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (٦٣) ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (٣٦) ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆكەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، تووشبوەكە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشكنینی تاقیگەیی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٣٢٦٩) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 6 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان پێنج پیاوی تەمەن ٥١ و ٤٥ و ٤٤ و ٣٩ و ٣٨ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵن، تەنها یەك لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، پێنج پیاو تەمەن ٥١ و ٤٥ و ٤٤ و ٣٩ و ٣٨ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢٩ ئایار ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو کەس لەدهۆک خنکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئێوارەى ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگاى دهۆک خنکانی دوو کەسی لەئاوی جەمبوریدا ڕاگەیاند.

 

پۆلیسی دهۆک لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ گەنجێکی ٢٠ ساڵ لەئاوری جەمبوریدا بەخنکاوی دەرهێنرایەوە و تەرمەکەی ڕەوانەى پزیشکی دادی دهۆک کرا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، هاوکات منداڵێکی دیکە کەوتۆتە ناو ئەو ئاوەوە و تاکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، بۆیە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان