ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی: نمە باران دەبارێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
نزیكەی 20 ڕۆژ بەسەر هاتنی وەرزی پاییز تێپەڕ بووە و هیچ شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی نەگرتۆتەوە، كەشناسی عیراق-یش دەڵێت: “پلەكانی گەرما لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ناجێگیر دەبن و سبەینێ‌ لە چەند ناوچەیەك باران دەبارێت”.

دەستی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ چوار شەممە ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە چەند ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات لە ناوەڕاست و باشوور نمە باران دەبارێت، بەڵام پلەكانی گەرما ناگۆڕێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ناوچەكانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمانی سەرجەم ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور و دواتریش هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵاتدا، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەكەن.

ژینگە

چەند دیمەنێكی گەڵا ئاڵتونییەكانی كۆتایی پاییز

سلێمانی ـ نزار جەزا

لەگەڵ وەرزی پاییزدا وردە وردە گەڵای دارەكان بەرەو زەردبوون دەچن و هەڵدەوەرن، ئەمەش دیمەنێكی جوان بەسروشت دەبەخشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلی بەفر و باران تا كەی بەردەوام دەبێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان شەپۆلی بەفر و باران تا دوو ڕۆژی دیكە بەردەوام و ڕۆژانی كۆتایی ئەم هەفتەیە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و كەشناسی عیراق دەڵێت: “پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن”.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژانی دوو شەممە و سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و زۆر جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، “ڕۆژانی كۆتایی ئەم هەفتەیە دۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور، بەڵام پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت”.

لای خۆشیەوە، صادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە نزمە پاڵەپەستۆیەك كاریگەری لەسەر ناوچەكانی عیراق دروست كردووە و بەهۆیەوە لە ڕۆژانی دوو شەممە و سێ‌ شەممە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە كاریگەری لەسەر ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكەی لەسەر ناوچەكانی باشوور لاوازترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دەزگاكە ئاماژەی بەوەكردووە، زۆرترین بڕی باران لە شارۆچكەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووە و لە شوێنەكانی دیكەش بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان