ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت و داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات ڕێگا لە هەڵكشانی گرژییەكان بگرێت ‌و بەرپرسیارێتی هەموو لایەكە، كە هاوكاری گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا بكات.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوەكەیدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، خۆپیشاندانی هێمنانە، لەپێناوی چاكسازی بنەڕەتی‌ و بەگژاچونەوەی گەندەڵی ‌و باشكردنی گوزەرانی خەڵك ‌و خزمەتگوزارییە گشتیەكان، مافێكی ڕەوایە، هەروەك هەموو جۆرە توندوتیژییەك لەهەر لایەكەوە بەكاربهێنرێت كارێكی نادروست ‌و ڕێگەپێنەدراوە.

ڕاشیگەیاندووە، گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا شان بەشانی لایەنەكانی تری هێزەكانی سوریای دیموكرات بەهاوكاری هاوپەیمانان لە جەنگی تێكشكاندنی داعشدا و نەهێشتنی مەترسی ‌و هەڕەشەی گەورە لەسەر ئارامی ‌و ئاسایشی ناوچەكە‌و بگرە جیهانیش، قوربانیەكی زۆریان دا و ئازایەتی بێوێنەیان تۆماركرد. پێشهات ‌و گۆڕانكارییەكانی دوو رۆژی ڕابردوو، ماییەی نیگەرانی قووڵن.

دەشڵێت: “هەستیاری دۆخەكە ئەوپەڕی تەبایی و هەماهەنگی و یەكهەڵویسَتی هەموولایەك دەخوازێ”.

راگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی
كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ (8/10/2019) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا، كە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتی بەرێگای (ڤیدیۆ كۆنفرانس) بەشداربوو، دوایین پێشهات‌ و گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە دۆخی سیاسی كوردستان ‌و عێراق‌ و ناوچەكە بەووردی تاوتوێ كران.
سەبارەت بە دۆخی عێراق ‌و خۆپیشاندانەكان، مەكتەبی سیاسی جەختیكردەوە خۆپیشاندانی هێمنانە، لەپێناوی چاكسازی بنەڕەتی‌ و بەگژاچونەوەی گەندەڵی ‌و باشكردنی گوزەرانی خەڵك‌و خزمەتگوزارییە گشتیەكان، مافێكی ڕەوایە. هەروەك هەموو جۆرە توندوتیژییەك لەهەر لایەكەوە بەكاربهێنرێت كارێكی نادروست ‌و ڕێگەپێنەدراوە و دەبێتە مایەی شێواندنی ئارامی ‌و ئاسایشی عێراق‌ و بەلارێدابردنی خۆپیشاندانەكان ‌و وونكردنی ئامانجی ڕاستەقینەی خۆپیشاندەران.
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەوانە دەكات، كە لە ڕیزەكانی خۆپیشاندەران ‌و هێزەكانی ناوخۆ گیانیان لەدەستدا و هیوای زووچاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت، پێداگریش دەكات لەسەر ئەوەی هەموو هێزە نیشتمانیەكانی عیراق، هەوڵەكانیان بخەنەگەر بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە‌و چارەسەركردنی كێشەكان بەرێگای گفتوگۆ و شێوازی مەدەنی.
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم ‌و ناوەند، مەكتەبی سیاسی جەختی لەسەر هەڵوێستی جێگیری یەكێتی كردەوە، كە زەمینەی لەبار ڕەخساوە تاوەكو لە رێگای گفتوگۆیەكی جددی ‌و بەرپرسیارانەوە، بەپێی دەستور كێشەكان چارەسەر بكرێن.
پێشهات ‌و گۆڕانكارییە خێرا و كتوپرەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوو. مەكتەبی سیاسی جەختی كردەوە، گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا شان بەشانی لایەنەكانی تری هێزەكانی سوریای دیموكرات بەهاوكاری هاوپەیمانان لە جەنگی تێكشكاندنی داعشدا و نەهێشتنی مەترسی ‌و هەڕەشەی گەورە لەسەر ئارامی‌و ئاسایشی ناوچەكە‌و بگرە جیهانیش، قوربانیەكی زۆریان دا و ئازایەتی بێوێنەیان تۆماركرد. پێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی دوو رۆژی ڕابردوو، ماییەی نیگەرانی قووڵن، بژاردەی عەسكەری رێگای دروست نیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دۆخەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم. بەردەوام بوونی تەنگژەكەیش كارەساتی مرۆیی گەورەی لێدەكەوێتەوە و زەمینەیەش دەسازێنێ بۆ سەرهەڵدانەوەی مەترسیەكانی رێكخراوە تیرۆریستیەكان لەسەروویانەوە داعش.
مەكتەبی سیاسی ڕایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەناڵە جیاجیاكانەوە هەموو تواناكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ رێگەگرتن لە گرژی زیاترو شەڕ، كە گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا و گەلانی تری باكوری سوریا دووچاری خوێنڕشتن‌ و كارەساتی مرۆیی زیاتر دەكاتەوە. هەروەك داوایش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات رێگا لە هەڵكشانی گرژییەكان بگرێت ‌و بەرپرسیارێتی هەموولایەكە، كە هاوكاری گەلی كوردستان لە رۆژئاوا بكات.
لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاریی‌ و مەترسییەكان، مەكتەبی سیاسی جەختی لە سیاسەتی لەمێژینە‌ و چەسپاوی یەكێتی بۆ یەكریزی گەلی كوردستان ‌و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیە كوردستانیەكان لەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا كردەوە، هەروەك هەستیاری دۆخەكە ئەوپەڕی تەبایی و هەماهەنگی و یەكهەڵویسَتی هەموولایەك دەخوازێ.
مەكتەبی سیاسی رایدەگەیەنێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی بەرپرسیار بەرامبەر بە ڕاپەراندنی ئەركە نیشتمانیی‌و نەتەوەیی‌و دیموكراسیەكان ‌و بەرپرسیار بەرامبەر بە چارەنوسی گەلی كوردستان، بەووردی ‌و ووریاییەوە چاودێری دۆخەكە ‌و گۆڕانكاری ‌و پێشهاتە نوێیەكان دەكات، بێدرێغ هەوڵەكان درێژە پێدەدات، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان‌و ئاشتی ‌و ئارامی‌ و تێپەراندنی مەترسیەكان

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
8/10/2019

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی بارانبارینەوە ئەگەری خلیسکان لەسەر شەقام زۆرە، بۆیە پێویستە خێراییەکانیان کەمبکەنەوە بۆ خوار ئاستی ڕێگەپێدان.
لەئاگادارینامەیەکدا هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران ئاگادار ده‌كاتەوە‌، شه‌قامه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌وروبه‌ری سلێمانی، به‌هۆی بارینی بارانه‌وه‌ ته‌ڕبوون‌و ئه‌گه‌ری خلیسكانی ئۆتۆمبێل زۆره‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاستی خێرایی بۆ خوار ئاستی ڕێگه‌پێدراو كه‌مبكرێته‌وه‌.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە بارانبارین بەردەوامی هەیە و بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، بۆ ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت، زیاتر پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی نمه‌ باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا دەگرێتەوە، و‌ هه‌روه‌ها لێزمە باران و بروسكه‌ ش به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان, و له‌كاته‌كانی ئێواره‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ لەسەر هەرێم کەم دەبێتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەئاستی باڵا کۆببنەوە.

 

شاندێکی باڵای بزوتنەوەى گۆڕان سەردانی دەباشان دەکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کبوونەوەیەک لەئاستی باڵادا ئەنجامدەدەن.

 

لەکۆبوونەوەکەدا باس لەبارودۆخی ئێستای کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم و عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پرسی لامەرکەزی سلێمانی دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بایکۆت لەچەند فەرمانگەیەکی سلێمانی دەستیپێکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

وەک ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دەوامی فەرمانبەرانی بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کرد.

 

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکانی دەست (خەڵک)، ئەمڕۆ یەک شەممە فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی، سندوقی نیشتەجێبوون، فەرمانگەکانی باج بایکۆتى دەوامیان کرد.

 

داواکاری سەرەکی ئەم فەرمانبەرانە وەرگرتنی موچەکانیانە لەکاتى خۆیدا، چونکە نزیکی ٥٠ ڕۆژە موچەیەکیان وەرگرتووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی فراوان دەنگی ناڕەزایەتی بۆ بایکۆتی دەوام دەستیپێکردووە و ئەنجومەنی فشاریش، لەبەیاننامەیەکدا جەختی لەبایکۆتى سەرتاسەری کردەوە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان