ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەڕلەمانتارێكی یەكێتی بۆ (خەڵك) وردەكاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وردەكاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە لە دانیشتنەكەدا زیاتر جەخت لەسەر داواكاری خۆپیشاندەران و پرسە خزمەتگوزارییەكان كرایەوە.

حەسەن ئاڵی، پەڕلەمانتاری یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمان تایبەت بوو بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خەڵك و خۆپیشاندەران، لە دانیشتنەكەدا سەرۆكی پەڕلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی، داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

بە وتەی حەسەن ئاڵی، “داواكاری خۆپیشاندەران لە 20 خاڵ پێكهاتبوو، تێكڕای خاڵەكانیش دەنگیان لەسەردرا و پەسەندكران، زۆربەی هەرەزۆری خاڵەكانیش تایبەت بوون بەو زەرەر و زیانانەی بەر خەڵك كەوتوون لەكاتی خۆپیشاندانەكان، لە شەهیدبوون و برینداربوون و ماڵوێرانی، لەگەڵ دامەزراندی خەڵك و چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوون”.

پەڕلەمانتارەكەی یەكێتی، ئاماژەی بە پەسەندكردنی داواكارییەكی تریش كرد لەلایەن پەڕلەمانی عیراقەوە، كە خۆی لە گێڕانەوەی سەربازە دوورخراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریدا دەبینێتەوە بۆسەر كارەكانیان، وێڕای دامەزراندن و بابەتە خزمەتگوزارییەكانی تر.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، پەڕلەمانی عیراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی تاوتوێ‌ كرد، وێڕای تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی تر، كە خۆیان لە هەڵوەشاندنەوەی كاری ئەنجوومەنی پارێزەگاكان و بڕینەوەی مووچە بۆ بێكاران دەبینیەوە، دوابەدوای تاوتوێكردنی ئەو بابەتانەش، پەڕلەمانی عیراق دانیشتنەكەی ئەمڕۆی بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەڵگرت.

عێراق

28 هەزار پلەی دامەزراندن لە عیراق ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری عیراق ڕایگەیاند، 28 هەزار پلەی وەزیفی لە وەزارەتی بەرگری دروست دەبێت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دابەشكردنی ئەو پلانە بەسەر پارێزگاكاندا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عیراق”واع” بڵاوی كردەوە، بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەكاندا ئەو پلە وەزیفیانە لە ساڵی داهاتوودا دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا.

جبوری هەروەها دەڵێت”لە هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەكانەوە دەستپێدەكرێت بۆ دامەزراندن كە ژمارەیان لە نێوان 3 تا 4 هەزار كەسدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش لە كەركوك كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لە كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون، یەكێكیان بەرپرسێكی باڵایە.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان بۆسەیان بۆ ئەو چەكدارانە داناوە و توانیویانە بیانكوژن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”یەكێكیان بەرپرسی ژمێریاری داعش بووە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

بەپێی ڕاگەنراوەكە هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاكەیان كردووە و هیچ شوێنێكی ئەو پارێزگایە بەدەست داعشەوە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان