ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی كشانەوە لە حكومەت ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی پاشەكشەكردن لە حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەو كۆبوونەوانەش دەكات، كە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان سازدەكرێن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “ئەگەر یەكێتی بیەوێت لە حكومەت بكشێتەوە خۆی قسە دەكات، ئەو زانیارییانەی لە هەندێك شوێن و سۆشیال میدیا لەبارەی كیشانەوەی یەكێتی بڵاودەكرێنەوە، هیچ پەیوەندییەكیان بە یەكێتییەوە و نییە، كشانەوەی یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.”

سەعدی پیرە دەڵێت: “بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی و یەكێتی كۆ ببنەوە و دوای كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتیش كۆبوونەوەیەكی سێ قووڵی لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا بەڕێوە دەچێت، لە كۆبوونەوەكانیشدا ڕەوشی حكومەت و ئەو پرسانەی تا ئێستا ماون و لە ماوەكانی ڕابردوودا ساردییەك كەوتە نێوان پارتی و یەكێتی باس دەكرێن”.

بەرپرسەكەی یەكێتی بەپێویستیشی زانیوە، ئەو بابەتانە قسەیان لەسەر بكرێت و كۆتایی بەو پرسانە بهێنرێت، كە ساردییان خستۆتە نێوان پارتی و یەكێتی.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاندووە، “هەنگاوێكی هاوبەش هەیە بۆ پشتیوانیكردنی حكومەت و ڕێكخستنەوەی كارەكانی، دەشبێت هەڵوێستی هاوبەش هەبێت بۆ ئەوەی بە هەموومان پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بین”.

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نێچیرڤان بارزانی: پێشهاتەكان مەترسی جددی لەسەر سەرهەڵدانەوەی داعش دروست دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، لەگەڵ جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەیاندا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاووتوێكرد، بەتایبەتیش هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا).

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بەشداریكردنی گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، نیگەرانییەكانی زیاتر كردووە و دەبنە هۆی كارەساتی مرۆیی و ئاوارەبوونی هاووڵاتییەكی زۆری ناوچەكە، ئەو ناسەقامگیرییە دەبێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

نێچیرڤان بارزانی، دووپاتیشیكردەوە، دۆخەكە پێویستی بە هەوڵ و هەڵوێستی جددیتری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند و وتی: “بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەر ئەركێك بكەوێتە ئەستۆی ئێمە ئامادەین جێبەجێی بكەین”.

لای خۆیەوە جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەی خستەڕوو، كە تاووتوێی بارودۆخی ناوچەكە و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” یان كردووە.

دووپاتی لەوەشكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی توركیا دۆخێكی ناسەقامگیری هاتووەتە ئارا لە ناوچەكە و دەرفەتی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، نیگەرانییەكانی وڵاتەكەشی خستەڕوو و وتی: “لە دۆخی ناوچەكە زۆر نیگەرانین و ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم پشتگیریتان دەكەم، هێشتا داعش شكستی نەهێناوە و هۆكارەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێشتا ماوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لە باكووری سوریا دەگوزەرێت، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی توندڕەو و تیرۆریستانی زیاتر كردووە.

جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، كە لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و هەڵسەنگاندنیش بۆ دۆخەكە دەكەن، ئەوەشی ڕاگەیاند، كە تەواوی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، بە باشی دەزانن كۆبوونەوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام بدرێت و بە پێویستیشی دەزانێت كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چالاكییەكانی خۆی لە دژی داعش بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست لە سوریا ڕێككەوتن و توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو:”بەهیچ شێوەیەك ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاناگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان