ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

ئەو کەسانەی لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا حاکمی دوبەی بوون، یەکێکیان ٤٦ ساڵ حوکمی کردووە


خێزان

دوبەی یەکێکە لە پێشکەوتوترین شارەکانی دونیا و وەک نمونەی بەرەوپێشچوون چاوی لێدەکرێت، ئەمەی خوارەوە ئەو کەسانەن کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا حاکمی دوبەی بوون:

 

 

ماوەی ٣٢ ساڵ حوکمی دوبەی کردووە لە نێوان ساڵانی 1958-1990، لە کاتی دەسەڵاتی ئەمدا گۆڕانکاری گەورە ڕویدا، چونکە نەوتی دۆزیەوە و لەگەڵ شێخ زائیدی حاکمی ئەبوزەبی بناغەی درووستکردنی دەوڵەتی ئیماڕاتیان دانا، لە دوای خۆی دوو کوڕەکەی دوابەدوای یەک بونە حاکمی دوبەی.

 

بۆ ماوەی ١٦ ساڵ حاکمی دوبەی بووە تا کاتی مردنی، لە نێوان ساڵانی 1990 – 2006، بەوە ناسراوە کە لەکاتی ئەودا دوبەی زۆر بەرەو پێش چووە و باڵەخانەی بەرز و پرۆژەی گەورەی تێدا ئەنجام دراوە و بەڕووی جیهاندا کراوەتەوە.

 

لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئێستا حوکمی دوبەی دەکات، لە ماوەی دەسەڵاتیدا لە هەموو ڕوویەکەوە دوبەی بەرەو پێش بردوو  و کێبڕکێی لەسەر ژمارە (١) دەکرد لە هەموو بوارەکاندا، ئێستاش دوبەی کردۆتە یەکێک لە بەناوبانگترین و پێشکەوتوترین شارەکان لە جیهاندا. ٢٣ کوڕی هەیە و شازادە حەمدان جێگرەوەیەتی.

 

تەمەنی ٣٦ ساڵە و بە بەردەوامی کاری تێدا کراوە بۆ ئەوەی لە داهاتودا جێگای باوکی بگرێتەوە و پەرە بە بەرەوپێشچوونی شاری دوبەی بدات.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

دەتوانیت بزانیت لەم ٧ وێنەیەدا چی نامۆ هەیە؟


خێزان

ئەمەی خوارەوە تێستێکە بۆ دیاریکردنی ورددی تۆ لە شتەکاندا، تەماشای ئەم وێنەیە بکە و بزان چی نامۆ دەبینیت؟ بۆ وەڵامی ڕاست کلیک لە وێنەکە بکە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانە


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و  نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانیت:

 

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمان بڵێ سەرەتا کام گوڵەت بینی:

 

گوڵی (شلێر)

تۆ کەسێکی داهێنەر و هەستیاریت، توانایەکی ناوازەیت هەیە بۆ لێکدانەوەی شتەکان و بینینیان و تێڕوانینەکانت جیاوازن

 

گوڵی ئەفیون 

کەسێکی زۆر ئارام و خۆڕاگریت، ڕەنگە دەریایەک لە هەست و سۆز لە ناختدا هەبێت، بەڵام توانای ئەوەت هەیە خۆتبگریت و دەری نەبڕیت.

 

 

گوڵی پاتونیا

 

کەسێکی زۆر ئارام و ئاشتی خوازیت، هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانت دەدەیت بەبێ پەلەکردن و شڵەژان.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ ئامۆژگاری گرنگ بۆ ئەو کەسانەی زۆر لە هۆتێلدا دەمێننەوە


خێزان

هەندێک کەس زۆر گەشتەکەن و ماوەیەکی زۆریش لە هۆتێکدا دەمێننەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک ئامۆژگاری گرنگە بۆیان کە دەتوانن سودی لێببینن:

 

-گەر سپلێتەکە کاری نەکرد خاولەیەک تەڕ بکە و بیکە بەر پەنجەرەکە و بیکەرەوە، دەتوانیت لیمۆی لە پشتەوە دابنێت بۆی بۆنی هەواکە خۆش بکات.

-بۆ دروستکردنی سپیکەر مۆبایلەکەت بکە ناو کوپێکەوە ولەویادا هەڵی بکە

– جلگرەیەک بکە بە قەدی فوڵچەی ددانەکەتەوە، تا دەمەکەی بەر هیچ نەکەوێت و پیس نەبێت

– دەتوانیت  USB تەلەفیزیۆن بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت بەکار بهێنیت

– عەلاگەیەک بکەرە کونی مەغسەلەکەوە و لەویادا جلەکانت بشۆرە.

– دەتوانیت بۆری پەردەکە بۆ جل هەڵواسین بەکار بهێنیت

– لە ڕێگەی کاغەزی ئەلەمنیۆم، بە ئوتوو تۆست دروستبکە

– بە کتری ئاو گەرمکرد هێلکە بکوڵێنە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان