ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

گاریس بەیل دووبارە لە زێدان توڕەیە و بڕیاری کۆتایی داوە !

خەڵک سپۆرت

گاریس بەیلی وێڵزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، دووبارە هەست بە بێزاری و توڕەیی دەکات و بڕیاریداوە یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا بەجێبهێڵێت.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، دوورخستنەوەی گاریس بەیل لە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر کلوپ بروج دووبارە ئاگری بێزاری و توڕەیی لە ناخی یاریزانەکەدا هەڵگیرساندووە، لەئێستادا هاوشێوەی گواستنەوەکانی هاوینە بێزاری دایگرتووە و داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە جموجۆڵ بە ئاڕاستەی یانە داواکارەکان دەست پێبکات.

شەمەندۆفێرەکەی وێڵز بێزارە لە مامەڵەی زێدان کە بەهیچ شێوەیەک گرنگی پێنادات، نابراو هەست دەکات بەهەمان بارودۆخی پێشوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیدا تێپەڕ دەکات بۆیە بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بە یەکجارەکی ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە بکات.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، یاریزانەکەی یانەی شاهانە جوناسان بارنێتی لێپرسراوی کارەکانی ڕاسپاردووە لەئێستاوە دەرگای گواستنەوە بەڕووی یانەکانی ئەوروپا و چیندا بکاتەوە، هەروەها ڕەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە هەر یانەیەکی ترەوە بکات بەو مەرجەی هەمان موچە و ئیمتیازاتی پێبدەن هاوشانی گرنگی پێدان.

جیهانی

سەرۆکی بەرشلۆنە دەرگای گەڕانەوەی بەڕووی گواردیۆلا کردەوە

خەڵک سپۆرت

جوسێپ ماریا بارتومیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لاری لەگەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا نییە و دەرگای یانەکە بەڕوویدا دەکاتەوە.

لەم وەرزەدا مان سیتی پیپ گواردیۆلا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە و لە چوارچێوەی کێبڕکێکان بۆ چنینەوەی نازناوی خولی ناوخۆی ئینگلتەرا هاتونەتە دەرەوە و بە جیاوازی ١٤ خاڵ کەوتەنەتە دوای لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی، لەخولی یانە پاڵەوانەکانیش نەگەیەشتونەتە ئەوپەڕی توانا هونەرییەکانیان و گواردیۆلا بە ئاشکرا دانی پێداناوە، پێکهاتەکەی لە ئاستی یانە بەهێزەکانی تردا نییە.

هەموو ئەمانە ئەو ڕاستییە دەگەیەنن، کە ڕاهێنەرە کەتەلۆنیەکە لەڕووی دەرونی و وەرزشییەوە لەم وەرزەدا جێگیر نییە و هۆکارەکەش پەیوەندی بە داهاتوویەوە هەیە لە خولی ئینگلتەرا، سەرچاوەکانیش پێیان وایە “پیپ” لەکۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە سیتی دەکات پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیاوە دەکات، یان دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی “لاڕیپوبلیکا”ی ئیتاڵی پرسیار لە جوسێپ ماریا بارتومیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەکات، ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت :” گەڕانەوەی گواردیۆلا بەدەست من نییە، لەبەرئەوەی پیپ بۆخۆی بڕیاریدا یانەکەمان بەجێبهێڵێت، دڵنیاتان دەکەمەوە، هەرکاتێک ئەم ڕاهێنەرە حەزی کرد بگەڕێتەوە، دەرگای بەرشلۆنە هەمیشە کراوە دەبێت”.

وەڵامە ئاگرینەکەی بارتومیۆ هاوکاتە لەگەڵ ئەو زانیاریانەی میدیاکانی بەریتانیا بڵاوی دەکەنەوە و تیایدا هاتووە، گواردیۆلا بۆندەکەی تا ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت، بەڵام لەکۆتایی ئەم وەرزەدا ئەگەری ماڵئاوایی کردنی لە سیتی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڤیێرا کورسیەکەی ئونای ئیمیری ڕەت ناکاتەوە وچاوەڕێی جوڵەی ئارسیناڵە

خەڵک سپۆرت

پاتریک ڤیێرای فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی نیس، پەیوەندیکردن بە یانەی ئارسیناڵ ڕەتناکاتەوە و چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئیدارەی یانەی زەبەلاحەکەی شاری لەندەن دەکات.

تۆڕی سکواوکا لەسەرچاوە نزیکەکانی پاتریک ڤیێرای فەرەنسیەوە ئاشکرای کردووە، ڕاهێنەری ناوبراو لەگەڵ یانەی نیۆ یۆرک سیتی وەک ڕاهێنەر کارێکی باشی ئەنجامدا و حاڵی حازر لەگەڵ یانەی نیسی فەرەنسی وەرزی دووەمی بەڕێدەکات، وەرزی ڕابردوو توانیویەتی پلەی حەوتەم لە بارودۆخێکی ناهەمواردا بەدەست بهێنێت و لەنیوەی ئەم وەرزەشەوە ئامادەیە پۆستی ڕاهێنەری ئارسیناڵ وەربگرێت.

کەناڵ پلەسی فەرەنسی پرسیاری لە ڕاهێنەرەکە کردووە: ئایا ئامادەیت ئەگەر ئارسیناڵ پەیوەندیت پێوەبکات بگەڕێیتەوە بۆ شاری لەندەن؟ ڕاهێنەرەکەش لەوەڵامدا ڕایگەیاندووە :” کێ هەیە یانەیەک ڕەتبکاتەوە کە نۆ ساڵ تیایدا وەک یاریزان ژیابێت؟!”.

سەرچاوەکان پێیان وایە ئەم وەڵامەی ڤیێرا پەیامێکە بۆ ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ و تیایدا دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر لەماوەی داهاتوودا لیۆنبێرگی سویدی سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ئامادەیە پەیوەندیان پێوە بکات.

یانەی ئارسیناڵ هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئونای ئیمیری ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و وەک شوێنگرەوە چەندین ڕاهێنەری ناودار لەنمونەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ و مایمیلیانۆ ئالێگری پێشنیازکران، بەڵام زۆرینەی سەرچاوە ئینگلیزیەکان پێیان وایە ڤیێرا لەناوخۆی گانەرزدا ژیاوە و باشترین کەسایەتیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

جگە لە یارییەکە… ئەمشەو بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لەسەر مێزی گفتوگۆکردن کۆدەبنەوە

خەڵک سپۆرت

بڕیارە ئەمشەو لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان ڕووبەڕو ببنەوە، جگە لە بابەتە وەرزشییەکان نوێنەرانی هەردوو یانە کۆبونەوە دەربارەی گواستنەوەی چوار یاریزان ئەنجام دەدەن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمشەو جگە لە چالاکییە وەرزشییەکان، ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لە میلانۆ کۆبونەوە سەبارەت بە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئەنجام دەدەن.

یانە ئیتاڵیەکە داوای بڕی (١٠٠ بۆ ١١٠ ملیۆن یورۆ) دەکات، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی نیشان دەدەن لە گواستنەوەکەدا ناوەکانی ئارتورۆ ڤیدال و جان کلێر تۆدیبۆ تێهەڵکێش بکەن، بەو شێوەیە هەوڵدەدەن نرخی گواستنەوەکە کەم بکەنەوە، بەڵام کێشەی یانە کەتەلۆنیەکە لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیدایە کە وەک شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ هەوڵ بۆ کڕینی مارتینێز دەدەن و بەهۆی دەوڵەمەندی یانەکەوە ئەگەر هەیە پارەی تەواو بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە نوسیویەتی، سەرۆکایەتی یانەی ئینتەرمیلان لەماوەی ڕابردوودا هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ڤیدال و ئیڤان ڕاکیتیچ داوە، هەروەها گرنگیان بە تۆدیبۆ داوە و پێیان وابووە بۆ پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی گونجاوە، بەڵام لەئێستادا یانەی بەرشلۆنە پلانی گۆڕیوە و لەنێوان ئەو سێ یاریزانە داواکراوەدا ئامادە نییە دەستبەرداری ئیڤان ڕاکیتیچ بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان