ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی هەزار سەتڵ ماستی دوو كیلۆیی لەناوبرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هەزار سەتڵ ماستی دوو كیلۆیی بەهۆی دەرنەچوونیان لە پشكنین لەناوبراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، پێش خستنەبازاڕی سەرجەم ئەو خواردن و خواردنانەی دەخرێنە بەردەستی هاووڵاتیان لەلایەن تاقیگەی خۆراك لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشكنینی پێویست دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی “لیژنەی لەناوبردن” هەستان بە لەناوبردنی (۱۰۰۰) سەتڵ ماستی (۲) كیلۆیی ئیرانی، كە دووجار لەپشكنین دەرنەچووە .

جەختیشی كردۆتەوە، “داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین هاوكاری تیمەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بكەن لەكاتی هەبوونی خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو بەزووترین كات لیژنەكانمان ئاگادار بكەنەوە لەڕێگای ژمارە تەلەفۆنی (07709142727)”.

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی مانگی تەموزی ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواكەوت و تائێستاش تەنها پێشمەرگە، پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە.

هەفتەی داهاتوو مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و هەریەك لە خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا داوای ڕێككەوتنی نوێ‌ لە ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێویستی بە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێیە لەگەڵ ئێران.

(سكای نیوز) لە زاری برایان هۆك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران بڵاویكردەوە، “كار بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە دەكەین لەگەڵ تاران، كە هەردوو بەرنامە ئەتۆمی و موشەكی و پرسی پشتیوانی لە تیرۆر لەخۆبگرێت”.

بە وتەی هۆك، “دەستدرێژییەكانی ئەم دواییەی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە، ئابوری جیهانی كردە ئامانج، بۆیە پێویستە پێشێلكارییەكانی ئێران لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەدا ئیدانە بكرێت”.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایگەیاندووە، “پێویستە ئێران دەستبەرداری سیاسەتی گێچەڵكردن ببێت و هەڵسوكەوتی خۆی لەناوچەكەدا بگۆڕێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان