ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێم


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانبەر و پێشمەرگە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: “دوێنێ‌ پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم”.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمەوە بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “بەهۆی ڕووداوەكانی ئەم دواییە و قەدغەكردنی هاتووچۆ، ڕەوانەكردنی پارەی تەرخانكراو لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دواكەوت، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمیش دواكەوت لە دابەشكردنی مووچە، كە دەبوو لە ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردووەوە دەست بە دابەشكردنی بكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “وەزارەتی دارایی عیراق دوێنێ‌ دوو شەممە بڕی 454 ملیار دیناری ڕەوانەكردووە و لە ئەژمارەكانی بانكی ناوەندی لقی هەولێر دایناوە، بۆیە حكومەتی هەرێم دەستبەجێ‌ ئەمڕۆ سێ‌ شەممە دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچە، كە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت مووچەی وەرگرت”.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق، حكومەتی فیدڕاڵ لە زۆربەی هەرە زۆری ئەو شارانەدا قەدەغەكردنی هاتووچۆی سەپاند و حاڵەتێكی نائاسایی باڵی بەسەر وڵاتدا گرت.

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبووەوە و كاتی پێدانی مووچەش نادیارە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژ بەڕۆژ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەهۆیەوە داهاتێكی زیاتر دەست عیراق و هەرێم دەكەوێت، بەڵام تا ئێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا 42 دۆلار و 48 سەنتە، ئەوەش لە كاتێكدایە ئێوارەی ڕۆژی سێ‌ شەممە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 15 سەنت بوو، بەڵام دوای ئەوە بۆ 40 دۆلار بەرزبووەوە و لەئێستاشدا نرخێكی نوێی تۆمار كردووە.

هاوكات ھەر ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بە ڕێژەی 13% بەهاكەی بەرزبۆتەوە .

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی حكومەتی هەرێم، كە زۆرینەی پشت بە نەوت دەبەستێت زیاد دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران، سەرەڕای ئەوەی بڕی 400 ملیار دیناریش لە بەغداوە هاتووە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

مانگی ڕابردوو دوای 60 ڕۆژ لە دواكەوتن لە 4ی ئایار دەست كرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران و بەوەش مانگێك تێپەڕیوە بەسەر پێدانی مووچە و تا ئێستا هیچ كاتێك بۆ دابەشكردن ڕانەگەیەنراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا 4 مووچەی ئەمساڵ نەدراوە بە فەرمانبەران.

هاوكات، زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان


خەڵک – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەی خوارەوەیە، کە لە زەڕەنگەری پێشین وەرگیراوە:

 

ئاڵتوونی عەیارە ٢٤ =  335,000

ئاڵتوونی عەیارە ٢١ = 293,000

ئاڵتوونی عەیارە ١٨ = 251,000

———————–

100$= 123,550
100€= 138,000
100£= 155,000
100$= 1,735,000 تمەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 6ی‌ حوزەیرانی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 38 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان