ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارزانی داوای چی لە لاڤرۆڤ كردووە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای پارتی ڕایدەگەیەنێت، كە مەسعود بارزانی داوای لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا كردووە، كە هەژموونی مۆسكۆ بەكاربهێنێت بۆ ڕێگری كردن لە ئازاردان و هێرشكردنە سەر كوردانی سوریا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (نون)، هۆشیار زێباری، ئەندامی كەمتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، “دودڵی خۆمانمان دەربارەی دۆخی كوردستانی سوریا بە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیاند و بارزانی داوای لە لاڤرۆڤ كرد، كە ڕوسیا هەژموونی خۆی بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی گەلی كوردستانی سوریا ناچار نەبن هەڵبێن لە ناوچەكە بەهۆی ئەو دۆخەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە، ئەوەش بۆ ئەوەی كاریگەری نەكاتە سەر هەرێمی كوردستان”.

زێباری سەردانەكەی لاڤرۆڤ بۆ هەولێر بە “مێژوویی” وەسف دەكات و دەڵێت: “لاڤرۆڤ، وەزیری دەوڵەتێكی زلهێزە و سەردانەكەی بۆ كوردستان گرنگە و كۆبوونەوەكانیش ئەرێنی بوون و بۆچوونەكان لێك نزیك بوون و لاڤرۆڤیش زۆر دڵخۆش بوو بە باشبوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا”.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەی بارزانی و لاڤرۆڤ، “دۆخی سوریا و دواین گۆڕانكارییەكان یەكێك لە میحوەرەكانی كۆبوونەوەكە بوون و بارزانی دودڵی خۆ دەربارەی ئایندەی گەلی كورد لە سوریا بە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیاندووە و داواشی لێكردووە ڕوسیا ڕۆڵ بگێڕێت بۆ ڕێگری لە قوڵبوونەوەی ئازارەكانی گەلی كورد لە سوریا بەهۆی هەر ڕوودا و گۆڕانكارییەكەوە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لاڤرۆڤ جەختی كردۆتەوە لەسەر كاری كۆمپانیا ڕوسیەكان لە هەرێمی كوردستان.

کوردستان

“ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر ئەگەرێكی دوورە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاساییە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەت ئاساییەو ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە.

وتیشی”ئەگەر هاووڵاتیان پابەندنەبن، ناچاردەبین ڕێكارەكان توندتر بكەینەوە، كە ئەگەری قەدەغەی هەیە هاتوچۆ وەك بژاردە بەكاربێنین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەڕێژیەیەكی بەرچاو زیادی كرد و بەو هۆیەشەوە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دواخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی لە حەفتانین ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەربازێكی هێزەكانیان لە ناوچەی حەفتانین كوژراوە و سیانی دیكەش بریندار بوون.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە 13 سەربازیان لە ناوچەی پیربولای حەفتانین كوشتووە و شەڕیش درێژەی هەیە.

ئەمشەویش فڕۆكەكانی توركیا شوێنی شەڕوپێكدانانەكەیان بۆردومان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی سەربازیی كازمی: داعش بۆ هەرێمی كوردستانیش هەڕەشەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق جەخت لە هەماهەنگی سوپا لەگەڵ پێشمەرگە دەكاتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو كە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەكان، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند كۆبوونەوە و لێكگەیشتنی ئەمنی هاوبەش هەیە لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزەكانی پاراستنی سنووری هەرێمی كوردستان (پێشمەرگە)، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی كە زانیارییە هەواڵگرییەكان ئاماژە بە بوونی شانەی تیرۆریستانی داعش دەكەن تێیاندا.

ڕوونیشیكردەوە كە هەماهەنگییەكە، ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە ئەمنییە جۆراوجۆرەكان دەگرێتەوە، بە تایبەتیش لە بواری كۆنترۆڵكردنی سنوور لەگەڵ هەندێك وڵات بۆ ڕێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند كە هەر لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنە، ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراون، كە ژمارەیەك ئەفسەر بە نوێنەرایەتی سوپای عیراق و حكومەتی هەرێم كاری تێدا دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە ناوەندە هاوبەشەكان لە دیالە و خانەقین و ناوچەكانی كەركوك و هەندێك ناوچەی دیكە كاردەكەن كە ئاماژە هەیە بۆ بوونی تیرۆریستانی داعش تێیاندا.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند تیرۆریستانی داعش هەڕەشەن بۆ سەر هەموو ناوچەكان لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان