ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەرپرسانی یونایتد خۆڕاگریان لەدەستداوە و لیڤەرپوڵ داهاتوی سۆڵشایەر یەکلایی دەکاتەوە !

خەڵک سپۆرت

یانەی مانچستەر یونایتدی ناودار لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا ئاستێکی خراپی پێشکەش کردووە و ئیدارەی یانە بەرامبەر شکستی سۆڵشایەر و ستافی ڕاهێنان خۆڕاگریان لەدەستداوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە بارودۆخی ناوخۆیی یانەی مانچستەر یونایتد کردووە و نوسیویەتی، لەم وەرزەدا ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەر لەکۆی هەشت ڕووبەڕوبونەوە تەنها دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا سێ دۆڕاندن و سێ یەکسانبونی تۆمار کردووە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەشدا بەرامبەر یانەی نیوکاسڵ و پاش ٢٠ ساڵ بەرامبەر ستیڤ بروسی ڕاهێنەری ماگپایس بۆ یەکەمین جار شکستیان هێناوە.

بەپێی سەرچاوەکە، خێزانی گلایزەرسی خاوەنی یانە و ئید ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکار بڕیاریانداوە زیاتر چاوەڕوانی سۆڵشایەر و ستافەکەی نەکەن، بەڵکو لەدوای گەڕانەوە لە وادەی ڕووبەڕوبونەوەکانی (فیفا) بڕیارە لە ٢٠/١٠ ڕووبەڕوی یانەی لیڤەرپوڵ ببنەوە، ئەم یارییەش بۆ ڕاهێنەر و پێکهاتەکە هاوشێوەی کۆتا تاقیکردنەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

سۆڵشایەر دەڵێت :” قورسایی شکستەکان دەخەمە ئەستۆی خۆم، کاتێکی باشمان لەبەردەمدایە بۆ خۆ کۆکردنەوە و ئامادەکاری پاش گەڕانەوە لە وادەی یارییەکانی فیفا، لەدوای ئەو وادەیە بردنەوە لە لیڤەرپوڵ بازێکی گەورەمان پێدەدات”.

شارەزایان پێیان وایە وتەکانی سۆڵشایەر دەرخەری ئەو ڕاستیەن، کە بردنەوە بەرامبەر لیڤەرپوڵ ڕزگارکەری ملی ڕاهێنەرەکە دەبێت لە بڕینەوە و بەپێچەوانەشەوە بەهەمان چارەنوسی جوزێ مۆرینیۆ دەچێت و دووردەخرێتەوە.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵ نزیکن لە ئاڵوگۆڕیکی گەورەوە (یاریزان بە یاریزان)

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئارسیناڵی ئینگلیزی تاووتوێی ئاڵوگۆڕی دوو هێرشبەر دەکەن و پێدەچێت جەمسەری گفتوگۆکان ڕەزامەندیان نیشان دابێت.

یانەی شاهانەی مەدرید لەم وەرزەدا بەدەست لاوازی هێرشبەرانیەوە دەناڵێنێت، لەنێوان سەرجەم یاریزانە ناودارەکانی ئەم یانەیەدا تەنها کەریم بنزیمەی فەرەنسی ململانێکاری ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیایە بە (١١) گۆڵەوە، لەبەرامبەردا هەریەک لە لوکا یوڤیچی سڕبی و ماریانۆ دیازی دۆمینیکانی ئاستێکی لاوازیان نیشانداوە، لەلایەکی ترەوە یانەی ئارسیناڵ تائێستا نەیانتوانیوە لە نوێکردنەوەی بۆندی پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی سەرکەوتوو بێت و هێرشبەرەکە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا ڕوو لە یانەیەکی گەورەتر بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی لوکا یوڤیچ بە ئۆبامیانگ سەردانی شاری لەندەنیان کردووە و پێشنیازی گۆڕینەوەی دوو هێرشبەرەکەیان کردووە لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە هەڵوێستی ئیدارەی “گانەرز” کردووە و نوسیویەتی: سەرۆکایەتی ئارسیناڵ نایەوێت لە هاوینی داهاتوو بۆندی ئۆبامیانگ کۆتایی بێت و بێبەرامبەر پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات کە خەونی منداڵیەتی، بۆیە بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕەزامەندیان نیشانداوە بەو مەرجەی ئالوگۆرەکە بەرامبەر لوکا یوڤیچ و بڕێک پارەی دیاریکراو بێت و هەردوو یانەکە لەسەر هەڵوێستی زینەدین زێدان و خودی یوڤیچ وەستاون وەڵامیان چۆن دەبێت؟ قایل دەبن، یان نا…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کۆنتی داوای یاریزانێکی پێشووی دەکات و ئینتەرمیلان دەستی بە گفتوگۆ کردووە

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەکانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی داواکارییەکی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرەوە، بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا پێکهاتەکەی بە چەند گواستنەوەیەک لەسەر ئاستی هێڵەکانی بەرگری و ناوەند توندوتۆڵ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای یاریزانێکی بەتوانای یانەی چێڵسی کردووە کە پێشتر کاری لەگەڵیدا کردووە و شارەزای تواناکانیەتی.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ” لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی نێراتزۆریەوە ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا مارکۆس ئەلۆنسۆ لەپێکهاتەکانی فرانک لامپارد گرنگی پێنەدراوە و چ یاریزانەکە و چ ستافی ڕاهێنانی یانە لەندەنەکە داوای فرۆشتنیان کردووە، لەبەرامبەردا ئەنتۆنیۆ کۆنتی داوای لە نوێنەرانی یانەی ئینتەرمیلان کردووە لەئێستاوە دەست بە گفتوگۆی گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانیەکە بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئاساموای بەرگریکاری ئینتەر بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە لەیاریکردن دابڕاوە و پێناچێت بەم زووانە بگەڕێتەوە، کۆنتی دەیەوێت مارکۆس ئەلۆنسۆ بکاتە شوێنگرەوەی، بەوپێیەی ئەلۆنسۆ لەسەردەمی چێڵسی یەکێک بووە لەو یاریزانانەی بە کۆڵەکەی پێکهاتەکانی کۆنتی هەژمارکراوە و لەژێر چاودێری ئەم ڕاهێنەرەدا باشترین ئاستی پێشکەش کردووە.

“کالچیۆ میریکاتۆ” نوسیویەتی: جگە لە یانەی ئینتەرمیلان، یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهەمان شێوە داواکاری مارکۆس ئەلۆنسۆن و چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە زیاتر لە ٣٥ ملیۆن یورۆی پێویست بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(لەم وەرزەدا) مێسی ڕیکۆردی “شانازیەکانی کریستیانۆ”ی شکاند و پیلێی ئەفسانەش دەخاتە دوای خۆی !

خەڵک سپۆرت

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە وەرز لەدوای وەرز ڕیکۆردی مێژوویی ئەفسانەکان دەشکێنێت، لەم وەرزەشدا دەتوانێت ناوی خۆی وەک ئەفسانەی یەکەمی بواری تۆپی پێ بنوسێتەوە.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا، لیۆی جادوگەر توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و ژمارەی هاتریکە تۆمارکراوەکانی لەچوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا بگەیەنێتە (٣٥ هاتریک)، کە ئەوەش هاتریکێک لە ڕیکۆردە مێژووییەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس بەرزترە (٣٤ هاتریک لە خولی ئیسپانیا).

سەرەڕای ئەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە سەرەتای وەرزی بەشێوەیەکی خراپ دەستپێکرد و پێکانەکان ڕێگەیان نەدا لە چەند ڕووبەروبونەوەیەکدا بەشداری بکات، بەلام لەدوای گەڕانەوە توانی ڕێژەی گۆڵەکانی لە خولی ئیسپانیا بگەیەنێتە (١٢ گۆڵ) و لوتکەی گۆڵکارانی خولەکە لە کەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری یانەی شاهانە وەربگرێتەوە.

لەوەش گرنگتر، ڕێژەی گۆڵەکانی بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە لەکۆی خول و پاڵەوانێتیەکان گەیاندە ٦١٦ گۆڵ کە ١٤ گۆڵیان لەم وەرزەدا بووە، بەشێوەیەکی گشتیش ڕێژەی گۆڵەکانی لەمێژوویی وەرزشییدا گەیاندە ٦٨٤ گۆڵ لەگەڵ هەردوو یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵی تر دەگاتە یانەی ئەو ئەفسانانەی توانیویانە ٧٠٠ گۆڵ تۆمار بکەن.

لەسەر ئاستی ئەفسانەکانیش، مێسی بە تۆمارکردنی ٢٧ گۆڵی تر دەتوانێت لوتکەی گۆڵکارانی بواری تۆپی پێ بەدرێژایی مێژوو لە پیلیی ئەفسانەی بەرازیلی وەربگرێت (گۆڵکاری مێژوویی بەدرێسی یەک یانەوە).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان