ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

قەرزە کەڵەکەبووەکانی بارسا زیادیان کردووە و لیڤەرپوڵ و بایرن داوای مافی خۆیان دەکەن !

خەڵک سپۆرت

بەهۆی بەردەوامی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە سیستمی گواستنەوەی یاریزانە گرانبەهاکان، یانەکە کەوتۆتە ژێر باری قەرزێکی زۆرەوە و ناچارن لەماوەیەکی کورتدا بڕێکی قەرزەکان بدەنەوە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا و بەهۆی بەردەوامی ئیدارەی ئازولگرانا لە گواستنەوەی یاریزانە گرانبەهاکان ڕێژەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر یانەکە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ڕێژەکە گەیشتۆتە ٢٦٠ ملیۆن یورۆ و ناچاریشن لەماوەیەکی کورتدا بڕی ٧٩ ملیۆن یورۆ پێشکەشی چەند بانکێک بکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ ئیدارەی بارتومیۆ ناچاردەبن بڕی ٢٧.٩ ملیۆن یورۆی زیادەی بۆندی کۆتینیۆ پێشکەشی یانەی لیڤەرپوڵ بکەن، هەروەها سەبارەت بە گواستنەوەکانی ئارتورۆ ڤیدال و ماڵکۆمی بەرازیلی یانەکانی بایرن میونشن و بۆردۆ داوای بڕی ١٠ ملیۆن یورۆیان کردووە، بەپێی یاساش دەبێت لەو وادەیەدا قەرزەکان بدرێنەوە.

یانەی بەرشلۆنە لەسەردەمی خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشوو توانیان قەرزە کەڵەبووەکان لەسەریان کەمتر بکەنەوە، هۆکارەکەش ئەوەبوو کە پشتیان بە سیستمی پێگەیاندنی لاوانی لاماسیا و جیلی لیۆ مێسی بەست، بەڵام لەدوای بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی یانە لەلایەن ساندرۆ ڕۆسێل و جوسێپ ماریا بارتومیۆوە ئەم سیستمە گۆڕانکاری بەسەرداهات و هاوشێوەی یانە سەرمایەدارەکانی وەک مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید بڕیاریاندا یاریزانی ئامادەکراو لە یانە گەورەکانەوە دابین بکەن، ئەوەش پارەی زیاتر لە گواستنەوەکاندا بەکاردەخات و ڕێژەی قەرزە کەڵەکەبووەکانیش بەرزتر دەکاتەوە.

جیهانی

ئوزێل وەڵامێکی توندی ڕەخنەگران و ڕاهێنەری ئارسیناڵی دایەوە: هەموو شتێک هەر منم؟!

خەڵک سپۆرت

مەسعود ئوزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ئارسیناڵ بەتوندی وەڵامی ڕاهێنەری یانە و ئەو ڕەخنەگرانە دەداتەوە، کە پێیان وایە لەم وەرزەدا هۆکاری شکستی یانەکەی بووە.

ماوەی مانگێک زیاترە ئوزێل بەهۆی هۆکارە ئەمنیەکانەوە لەپێکهاتەی ئارسیناڵ دوورخراوەتەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی وادەی لێکۆڵینەوە پۆلیسیەکان ناوبراو لەلایەن ئونای ئیمیری ڕاهێنەرەوە سڕکراوە و تەنها لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا بەشداری کردووە، ئەوەش بێزاری لای یاریزانەکە دروست کردووە لە کاتێکدا گرانبەهاترین یاریزانی یانەکەیە و هەفتانە بڕی ٣٥٠ هەزار پاوەند موچە وەردەگرێت.

ئوزێل لەم بارەیەوە بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە :” ئەگەر لە یارییە گەورەکاندا باش نەبوینایە، هەمیشە هەڵە هەڵەی من دەبوو، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت، چۆن لێکدانەوە بۆ ئەنجام و ئاستی یارییە گەورەکانی ئەم وەرزە دەکەن کە من تیایدا دوورخراومەتەوە؟ جیاوازیەکی ڕاستەقینە لەم بابەتەدا نییە”.

هەروەها دەڵێت :” دەزانم خەڵکانێک بەردەوام چاوەروانی زیاترم لێدەکەن و چاوەڕێن یاریی بکەم و جیاوازی دروست بکەم، بەڵام ئەوەش بابەتێکی ئاسان نییە، چونکە من تاکە یاریزان نیم لە پێکهاتەکەدا، لە بیریشتان نەچێت هەندێک لە ڕکابەرە گەورەکان لەئێمە بەهێزترن”.

لەلێدوانێکی جیاوازدا (عازف اللیل) بە ماڵپەڕی “تۆڵک سپۆرت”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە :” ئەوەی بەسەر من هاتووە بارودخۆێکی نەخوازراوە و هۆکارێک نییە بۆ جێهێشتنی یانەی ئارسیناڵ، بۆندەکەم تا هاوینی ٢٠٢١ درێژەی هەیە و تا ئەو کاتە لێرە بەردەوام دەبم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میلان لە گواستنەوەی جەنگاوەرەکەی یوڤانتۆس نزیک بۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەی ماریۆ مانزۆکیچی کرواتی نزیک بونەوە و یاریزانەکە سێ هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە.

ماریۆ مانزۆکیچی هێرشبەری کرواتی لەم وەرزەدا پێگە سەرەکیەکەی لە پێکهاتەی ماوریزیۆ ساری لە یوڤانتۆپس لەدەستداوە، بەوهۆیەوە ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن دابڕاوە و هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن لە نزیکترین وادەی گواستنەوەدا یانەی خانمە پیرەکە بەجێبهێڵێت.

پێگەی “ئیل جۆرناڵی”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبووە هێرشبەری ناوبراو پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات و لەهەمان کاتدا یانەکانی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان هاتونەتە نێو هاوکێشەکە و بەتایبەت ڕۆسۆنێری نزیکە لە گواستنەوەیەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مان یونایتد لە گفتوگۆکاندا بۆ گواستنەوەی ماندزۆکیچ سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام هێشتا ئەو یانەیە هەڵبژاردەیەکە و ئەوەی پێشەنگی گفتوگۆکانی گرتووە یانەی ئەی سی میلانە، کە بەسەرپەرشتی زڤۆنیمێر بۆبانی بەڕێوەبەر و بە یاریدەی ئانتی ڕیبیچی یاریزانی کرواتی پڕۆسەیەکیان بۆ قایلکردنی مانزۆ دەستپێکردووە، هەروەها یانەی ئینتەرمیلانیش بەهەمان شێوە لەنێو گفتوگۆکاندایە.

ئیل جۆرناڵی دووپاتی دەکاتەوە، یانەی ئینتەرمیلان دەیانەوێت وەک شوێنگرەوەی لوکاکۆ مامەڵە لەگەڵ مانزۆی کرواتی بکەن بۆیە ئەگەر زۆرە لە گفتوگۆکاندا سەرکەوتوو نەبن، جگە لەوەش نوێنەرانی یوڤانتۆس پێیان باشترە یاریزانەکەیان ئاڕاستەی ئەی سی میلان بکەن نەک ئینتەرمیلان، کە لەم وەرزەدا ڕکابەری سەرخەتی یانە سپی و ڕەشەکەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ماتیۆس بۆ بایرن میونشن: لەبەر ئەم هۆکارە، مایسترۆی تۆتنهام مەکڕن !

خەڵک سپۆرت

لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن هۆشداری بە یانە ئەڵمانیەکە دەدات سەبارەت بە کڕینی یەکێک لە یاریزانە ناودارەکانی یانەی تۆتنهام.

لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی گواستنەوەی کریستیان ئیریکسن لە یانەی تۆتنهامەوە بۆ بایرن میونشن بڵاوکرایەوە، میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیدارەی یانە باڤاریەکە دەیانەوێت سود لە تێکچونی ڕەوشی یانە ئینگلیزیەکە وەربگرن و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە ٢٧ ساڵە دانیمارکیەکە چڕ بکەنەوە.

لەم بارەیەوە لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” ماوەیەکی زۆر چاودێری تواناکانی ئیریکسنم کرد و بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٩ توشی بێهیوایی کردم، بەنسبەت منەوە پەیوەندیکردنی ئەم یاریزانە بە بایرنەوە هیچ واتایەکی نابێت و دەبێتە موفاجەئە بۆم، چونکە لەو جۆرە یاریزانانە نییە کە سود بە بایرن بگەیەنێت”.

ماتیۆس تەنها بەو ڕوونکردنەوەیەوە ناوەستێت، بەڵکو هۆکاری ئەم بۆچونەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت :” ئەگەر ئیریکسن بەپێی پێویست سود بە تۆتنهام نەگەیەنێت کەواتە چۆن سودمەند دەبێت بۆ بایرن؟ جگە لەوەش ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی باڤاری ئاماژەی کردووە کە پێویستی بە یاریزانی یەدەگ نییە، دان بەوەدا دەنێم کە دانیمارکیەکە یاریزانێکی تاکتیکیە، بەڵام زۆر لەسەرخۆیە، نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری بایرنیش لەو جۆرە ڕاهێنەرانەیە کە حەزی بە یاریزانی خێرایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان