ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سارا نەدیم: من شاجوانی فەرمی شاری هەولێرم و ئەو کچەی دیکە لە خۆیەوە خۆی کردووە بە شاجوان

خێزان

پاش ئەوەی کچە مۆدێل ئایە زێدان ڕایگەیاندووە کە ئەو شاجوانی هەولێرە بۆ ساڵی ٢٠١٧، سارا نەدیم وەڵامی دەداتەوە.

سارا نەدیم کە لەمەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراقدا وەک شاجوانی شاری هەولێر و هاوشانى شاجوانى عيراق  بۆ ساڵی ٢٠١٧ هەڵبژێردراوە دەڵێت”ئەو هەر لە خۆیەوە بەبێ هیچ مەراسیمێکی فەرمی ناوی لە خۆی ناوە شاجوانی هەولێر و من شاجوانی فەرمیم، جگە لەوەی ئەو کچە عەرەبە و کورد نییە”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئایە زیدان کە کچە مۆدێلێکی عەرەبە و لە شاری هەولێر دەژی، خۆی وەک شاجوانی هەولێر ناساندووە.

 

سارا نەدیم

 

ئایە زیدان

ریکلام

هەواڵەکان

شەنگار: من خەڵکی سلێمانیم و بۆماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکەم

خێزان

کچە گۆرانیبێێکی نوێ بەناوی  شەنگار ئاماژە بەوە دەدات کە دەستبەکاری هونەری دەکات و  بۆماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکات.

شەنگار دەڵێت”من خەڵکی سلێمانیم و گرێبەستێکی ٥پێنج ساڵەم واژۆ کردووە لەگەڵ کۆمپانیای فەیمس پرۆدەکشن کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی NZ Group کە خاوەنەکەی نەوید زەردیە، من بە زمانی کوردی و چەندین زمانی دیکە لە ئاستێکی پرۆفێشناڵ و نێودەوڵەتی گۆرانی دەڵێم و بەم زووانە ئەلبۆمێکی کورت کە لە ٤ گۆرانی کوردی پێکدێت و دواتر ئەلبۆمێک بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەکەمەوە”

شەنگار دەڵێت”من شەشەم هونەرمەندم کە لەگەڵ فەیمس پرۆدەکشن کار دەکەم و  نەوید زەردی بەرپرسیاریەتی ئامادەکردنی بەرهەمەکانم و بەڕێوەبردنی کارە هونەریەکانم لە ئەستۆ دەگرێت”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئیڤۆن وەهاب پاش شووکردنی دەبێتە باڵاپۆش

خێزان

خانمە مەیکئەپ ئارتیست و کچە شۆخی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئیڤۆن وەهاب پاش ئەوەی لەگەڵ کوڕێک بەناوی ئێکی برۆنجا ژیانی هاوسەرگیری پێک هێنا، لە ئێستادا بۆتە باڵاپۆش.

ئیڤۆن وەهاب ماوەیەکە سەرجەم وێنە و ڤیدۆکانی بە لەچکەوە بڵاودەکاتەوە و بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی پێبدات بۆتە باڵاپۆش، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتریش دەستەواژەی (‎ الله أكبر)ی لەسەر ئەکاونتەکەی دانابوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هاوسەرەکەی لە ڕێکخراوێکی ئیسلامیدا کاردەکات و بەردەوامیش بابەتی ئاینی لە سۆشیال میدیاکەی بڵاو دەکاتەوە.

ئیڤۆن وەهاب لەدایکبوی ساڵی 1995ی کوردستانە، لە وڵاتی ئەمریکا ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی 2014 وەکو مەیکئەپ ئارتیست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

جەلال پەرێشان: لە خوشکێکمەوە توشی کۆرۆنا بووم و ئازاری گیانکێشانم بینی

خێزان

پەرلەمانتار جەلال پەرێشان ئاماژە بەوە دەدات کە زۆر بەتوندی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووە و ئازاری گیانکێشانی بینیوە.

جەلال پەرێشان دەڵێت”لە ماڵی خوشکێکمەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووم، ئەوان دەیانوت هەر پەتایەکی وەرزیمان گرتووە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە کۆرۆنا بووە”

جەلال پەرێشان وتوشیەتی”نەخۆشی دیاری خودای گەورەیە دەبێت شوکرانەی لەسەر بکەین و  ئیرادەمان لەسەری بەهێز بێت لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان