ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لۆگۆ و ڕەنگی تەكسی دیاریكرا
بڕیارێكی نوێ‌ بۆ كاری شۆفێری تەكسی دەرچوو

خەڵك- ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ۸ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۹ گرێبەستی پڕۆژەی پێدانی لۆگۆ بۆ تەكسیەكان لەگەڵ سێ كۆمپانیای ناوخۆیی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك واژۆ كرا، لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیشدا ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە و ڕێكخستەوەی كاری تەكسی ڕاگەیەنرا.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەبەستمانە كاری تەكسی لەهەرێمی كوردستان ڕێكبخەینەوە و ئەمڕۆش بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و سەندیكاكانی گواستنەوە، گرێبەستی پڕۆژەی پێدانی لۆگۆ بۆ تەكسیەكان لەگەڵ سێ كۆمپانیای ناوخۆیی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك واژۆ كرا، بەپێی گرێبەستەكە ماوەی جێبەجێ كردنی پڕۆژەكە 180 ڕۆژە و كاركردنی تەكسی بە سیستەم دەكرێت و هێڵەكانی ناوخۆی شارەكان و دەرەوەی شارەكان جیادەكرێتەوە.

دەشڵێت: “بۆهەر پارێزگایەك ڕەنگی تایبەت دیاری كراوە و لۆگۆی تاكسیەكانی شاری هەولێر سوور و شاری سلێمانی شین و پارێزگای دهۆك ڕەنگی ڕەش و تەكسی شارۆچكەكانیش ڕەنگی لۆگۆیان قاوەیی دەبێت، بەهیچ شێوەیەك نابێت تەكسی شارێك لە شارێكی تر كاربكات و هەروەها تەكسی هێڵەكانی دەرەوەی شارەكان و ناوخۆی پارێزگاكانیش بەهەمان شێوە دەبێت”.

سەبارەت بەنرخی لۆگۆكان بەوتەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، “نرخی دانانی لۆگۆكان لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر جیاوازە و بەگوێرەی كەمترین نرخە، كە كۆمپانیاكان لە تەندەری پڕۆژەكە بۆ وەزارەتیان گەڕاندۆتەوە، بۆ هەر تەكسیەك لە هەولێر 18 هەزار دینار و لە سلێمانی 18 هەزار و 710 دینار و لە دهۆك 12 و 500 دینار دەبێت، هەروەها هەر تەكسیەك ژمارەی تایبەتی وەكو كۆدێك لەسەر لۆگۆكەی دەبێت و لەڕێگەی سەنتەرێكی تایبەت لەشارەكان لۆگۆكە دەدرێت بە شۆفێران”.

وتیشی، “هەر شۆفێرێك پێشینەی تاوانی هەبێت یا ئەوانەی پێشینەی تاوانكاریان هەیە، بەپێی ئەو سیستەمە ڕێگایان پێنادرێت لەمەودوا كاری شۆفێری تەكسی بكەن، بۆ ئەمەش پێویستە بۆ پێدانی لۆگۆ و كاری شۆفێری تەكسی، هەر شۆفێرێك دەبێت فۆڕمی ئەستۆپاكی ئەنجامنەدانی تاوان لە فەرمانگەی بەڵگەی تاوان بهێنێت”.

لەشاری هەولێر كۆمپانیای دارا پرینتینگ و لە پارێزگای سلێمانی كۆمپانیای كافرۆش و لە پارێزگای دهۆك لەلایەن كۆمپانیای محەمەد لەماوەی ۱٥ ڕۆژ لۆگۆ دابین دەكەن و پڕۆژەكە جێبەجێ دەكەن.

ئابوری

ڕەفتارەكانی ئەردۆغان توركیای ڕووبەڕووی كورتهێنانی بودجە كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی توركیا هەوڵدەدات 17 ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەكاربهێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، حكومەتی ئەنقەرە ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر دانانی پلانێك دەكات بۆ ئەوەی 100 ملیار لیرە كە دەكاتە 17 ملیار ‌و 100 ملیۆن دۆلار، لە هەژماری بانكی ناوەندییەوە بگوازێتەوە بۆسەر هەژمارێكی تایبەتی وەزارەتی گەنجینە ‌و دارایی توركیا.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە نەدراوە‌ و وەزارەتی گەنجینە‌ و بانكی ناوەندیش هیچ زانیارییەكیان نەدركاندووە، بەڵام حكومەتی توركیا سورە لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆ ئەوەی لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵدا بەكاری بهێنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی توركیا لە مانگی تەمووزدا یاسایەكی پەسەندكرد، كە ڕێگە بە حكومەت دەدات بەشێك لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی بۆ وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی داتاكان، لەماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا كورتهێنانی بودجەی توركیا گەیشتووەتە 85 ملیار ‌و 500 ملیۆن لیرە ‌و پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە 125 ملیار لیرە.

بە بۆچوونی چاودێرانی بواری ئابووری و دارایی، كورتهێنانی بودجەی گشتی توركیا بەشێكی زۆری پەیوەندی هەیە بەو ڕەفتارانەی كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەیكات، بە كڕینی چەك و لەشكركێشییەكانی بۆ وڵاتانی دراوسێی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانبەران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی قەدەغەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی‌ چوار شەممە 23-10-2019 بە ئامادەبوونی‌ عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ‌‌و بەرپرسی‌ ماڵەكانی‌ ساوایان و منداڵان و نەوجەوانان ‌و بەساڵاچووان و هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە و هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و بەرپرسی‌ هۆبەكانی‌ ژمێریاری‌‌ و وردبینی‌ ‌و یەكەكانی‌ پلان‌ و یاسا، كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سێ بنەمای‌ گرنگی‌ بەڕێوەبردنی ڕوونكردەوە، هەروەها جەختی‌ كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ئەو یاساو ڕێنمایی ‌‌و سیستمانەی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكدەخەن، بەتایبەت جەختی‌ كردەوە لەسەر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان ‌و بەساڵاچووان‌ و باشترین بەكارهێنانی‌ توانا ماددی ‌‌و مرۆییەكان بۆ خزمەتكردنیان، لەلایەكی ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵەكانی‌ منداڵان‌ خستەڕوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەیەك بڕیار گەڵاڵە كرا، كە یەكێك لە بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ڕێگە نەدان بە بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاتی‌ دەوام‌ و لەكاتی‌ كاركردن و ڕاپەڕاندنی‌ ئەركەكاندا، لەو ڕوانگەیەوە كارمەندان پابەندكران بە تەرخانكردنی‌ هەموو توانا و كاتیان بۆ كار و ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو و منداڵانی‌ دایەنگە و سەنتەر و پەیمانگاكان و كارە كارگێڕی‌ و ژمێریارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە؛ كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كەمكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1675) كە لە ( 17/ 10/2019) دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “پاڵپشت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و كۆنووسی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “كرێی خوێندن بە ڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە بۆ گشت قۆناغەكان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان