ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داواكاری خۆپیشاندەران پەسەندكرا
كاری ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەڵوەشێنرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق بەشێوەیەكی مەبدەئی دەنگیدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی كاری ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، پەڕلەمانی عیراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، دەنگیدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی كاری ئەنجوومەنی پارێزگاكان و لە دانیشتنەكەشدا، كە هەریەك لە وەزیرەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بازرگانی ئامادەی بوون، گفتووگۆ لەسەر داواكاری خۆپیشاندەران كرا.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عیراقدا، لیژنەی پێكهێنراو سەبارەت بە داواكاری خۆپیشاندەران، سەرۆكایەتی پەڕلەمانی ڕاسپارد، قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بە شەهید دابنرێن و بریندارەكانیش قەرەبووبكرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەكە پەڕلەمانی ڕاسپاردووە، مووچەیەك بۆ بێكارانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان و بێكارەكانی تر ببڕدێتەوە.

وەك سەرچاوەكە وتی، “لیژنە پەڕلەمانییەكە، سەرۆكایەتی ڕاسپاردووە، ئەوانەی لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە، بگێڕدرێنەوە و دەستبەجێ‌ پەیوەندی بە یەكە هێزە سەربازییەكانی خۆیانەوە بكەن و دەستبەجێش لە وەزارەتی بەرگری دەرگا بۆ ئەو خۆبەخشانە بكرێتەوە، كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵاندایە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەڕلەمان دەنگی دا لەسەر گۆڕینی كارمەندانی ڕۆژانە بۆ گرێبەست لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2020ی عیراق.

ئاشكراشی كرد، پەڕلەمان دانیشتنەكەی ئەمڕۆی بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەڵگرت.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق سازكرا، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، زیاتر لە سەد كەس كوژران و زیاتر لە شەش هەزار كەسی تر برینداربوون.

عێراق

28 هەزار پلەی دامەزراندن لە عیراق ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری عیراق ڕایگەیاند، 28 هەزار پلەی وەزیفی لە وەزارەتی بەرگری دروست دەبێت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دابەشكردنی ئەو پلانە بەسەر پارێزگاكاندا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عیراق”واع” بڵاوی كردەوە، بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەكاندا ئەو پلە وەزیفیانە لە ساڵی داهاتوودا دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا.

جبوری هەروەها دەڵێت”لە هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەكانەوە دەستپێدەكرێت بۆ دامەزراندن كە ژمارەیان لە نێوان 3 تا 4 هەزار كەسدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش لە كەركوك كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لە كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون، یەكێكیان بەرپرسێكی باڵایە.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان بۆسەیان بۆ ئەو چەكدارانە داناوە و توانیویانە بیانكوژن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”یەكێكیان بەرپرسی ژمێریاری داعش بووە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

بەپێی ڕاگەنراوەكە هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاكەیان كردووە و هیچ شوێنێكی ئەو پارێزگایە بەدەست داعشەوە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان