ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند خواردنێک کە وادەکات بۆنی جەستەت خۆش ببێت و کێشەت نەمێنێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە وادەکات بۆنی جەستەت خۆش ببێت و کێشەی بۆنی ناخۆشی جەستەت نەمێنێت:

 

-زەیتی گوێزی هیندی یەکێکە لە بەسوودترین بۆنە خۆشە سرووشتیەکان، پاش خۆشتن کەمێک بدە لە بنباڵت

-ئاو و لیمۆ بخۆرەوە، یاخود لیمۆیەک بگوشە و ئاوەکەی بدە لە بنباڵت.

-گیای گەنم (Wheatgrass) یەکێکی دیکەیە لە بەرهەمە سرووشتیە کاریگەرەکان بۆ ڕێگری لە بۆنی ناخۆشی جەستە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین  C, B12, B6 ی تێدایە و دەتوانیت بە پاودەر یاخود بە فرێشی بیخۆیت.

-مەعدەنووس یەکێکی دیکەیە لە خواردەمەنیە بەسوودەکان و دەتوانیت بیخۆیت

-بەهەمان شێوە نەعنا کاریگەریەکی زۆری هەیە.

-دارچینی لە کۆندا بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش سوودی لێوەرگیراوە و ئێستاش دەتوانیت بەکاری بهێنیت

 

ریکلام

تەندروستی

له‌دایكبوون له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس-دا

خێزان – لوقمان غه‌فوور

ئیزابیلا بیریرا دی خیسۆس – له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ژیانه‌وه‌ وه‌ك كه‌سێكی توڕه‌ی ئیزعاج- خۆی نیشانی په‌رستیار و دكتۆره‌كاندا، كاتێك رۆژی 13 ی فێبریوه‌ری له‌ ریو دی جانیرۆ له‌دایك بوو.

له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یدا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو منداڵێكی تره‌وه‌ نه‌گریا، فۆتۆگرافه‌ری به‌توانا رۆدریگۆ كۆنستمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ساتی له‌دایكبوونی چه‌ند وێنه‌یه‌كی چركاند كه‌ له‌یه‌كه‌م وێنه‌دا ئیزابیلا توڕه‌یه‌ له‌ هه‌موو دنیا، هه‌تا دكتۆری سه‌رپه‌رشتیاری له‌دایكبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی هێل –ی وتووه‌:”ترسام.. له‌به‌رخۆمه‌وه‌ وتم، عیسای مه‌زن بیگرێنه‌”.

په‌رستیارێكیش ده‌ڵێت:” تا ناوكیمان نه‌بڕی نه‌گریا، دواتر كه‌ گریا و توڕه‌یی له‌سه‌ر روخساری نه‌ما خۆشحاڵ بووین”.

پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، منداڵ له‌دوای له‌دایكبوونی راسته‌وخۆ ده‌گری بۆئه‌وه‌ی بزانرێت سییه‌كانی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌ شله‌مه‌نییه‌كانی ناو جه‌سته‌ی.

به‌ڵام دایكی ئیزابیلا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی وتووه‌:”خۆشحاڵم كچه‌كه‌م به‌ روویه‌كی قاره‌مانانه‌وه‌ له‌دایك بوو”.

به‌ڵام هێڵ نووسیویه‌تی:”له‌دایكبوونی منداڵێك به‌توڕه‌یی له‌ زه‌مه‌نی ڤایرۆسدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەیت بۆ ئەوەی نەیەتە جەستەتەوە؟

خێزان

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و نزیکبوونەوەی لە کوردستان، مەترسیەکانی خەڵک زیاتر دەبێت، هەتا ئێستاش هیچ چارەسەرێکی یەکلا کەرەوە بۆ ڤایرۆسەکە نییە، هەر بۆیە خۆپاراستن باشترین ڕێگەیە و ئەمەی خوارەوە گرنگترین ڕێوشوێنی پارێزکردنە:

 

-ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی کۆکە و پژمەوە بڵاودەبێتەوە و هەندێکجار کەسی توشبوو لەکاتی پژمین  تا ٢ مەتر بە دەوری خۆیدا ڤایرۆسەکە بڵاودەکاتەوە و بەهۆی بەرکەوتن و هەواوە دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ کەسی دیکە.

-ماسک دەکرێت پارێزگاری بکات لەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دەمەوە نەچێتە ژورەوە، بەڵام چەندین کەیس  هەیە کە بەهۆی بەرکەوتن یاخود چاوەوە ڤایرۆسەکە گواسراوەتەوە بۆ کەسی دیکە.

-گرنگترین خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە ڕاگرتنی پاکوخاوێنی جەستەیە کە پێویستە بەردەوامیش دەستەکانت بشۆیت.

-جگە لەوەی نابێت بەرکەوتنی ڕاستەوخۆت لەگەڵ ئاژەڵاندا هەبێت چونکە رەنگە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن

-لەو ناوچانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە، خواردن و بەروبومی ئاژەڵان زۆر مەخۆ بەتایبەت گەر باش نەکوڵێندرێت.

-هەوڵبدە گەستکردن کەمبکەیتەوە چونکە لە نێو فڕۆکەدا ئەگەری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە زۆرە، جگە لەوەیی بەهیچ جۆرێک گەشت بۆ ئەو وڵاتانە مەکە کە ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبۆتەوە.

-لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان زوو سەردانی پزیشک بکە، چونکە گەر لەسەرەتاوە چارەسەر وەربگریت، ئەگەری چاکبوونت زیاترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەو کەسانەی سستمی خەوتنیان باش نییە زووتر قەڵەو دەبن، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان گەر سستمی خەوتنت تەندرووست نەبێت و وەک پێویست نەخەویت، بۆ ڕۆژی داهاتوو توانای چالاکی جەستە و مێشکت کەمدەبێتەوە و توڕەتریش دەبیت لەگەڵ دەوروبەرەکەتدا ،  بەتایبەتیش هاوسەرەکەت.

بە پێی توێژینەوەیەک  پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان کەمخەوی و زیادبوونی کێش، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی کەمتر دەخەون ڕۆژانە ٣٨٥ کالۆر زیاتر دەخۆن لەو کەسانەی کە بە تەندرووست دەخەون.

بەهۆی ئەوەی ئەوانەی کەمتر دەخەون وزەشیان کەمترە، ئەو کالۆریانە خاوتر دەسوتێنن کە لە ڕۆژێکدا وەری دەگرن هەربۆیە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و زیادبوونی کێشیان.

جگە لەوەش ئەو کەسانەی وەک پێویست ناخەون هەستدەکەن کە وزەیان کەمترە، بۆیە خواردنی چەوری زیاتر دەخۆن و ئەوەش هۆکارێکی دیەکەی بۆ زیاتر قەڵەوبوونیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان