ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی ئەندرۆید ١٠ لەسەر سێ مۆبایلی کۆمپانیاکەی

خەڵک-

مانگی پێشوو هواوی نەخشەی خۆی ڕاگەیاند بۆ بەردەست خستنی وەشانی نوێی ئەندرۆید ١٠ و ڕوکاری EMUI10 ی تایبەت بە کۆمپانیاکەی.

نوێکارییەکانی ڕووکار و سیستەمی ئەندرۆید مۆبایلەکانی هواوی و لقی هۆنەری سەر بە کۆمپانیا چینییەکە دەگرێتەوە و لە ئێستادا وەشانی تاقیکاری بەردەستە بۆ ڕوکاری EMUI10 لە وڵاتی چین و ئەو سێ مۆبایلەش بریتین لە Huawei Enjoy 10 Plus و Nova 4e و Mate 20 Lite.

هواوی پڕۆگرامی تاقیکاری تایبەتی وەشانی بێتای سیستەمەکەی داخستووە کە بۆ تۆماربوونی بەکارهێنەران کرابوونەوە تاوەکوو ئاشناببن بە تایبەتمەندییە نوێکان و هەڵەکانی نوێکارییەکە ڕەوانە بکەنەوە بۆ کۆمپانیای هواوی، کە ئەمەش تاڕادەیەک بە مانای ئامادەبوونی نوێکارییەکە دێت بۆ بەکارهێنەران.

وەشانی بێتا بەردەست دەخرێتەوە لە هەفتەی داهاتوودا بۆ مۆبایلەکانی هواوی پی ٣٠ و پی ٣٠ پڕۆ، هەروەها لە کۆتایی ئەم مانگەشدا وەشانی کراوەی بێتا بۆ مۆبایلەکانی Mate 20, Mate 20 Pro, Mate 20 X-4G and Mate 20 RS Porsche بەردەست دەخرێت.

هەروەها لە کۆتایی ئەم مانگەشدا بەردەست دەخرێت بۆ مۆبایلەکانی Honor 20, Honor 20 Pro, Honor V20 و Honor Magic 2

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن تایبەتمەندی Auto-Brightens لە ئایفۆن و ئایپادەکاندا ناچالاک دەکەیت؟

خەڵک-

بوونی تایبەتمەندی Auto-Brightens سوودی زۆر باشی هەیە و کاتێک دەچیتە بەر خۆر یاخوود ڕۆشنایی بەر شاشەی مۆبایلەکەت دەکەوێت ئەوا ڕاستەوخۆ ڕوونی شاشەکەی ڕۆشن دەبێتەوە یاخوود لە تاریکیدا بێت ڕۆشنایی شاشەی مۆبایلەکەت کەم دەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە هەندێک جار ئەمە بێزارکەر بێت و باس لە چۆنیەتی ناچالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە دەکەین.

سەرەتا بڕۆ سەر ئەپی Settings  لەسەر ئایپاد یان ئایفۆنەکەت.

Open Settings app

پاشان Accessibility هەڵبژێرە.

Choose Accessibility

پاشان لە بەشی Vision بڕۆ سەر Display & Text Size.

Select Display & Text Size

دواتریش لەم بەشەی خوارەوەدا Auto-Brightness ناچالاک بکە و لەمەودوا بەشێوەی خۆکارانە ڕوناکی شاشەی مۆبایلەکەت زیاد و کەم ناکات دەتوانیت تەنها بەشێوەی دەستی کۆنتڕۆڵی ئەم فرمانە بکەیت.

Turn off Auto Brightness

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی چەماوەی ڕاگەیاند بە نرخی خەیاڵییەوە

خەڵک-

مۆبایلی ڕازر 2019 خاوەنی شاشەیەکی ئۆلێدە بە قەبارەی ٦.٢ ئینج و ڕوونی 2,142×876 پێکسڵ، و شاشە بچووکەکەشی لە کاتی داخستنی دیوە چەماوەکەیدا ٢.٧ ئینج دەبێت، و دیزاینێکی تەواو جیاوازی هەیە لە مۆبایلەکانی دیکە کە دەنووشتێتەوە و ئەو دیوەشی کە لە دەرەوەیە هەڵگری شاشەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئاگاداری مۆبایلەکەی بێت.

کامێرای مۆبایلەکە ١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت و دووەمیشی بە ڕوونی ٥ مێگاپێسکڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K هەیە.

Image result for RAZR 2019

هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧١٠ یە بە توانای ٢.٢ گێگاهێرتز، بە پێچەوانەی پێشبینییەکان کە دەوترا بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ دەبێت، باتریەکەشی ٢٥١٠ میلی ئەمپێر دەبێت.

ڕامی ٦ گێگابایتە و خاوەنی بیرگەیەکی ٢٥٦ گێگابایتییە و دەرچەی USB لە جۆری C ـە و خاوەنی ناسەرەوەی پەنجەمۆرە.

نرخی RAZR2019 دەگاتە ١,٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی و لە ٢٦ ی مانگدا بەردەست دەبێت بۆ داواکاری پێشوەختە و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ ماک بووک پڕۆیەکی نوێ بە قەبارەی ١٦ ئینج و نرخی ٢,٣٩٩ دۆلار

خەڵک-
ئەپڵ نوێترین بەرهەمی ماکی خۆی ڕاگەیاند بۆ گەشەپێدەران و شارەزایانی جیهانی تەکنەلۆژیا و گرافیک دیزاینەران و بەرهەمهێنەرانی فیلمەکان، و بەرهەمهێنەرانی دەنگی و زیاتر.

ئەم ماک بووکە هەڵگری ٦ ناوک و هەشت ناوکە لە جۆری شاشەی ڕێتیان و هەڵگری جۆرێکی نوێی کیبۆردە بە ناوی Magic Keyboard.

دیزاینێکی تەنکی هەیە لەگەڵ کەمترین لێوار و زۆری بە شاشە داپۆشراوە، و کامێرایەک لە بەشی سەرەوەی جێگیر کراوە.

ماک بووک پڕۆی نوێ هەڵگری ٦ بڵندگۆی دەنگییە و بە پەنجەمۆریش دەکرێتەوە و شاشەکەی ١٦ ئینجە لە جۆری ڕێتینا، و کوالێتی 3072×1920 پێکسڵ و تێکڕای ٢٢٦ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک.

ماك بوك برو - MacBook Pro

ئەوەی زۆر گرنگە لە بارەی ئەم بەرهەمە ناوازەوە بوونی پڕۆسێسەری کۆرئای ٩ ی کۆمپانیای ئینتێڵە، و پڕۆسێسەری گرافیکی AMD Radeon Pro 5000M ی لەسەرە بە تەکنەلۆژیای ٧ نانۆمەتر و ٨ گێگابایت.

ڕامەکەی ٦٥ گێگابایتە و لە جۆری SSD ییە بە هەڵبژاردەکانی ٥١٢ و ١ تێرابایت و هەتاوەکوو ٨ تێرابایتیش هەروەها هەڵگری چیپی پارێزراوی Apple T2 ـە، و نرخی دەستپێکی ٢,٣٩٩ دۆلارە و بە بەرزترین توانای ٥,٩٩٩ دۆلارە.

آبل ريتينا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان