ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چاودێری‌ پاسەكانی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەو پاس و تەكسییانەی خوێندكاران دەگوازنەوە دەبێت تەواوی رێنماییەكانی هاتوچۆ و مەرجی سەلامەتی و لایەنی پەروەردەیی جێبەجێ بكەن، بەپێچەوانەوە سزای مادی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتی كاركردن دەدرێن.

ماڵپەڕی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسویەتی”لیژنەی سەرپەرشتی گواستنەوەی منداڵانی باخچە و خوێندكاران لە ماڵەوە بۆ خوێندنگا و بە پێچەوانەوە كە سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییە، بەبەردەوامی و رۆژانە لە چەند كاتێكی جیاوازدا چاودێری ئەو پاس و تەكسییانە دەكات كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن و رێگە نادات لە رووی نرخ و چۆنێتی گواستنەوەوە بەدەر لە رێنماییەكان كار بكەن.”

چالاك سەڵاح نوێنەری هاتوچۆ و سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند، بەپێی كۆنوسێك كەبەبەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان لە قائیمقامیەتی سلێمانی واژوو كراوە رێنمایی بۆ تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرچووە كە هاتوچۆ بە خوێندكاران لە خوێندنگە و باخچەكانی ساوایان و بە حكومی و ناحكومییەوە دەكەن.

وتیشی” رێگە نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك له ژمارەی كوشنەكان زیاتر خوێندكار هەڵبگرێت و نرخی گواستنەوەكانیش دیاریكراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێویستە ئۆتۆمبێلەكە مەرجی توندوتۆڵی تێدا بێت و لە روی یاساییەوە هیچ كێشەیەكی نەبێت.”
لە بارەی نرخی گواستنەوەشەوە ئەوەی ئاشكرا كرد كە:
– ئەو خوێندنگا و باخچانەی لە سنوری گەڕەكەكانی خۆیانن نرخی گواستنەوەیان بە پاس لە (15 – 20) هەزار و بۆ تەكسی لە (25 – 30) هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مانگێك.
– ئەو خوێندنگا و باخچانەی كە دەكەونە دەرەوەی سنوری گەڕەكەكانی خۆیان، بەڵام لەناو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموددان بۆ پاس (20 – 30) هەزار و بۆ تەكسی (25 – 35)هەزار دیناردا دەبن بۆ هەر مانگێك و بەپێی دورونزیكی نرخەكان كەم و زیاد دەكات.

لیژنەی سەرپەرشتی گواستنەوەی منداڵانی باخچە و خوێندكاران لە ماڵەوە بۆ خوێندنگا و بە پێچەوانەوە سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییە و لە نوێنەری هاتوچۆ و ئاسایش و گواستنەوە و پەروەردە و چاودێری بازرگانی پێكهاتووە و بۆ گلەیی و رەخنە لە هەر پاسێك یان ئیدارەی خوێندنگەیەك كە تێبینی ئەوە كرابوو بەدەر لە رێنماییەكان كار دەكات، دەتوانرێت لە رێگەی پەیجی قائیمقامیەتی سلێمانی یان ژمارە موبایلی لیژنە هاوبەشەكانەوە (07708677777) سكاڵا بكرێت.

کوردستان

بەتۆمەتی دزیكردن، پۆلیس كەسێكی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی دزیكردن لەپەیمانگایەكی كەلار پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات.

عەلی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی لەبەرواری 9/ 8 لەنێو بینای پەیمانگای وەرزشی ناحكومی گەرمیان كۆمەڵێك كەرەستەی پەیمانگاكە دزرا، لەوانە دوو كۆمپیتەر و جهازێكی تۆماركردنی كامێرای چاودێری و كامێرایەكی فۆتۆگرافی و یەك میمۆری و یەك سێت جل و بەرگی وەرزشی ، یەك كاتژمێر دوای دزینی كەرەستەكان پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێكۆلینەوە توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن و دەست بەسەر بەشێكی كەرەستە دزراوەكاندا بگرن.

ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە 24 كاتژمێردا، 658 كەس لە هەرێم توشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا،
658 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 20 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧١)
١. كەرەنتین: (٢٨ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١١٤ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (٣٤ سلێمانی)، (٨٠ دهۆك).
٢. پشكنین: (٣٥٢٤ پشكنینی نوێ)
(١٧٢٩ هەولێر)، (٤٦٧ سلێمانی، ١٢٢ گەرمیان)، (١٢٠٦ دهۆك)
٣. تووشبوو: (٦٥٨ تووشبووی نوێ)
(٤٤٣ هەولێر)
(١٢٨ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان)
(٦٧ دهۆك)
٤. چاكبوون: (١٧٩ چاكبوون)
(١١٥ هەولێر)
(٢٥ گەرمیان)
(٣٩ دهۆك)
٥. مردن: (٢٠ مردن)
(١٣ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١٦٩٨ هاوڵاتی (٢١٥٨٤ دەرچوو)
پشكنین ٢٤٤٩٧٢ (١٠٣٨١٢ هەولێر، ٧٥٠٤٦ سلێمانی، ٦٣٨١٩ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٦٦٠ (٨٤٤٧ هەولێر، ٩٩٠٤ سلێمانی، ١٦٨٦ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)
چاكبوون ١١٢٠٧ (٤٢١٦ هەولێر، ٥٨٠٣ سلێمانی، ٦٦٠ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٧٢١ (٣٩٩٩ هەولێر، ٣٦٢٤ سلێمانی، ١٠١٥ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)
مردن ٧٣٢ (٢٣٢ هەولێر، ٤٧٧ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٥ی ئاب ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر کرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر بەڕووی هاوڵاتییاندا کرایەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،  بەهۆی ئەوەی لەڕابردودا بەشی فریاکەوتنی ڕانیە زۆر بچووکبوو و زۆربەی مەرجە تەندروستیەکانی تێدانەبوو، بەهەوڵی بەردەوامی ستافی تەندروستی ڕاپەڕین سەرەڕای قەیرانی دارایی توانرا بەشی فریاکەوتن لەڕانیە فراوانبکرێت و لە پێنج بێدەوە بکرێتە ١٨ بێت و سیتمەی ئۆکسجینی مەرکەزی بۆ دابنرێت۰

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هیوادارن لەمەودوا بەهاوکاری پزیشکان و کارمەندان زۆرترین خزمەت بەهاوڵاتیان بکرێت بەومەرجەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بتوانێت موچەی پزیشک و کارمەندان دابینبکات، بۆئەوەی هەموولاک بتوانن بەباشی خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان