ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەڕلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژەی چاكسازی دەدات


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پەڕلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەی چاكسازی حكومەتی عیراق دەدات.
ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە چاكسازییەی حكومەت كە دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان حكومەت كاری لەسەر كرد و بەپێی زانیارییەكانیش، سەرجەم لایەنە كوردییەكان بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەكەن.

سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە كاتژمێر 1 كۆبوونەوەی پەڕلەمان دەست پێبكات بە مەبەستی دەنگدان لەسەر ئەو چاكسازیانەی كە حكومەتی عیراقی ڕایگەیاندووە بۆ ئەوەی ببێت بە یاسا.
وتیشی”بڕوامان وایە دەبوو حكومەت پێشتر ئەو چاكسازیانەی بكردایە، بەڵام ئێستاش درەنگ نییە و دەتوانرێت بەشێك لە برینی خۆپیشاندەران ساڕێژ بكرێت، بەشێوەیەك هەندێك لە چاكسازییەكان كاتیان بۆ دیاری كراوە و هەندێكیشیان پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە و ئومێدەوارین شەقامی عیراقی ڕازی بكات”.

ئاشكراشیكرد، خۆپیشاندانەكە خوێناوی بوو، ئەو جۆرە خۆپیشاندانانە و برینداركردنی خەڵك بە ئاسانی ساڕێژ نابێت، هاوكات بەشێك لە سەركردەكانی عیراقیش دروشمی بگرە و تێكبدەیان بەرزكردوەتەوە كە ئەمە كاری سیاسییەكان نییە، بەڵكو كاری ئەوان هەستكردنە بە بەرپرسیارێتی و بەدامەزراوەیی كردنی وڵات.

عێراق

“كازمی بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی ھەرێم بخاتە ناو بەرنامەی لەپێشینەی كابینەكەی”


خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:” مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیداوە بابەتی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لەپێشینەی كابینەكەی”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند:  بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق، ئەمڕۆ شەممە،لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەتەوە و “لەكۆبوونەوەكەدا بابەتە گرنگەكانی ئێستای ناو گۆڕەپانی سیاسیی عیراق و مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، هەروەها پەلەكردن لە ھەڵگرتنی ھەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان تاووتوێكراون”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە:”سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیدا كە بابەتی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لەپێشینەی كابینەكەی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە بڕیاری كازمی هەفتەیەك قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق و لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی هەفتەیەك قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، ئەمڕۆ لیژنەی بالای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كۆبۆتەوە و گفتوگۆ كراوە لەسەر دواین دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە، كە سبەینێ‌ یەك شەممەوە تاوەكو یەك هەفتەی دیكە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بكرێتەوە تاوەكو ڕێگە بگیرێت لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای كۆرۆنا.

ئەمڕۆ شەممە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ كۆتایی هات، كە پێشتر لیژنەكە بڕیاری لەسەردابوو، ئەوەش لەكاتێكدا، كە هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 1200 كەس لە تەواوی وڵاتدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق گەورەترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ شەممە هەزار 252 كەس تووشبوون و 331 كەسیش چاكبوونەوە و 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2020 پشكنین بۆ 12 هەزار و 543 كەس ئەنجامدراوە و هەزار و 525 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 45 كەسیش لە سلێمانی و 13 توشبووش لە كەركوك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 331 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 33 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 11 هەزار و 98 كەس و و چاكبوونەوەش 4 هەزار و 904 كەس و مردنیش 318 كەس.

دەشڵێت: ”هێشتا 8 هەزار و 876 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 60 توشبوو لەژێر چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان