ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

ترامپ و بەرگێکی تر بۆ داعش 

هونەر تۆفیق 

لەسەرەتاوە وەک بیرخستنەوەیەک، لە ساڵی 2001 ەوە ، ئەمریکا جەنگێکی گشتگیری بەرانبەر تیرۆر ڕاگەیاند، لەو کاتەوە تیرۆر لە بەرگ و فۆرمی جیاجیادا تازەدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەدا کە تاریفێکی سیاسی یەکگرتووی جیهانی نیە بۆ تیرۆر و سیفەتەکانی لە هەر وڵاتێک، لە دیدی سیاسی خۆیەوە تاریفی دەکات .

لەدیدی ئەمریکاوە ئەو هێزە سیاسی – سەربازیە ئیسلامیە توندڕەوانە تیرۆریستن کە دژ بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکابن، هەر هەمان هێز ئەگەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بپارێزن تیرۆریست نین، ئەمە خاڵی جەوهەری ناکۆکی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانە سەبارەت بە تیرۆر .

لەنێوان ڕوسیا و ئەمریکادا هەریەکەیان بەجۆرێک تاریفی سیفاتی تیرۆر دەکەن، هاوکات لەنێوان ئەمریکا و تورکیا و ئێران و سعودیەشدا، جیاوازی گەورە هەیە بۆ دیاریکردنی هێزەکانی نزیک لەخۆیان و نەیار بەوانی تر، وەک تیرۆریست .

داعش فۆرمێکی تری تیرۆر بوو لەپاش قاعیدەوە پەیدابوو،  لەپاش شکاندنی زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا و هەڵهاتنی زیاتر لە 700 زیندانی قاعیدە، بە ماوەیەکی کورت دروست بوو .
لەو 700  زیندانیە هەڵهاتوەوە سەرەتای داعش لەسوریادا پەیدابوو، لە ئێستادا بەهەمان کەمیەت و نەوعیەت، زیندانیانی داعش لە لای هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە، بەرەڵابوونی ئەو کەمیەت و نەوعیەتە لە زیندانەکانی رۆژئاڤا ، ئەگەرێکی بەهێزی دروستکردنی کوتلەیەکی ترە لە تیرۆر لە فۆرمێکی تردا لە عێراق و سوریا و کوردستاندا .

ئەم ئەگەرە لەگەڵ کۆمەڵێک رووداوی سیاسی خێرادا یەکدەگرێتەوە : 
یەکەم :
بەرەڵابوونی 700 زیندانیەکەی ئەبوغرێب دژ بەمالیکی یان بەفشاربوو لەسەر مالیکی تا وەک دۆستێکی نزیکی ئێران حکومەتەکەی فەشەل پێ بهێنرێت، لەو وەختەدا، لەپارێزگا سونەکانی عێراق ( رومادی ، تکریت ، موسڵ ) خۆپیشاندانی سونەکان لەئارادابوو دژ بە مالیکی .

لەئێستادا ، خۆپیشاندانی گەورە دژ بە حکومەتەکەی مەهدی لەئارادایە، ئەو خۆ پێشاندانانە لەپاش کۆبوونەوەکانی ساڵی ڕابردووی میشگنی یەک و میشگنی دووی بەعسیەکان دێت لەئەمریکا کە ئامادەکاریان بۆ رووخاندنی حکومەتە موالی بە ئێرانەکەی بەغدا کردووە،  هەڵبەت بە سەرپەرشتی ئەمریکا.

وەک ناشاردرێتەوە دیبلۆماسیەت و سیاسەتی ئەمریکی پراگماتیە، پەیوەندیەکانی لەسەر ئەساسی مەنفەعەت دروست دەکات، بۆ نمونە پێچەوانەی دبلۆماسیەت و سیاسەتی ڕوسیایە کە لەسەر ئەساسی ئایدیۆلۆژی یان عەقیدەی سیاسی ، روسەکان پەیوەندی دروست دەکەن .
ئەو مەنفەعەتە ئەمریکایەیە وەها لە ئیدارەیەکی وەک ئەمەی ترامپ دەکات، ئاسایی بێت کە دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان بکات، بۆیە ئاسایشە دانوستان لە دەستی یەک یان دووەوە لەگەڵ داعشدا بکات بەمەرجی گۆڕینی بەرگەکەی لە فۆرمێکی تردا،   بۆنمونە بەعسیەکان بۆ لێدان لە بەرژەوەندی و نفوزی ئێران لە عێراق و سوریادا .

دووەم :
ئەمریکا لەهەوڵی جدی دا بوو ، بۆ ئەوەی پێگەی روسیا لە سوریادا لەق بکات، لەڕێگای دابڕینی کوردەکان لە ڕوسیاوە، ئەمریکا جێگەی خۆی لە خۆرهەڵاتی فوراتدا کردەوە، بەڵام ڕوسیا سەرباری ئالۆزی و ناکۆکیە مێژوویەکانی لەگەڵ تورکیادا، لەبەرانبەر دابڕینی کوردەکان لە ناوچەی نفوزی ڕوسی لە سوریادا، پشتیوانی لە تورکیا کرد و تورکیای لە ئەمریکا دابڕی .

ڕوسەکان دۆستایەتیەکی پتەویان لەگەڵ پەکەکە هەبوو ، هەر لەسەرەتای دروستبوونی ئەو هێزە کوردیە نەیارەی تورکیاوە، ڕوسیا پشتیوانی کوردەکانی تورکیا و سوریابوو، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەیان لە سوریادا لە ئەمریکاوە، روسەکان پشتیان کردە کورد و بوونە هاوکاری تورکەکان .

لەم چەند سەعاتەی ڕابردوودا، گۆڕانکاری بەسەر پەیوەندیەکاندا هات، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەناکاو گەیشتە هەولێر، هاوکات وەزیری بەرگری ئەمریکا و ڕوسیا پەیوەندی تەلەفونیان کردووە کە نزیکەی پێنج ساڵە ئەو پەیوەندیە پچڕاوە، خۆپیشاندان لەبەغدا توندترە لە ڕۆژانی ڕابردوو، ئێرانیش هەڕەشە لە دەست تێوەردان و گۆڕینی حکومەت دەکات لە عێراقدا، ئەمریکا هێزەکانی لە رۆژئاوا دەکشێنێتەوە و پرسی کورد – تورکیای بۆ ئەوروپیەکان جێهێشت، لەهەمان کاتدا تورکیا لە ئان و ساتی هێرشکردندایە بۆ سەر ڕۆژئاوا .

سێهەم :
لەهەرکام لەو جوڵە سەربازی و سیاسیانەدا، هەولێر جارێکی تر عافیەتی سیاسی خۆی وەردەگرێتەوە کە لەدوای ڕیفراندۆمەکەوە لە دەستی دابوو، بەڵام هەستیاری دۆخە مێژوویەکە هێندە ناسک و ئاڵۆزە هەر هەڵەیەکی تری هەرێمی کوردستان، لە غروری بوژانەوەی سیاسی رۆڵ و پێگەی هەولێرەوە بێت یان نەزانیەوە، سەدەی کورد توشی تەهلوکە دەکات.

سەرەتای ئەم سەدەیە بە سەدەی کوردی دەزانرا، لە شەڕی داعشدا گەیشتە ترۆپک و لە ڕیفراندۆمەکەدا کورد زۆرینەی لەدەستدا
بۆ ئەوەی جارێکی تر غروری کرانەوە زاڵ نەبێتەوە بەسەر سیاسەتی هەولێردا، دەبێت بیر لەبەرژەوەندی رۆژئاڤا بەقەد هەولێر بکاتەوە، ئەگەر وانەبێت، شەڕەکە دەکەوێتە ناو هەموو کوردستان و ئەو چەند ساڵەی تۆپەڵی گێژاوەکە، چۆن بەرۆکی سوریا و ناوەڕاستی عێراقی گرتبوو، هەمووی ڕوو لە کوردستان دەکات .

ریکلام

وتار

چەند سەرنجێک لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق

سەروەت تۆفیق

– سەرۆک وەزیرانی کابینەی نوێی عێراق (مستەفا کازمی) بەرواری (6-6-2021) بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق خستە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران. واتە هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هەرچەندە “داواکارییەکەی لە ڕووی شکڵیەوە دەستوری نییە”. بەڵام وەک یەکێک لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی بەردەوامی چەند مانگی ڕابردووی عێراقیەکان و بەڵێنەکەی خودی (کازمی) بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بردە سەر. ئەمەش وەک یەکەم سەرکردەی عێراقی لە ئێستاوە لە ڕێگەی کارکردنەکانی و هەندێکجاریش شۆکانییەوە هەڵمەتی خۆی دەست پێکردووە. بە نییەتی ئەوەی لەم ماوەیەدا زۆرترین کاربکات تا دەنگدەر بۆ خۆی کۆبکاتەوە. بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک وەزیران. بە تایبەتی کە ئەمریکییەکانیش پشتیوانی دەکەن. واتە کار و کردەوەکانی ئاماژەن بۆ سەر لە نوێ خۆکاندیدکردنەوەی. بەو مانایەی تەنها بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن نەهاتۆتە سەر سەحنەی شانۆی سیاسی و حکومداریەتی.
– ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دۆخێکی موحریجدایە گەر بەهەڵوەشاندنەوەی خۆی رازی نەبێ. ئەوا ئەو کوتلە و کەسایەتییەی کە ناڕەزایەتی دەردەبرێ، ئەوا گومانی تێدا نییە دەبێ چاوەڕوانی تۆڵەی دەنگدەران لە ڕۆژی هەڵبژاردن بکات. گەر ڕازیش بێ ئەوا لەم کاتەدا زەحمەتە هیچ حزب و کوتلەیەکی پەرلەمانی ئارەزووی ئەو تاقیکردنەوە قورسەی هەبێ. لەبەر ئەوەی لە کاتێکدایە کەمترین تاکی عێراقی لە حکومڕانان ڕازین. بەهۆی نەبوون و کەمی خزمەتگوزاری و گەندەڵی، به هەدەردانی سامانی گشتی، … هتد. جیا لە تێچوونە ماددیەکەی.
– داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە چەندە بۆ دەربازبوونە لە قەیران ئەوەندە بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە و دەستێوەردانی دەوڵەتانی ئیقلیمییە. هەرچەندە داواکردنەکەش زۆرتر لە لایەن مەزهەب شیعەکانیشەوەبێ. بەڵام پێ ناچێ چانسی جارانیان لە دەسەڵاتی ڕەها بۆ حکومکردنی عێراق هەبێ، بەهۆی ناکۆکی نێو ماڵی خۆیانە و ئامادەبوونی جدی ئەمریکا لە عێراق، بۆیە وەک دەبیندرێ حاڵیان لە کورد و سوننە باشتر نییە.
– عێراق بەپێی پڕۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان، کە خوێندنەوەی بۆکراوە و جارێ دەرنەچووە و نەبووە بە یاسا و لە رۆژنامەیەی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە. ئەوا ئەم جارە هەڵبژاردنەکان فرە بازنە دەبێ. ئەمەش زیاتر خزمەتی حزبە گەورە و خاوەن نفوسەکان دەکات. تەنها مەگەر حزبە بچووکەکان هانا بۆ کەسایەتی زۆر بەهێز و ناسراو ببەن تا خۆی کاندید بکات. چونکە راستە لە سەر بنەمای تاک دەنگ دەدرێ و لیستی حزبی نامێنێ، بەڵام دواجار زۆرترین تاکی عێراقی بیرکردنەوەی نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە هەیمەنی حزبی و مەزهەبی تێبپەڕێنێ. تا کەسێکی تەکنۆکراتی بێ لایەنی خاوەن نفوسی شەهادەداری مێشک کارا و کراوە هەڵبژێرێ و بە دووربێ لە دەمارگیری مەزهەبی و حزبی.
– یەکێک لە کێشەکانی ئەم هەڵبژاردنە ئەوە دەبێ، لەبەر تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کە (9) ئەندامە لە (مەحکەمەی فیدڕاڵی عێراق). ناتوانێ لە ئێستادا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق ڕابگەیەنێ و کێشە نادەستوریەکان ببینێ. بۆیە پێویست دەکات پێش هەڵبژاردنەکان ئەو کێشەیە چارە بکرێت، دواتر هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجامبدرێ.
– هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ عێراقییەکان کاتێ جێ دەگرێ و دەبێتە دڵخوازی بۆیان، کە دووربێ لە دەستێوەردان و تەزوویرکردن، یان هەوڵ بۆ تەزوویرکردن لە لایەن هێزە سیاسییە عێراقیەکانەوە. ئەمەش کەشێکی دیموکراسی و هێمنی دەوێ. کە لە ئێستای عێراقدا ئەو کەشە نەڕەخساوە و بیرکردنەوەکان دابەشبوون لە ڕووی مەزهەبی و نەتەوەیی و بگرە لە ناو خۆشیاندا کێشەی زۆر هەیە. لەبەر ئەم ناهۆمۆجینیەی کە لە پێکهێنانی عێراقدا هەیە زیاتر تەرکیز لە سەر گونجاندن و تەوافق سازی بۆتە دیفاکتۆ بۆ بەڕێوەبردن. کە هەر یەکە و ڕەنگ و نەتەوە و زمانێکە. بۆیە ئەم مۆدێلی بازنە بچوکانە بۆ وڵاتێکی یەک نەتەوە و یەک مەزهەب و دەوڵەتی سادە و تاک باشتر و گونجاوترە. نەک دەوڵەتێکی پڕ لە کێشە و قەیرانی جیاجیا.
– لەبەر نەشارەزای و مامەڵە نەکردن لەگەڵ بچوکتر لە فرە بازنەی، بەو مانایەی هەر قەزایەک نوێنەری خۆی دیاری بکات. بەو ڕێژەیەی کە بەری دەکەوێ. واتە هەر (100000) دەنگدەرێک و کاندیکی بەردەکەوێ، ئەمە تەنها بۆ دیارکردنی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە، چونکە دواتر بەپێی دەنگدەری کارا و بەشدار دەنگەکان بۆ هەر کاندیدێکی دەرچوو دیاری دەکرێ. ئەمەش ئاستەنگ و کێشەی زۆرتری لێدەکەوێتەوە و بگرە لە عێراقی پڕ چەک و نامۆبوون بە یەکتری قبوڵکردن و بگرە دیموکراسیش، ئەگەری پێکدادانی نێوان کەسایەتییەکان ئەگەری روودانی دوور نابێ. جیا لەو ناوچانەی کە جێناکۆکی نێوان هەرێم و دەوڵەتی ئیتحادییە. جیا لەوەی کە تائێستا عێراق و هەرێمی کوردستانیش راهاتبوون لەسەر یەک بازنەی، یان بازنەی تاڕادەیەک گەورە کە لەسەر ئاستی پارێزگاکان بووە.
– بەپێی پڕۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق، پێویستە تەمەنی کاندید (25) ساڵ و بۆ سەرەوە بێ، بڕوانامەکەی لە (دبلۆم) کەمتر نەبێ، تاوانێکی ئابوروومەندانەی نەکردبێ وەک (دزی کردن، بازگانیکردن بە تلیاک، کاری تیرۆر، … ). جیا لەوانە هەر کاندیدێک پێویستە (300) واژۆ کۆبکاتەوە. وەک پشتگیرییەک بۆ جدیەتی داواکەی و ناسراوێتی خۆی بسەلمێنێ. بۆیە ئەم مەرجانە وا دەکات کە زۆرترین کەس بەهۆی ئەوەی لیستی تاک دەبێ نەک لیستی حزبی خۆی کاندید بکا. ئەمەش لەوانەیە هەندێک کاندید دەربچێ کە شارەزایی لە سیاسەت و یاسا و بابەتگەلێکی پێویستی هەنوکەیدا نەبێ. چونکە وەک چاودێران دەڵێن کەمنین ئەوانەی دەنگدەرن، کەچی هێشتا توانای تێگەیشتنیان ماویەتی بۆ دەستنیشان کردنی کاندیدی بەتواناترین لە ناو کاندیدەکاندا. چونکە دواجار کاندیدەکان بە دەنگی دەنگدەر دەچنە ئەنجومەنی نوێنەران. بۆیە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاستی تێگەیشتن و پێگەیشتنی دەنگدەرەوە هەیە بۆ دەستنیشانکردنی کام کاندیدە. بۆیە هەندێک وڵات تەمەنی دەنگدەری بە (21) ساڵ دیاری کردووە.

_ راستە دەنگدەری عێراقی نائومێد دەبێ، چونکە کوتلەی براوە و گەورەی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەندێک جار ناتوانێ سەرۆک وەزیران دیاری بکات و ڕای بسپێرێ بۆ پێکهێنانی حکومەت، وەک چۆن (مستەفا کازمی) خاوەنی هیچ کوتلەیەک نەبوو، بەڵام دیاریکراو حکومەتی پێکهێنا. بە پشتیوانی ئەمریکا. بەڵام ئەوەش راستە لە بەر ناڕەزایەتی شەقام و خۆپیشاندەران نەبووایە، لەوانەبوو هەر زوو ئەنجومەنی نوێنەران متمانەیان لێ بسەندایەتەوە. بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا وەک چاودێران دەڵێن (کازمی) هەوڵی پێکهێنانی کوتلەیەک هەر دەدات. تا دواتر لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران بتوانێ لەگەڵ کوتلە براوەکانی تردا هاوپەیمانی ببەستێت. بۆیە دەکرێ کوردیش لە حاڵەتی پێکهێنانی لیستێک لە لایەن (کازمی)یەوە هەوڵبدات بەشداربێ، چونکە گرنگە لەو پارێزگا و قەزایانەی کە کوردنشین نین لیستە کوردییەکان کورسی بهێنن، کە دواجار هیچ نەبێ کورسییەکی کورد زیاد دەکات. وەک چۆن بینیمان کوردێک لەسەر لیستێکی بەدەر لە کورد خۆی کاندید کرد و دەرچوو، بە واقعیش سودی بۆ کورد هەبوو نەک پێچەوانەکەی کە لە کاتی خۆیدا دەوترا. بەهیوای ئەوەی کورد سیاسەت بکات و سود لە دەرفەتەکان بۆ خۆی وەربگرێ.
– لە بڕگەی (1)ی مادەی (64)ی دەستوری عێراقی ساڵی (2005) هاتووە ” ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامەکانی هەڵدەوەشێتەوە. ئەویش لە سەر بنەمای داوای سێ یەکی ئەندامەکانی، یاخود لە سەر بنەمای داوایەک لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە رەزامەندی سەرۆک کۆمار، هەروەها رێگەپێدراو نییە کە ئەنجومەن هەڵبوەشێتەوە لە کاتی لێپرسینەوە کردن لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران”
بڕگەی(2) لە مادەی (64)ی دەستوردا هاتووە “سەرۆک کۆمار لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی دەکات لە وڵاتدا لە ماوەیەک کە تێپەڕ نەکات لە (60) ڕۆژ لە بەرواری هەڵوەشاندنەوەکە و ئەنجومەنی وەزیرانیش لەم کاتەدا بە دەست لەکار کێشراوە دادەنرێت و بەردەوام دەبێت لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی ڕۆژانەی”
– لە بڕگەی (2) مادەی (56)ی دەستوردا هاتووە ” هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێش (45) ڕۆژ لە بەرواری کۆتایی هاتنی خولی پێشوو بەڕێوە دەچێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

لاسەنگی ھێز لە کوردستان

د.سیروان حەسەن

لە دوای جەنگی جیھانی دووەم و دەرکەوتنی حزبە کوردستانییەکان لە باشوری کوردستان کە داگیرکردن و چەوساندنەوەی نەتەوەیی کورد و کوردایەتیان کردبوو بە دروشمی سەرەکی بۆ خروشاندنی سۆزی نەتەوەیی و ڕاکێشانی رای گشتی بە لای خۆیاندا لەوێوە شۆرش و خەباتی چەکداری شاخیان کردە ئامانج دژ بە سیستەمە حکومڕانیە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتی عێراق بە تایبەتی دوای نەمانی حوکمی پاشایەتی و راگەیاندنی حوکمی کۆماری لە کودەتا سەربازیەکەی عبدالکریم قاسم لە سالی ١٩٥٨.

حزبی شیوعی عێراق لە ١٩٣٤ دامەزرا و لە کوردستانیش چالاکیان ھەبوو وە حزبی ھیوا لە ١٩٣٩ دامامەزرا لە ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە ، پارتێ دیمکراتی کوردستان لە مانگی ئابی ١٩٤٦ دامەزرا و شۆرشی چەکداری لە ئەیلولی ١٩٦١ دەستی پێ کرد وە لە سالی ١٩٦٤ باڵێکی مەکتەبی سیاسی جیابووەوە، مفاوەزاتی حوکمی ئۆتۆنۆمی لە سالی ١٩٧٠ لە گەل بەغدا دەستی پێکرد وە لە ھەمان ساڵدا بە بیرو باوەرو دروشمی مارکسی لینینی کۆمەلەی مارکسی لینینی کوردستان دەمەزرا ، لە سالی ١٩٧٤ بریاری حوکمی ئۆتۆنۆمی ئێمزا کرا وە لە ئازاری سالی ١٩٧٥ رێکەوتنامەی جەزائر واژوو کرا و کە لە ھەمان سالدا ١٩٧٥ شۆرشی چەکداری ھەرەسی ھێنا، لە دوای ھەرەس ھێنانی ١٩٧٥ بە ماوەیەکی کەم قیاد مؤقەتەی پارتی دامەزرایەوە، لە ١-٦-١٩٧٦ دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان وەکو رێکخراوێکی سۆشیال دیموکرات راگەیەنرا و شۆرش و خەباتی چەکداری دووبارە لە شاخەکانی باشووری کوردستان دەستی پێکردەوە، لە سالی ١٩٧٥ بە دواوە جگە لە يەکێتی و پارتی لە خەباتی شاخ و حوکمی شاردا چەندین رێکخراو و حزبی نوێ پەیدابوون زۆربەیان بە ھۆی جیابوبەوەیان لە حزبەکانی ترەوە دروست بوون بە تایبەتی لە یەکێتی دواتر ھەندێکیان یەکیان گرتەوە یان لکێنران بە حزبەکانی تر (لە ئەیلولی ١٩٧٥ پاسۆک دامەزرا کە پارتێکی سۆسیالی نەتەوەی بوو ، لە سالی ١٩٧٦ حزبی سۆشیالستی دیمکراتی کوردستان دامەزرا و لە سالی ١٩٧٩ حزبی سۆشیالستی کوردستان ھاتە کایەوە، لە کۆتایی سالی ١٩٨٥ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە حزبی سۆشیالستی دیمکراتی کوردستان جیابووەوە و لە سالی ٢٠٠٨ حزبی ئایندەی کوردستان لە حزبی زەحمەتکێشان جیابویەوە) ، سەرباری خەبات و شۆرشی ھەموو ئەو حزبانە جگە لە یەکێتێ و پارتی رۆڵی کاریگەری گەورەیان نەبووە لە سەر گۆرەپانی جەنگ و گۆڕەپانی سیاسی و گۆرانکاریەکان، پارتی و یەکێتی وەکو دوو حزبی دیاری گۆرەپانی خەباتی چەکداری و حوکمرانی باشووری کوردستان لە سالی ١٩٦١ بە چەند قۆناغی جیاجیا تێپەربوون، پارتی لە ١٩٦١ تاکو ١٩٧٠ وەکو تاکە حزب شۆرشێکی گەورەی سەرتاسەری بەرپا کرد و حکومەتی بەغدای ناچارکرد بۆ دانوسان و گفتۆگۆ کردن و دانپێدانان بە دۆزی نەتەوەی کورد و بەخشینی حوکمی ئوتۆنۆمی تاکو ساڵی ١٩٧٥ کە شۆرشی کورد خامۆش کرا دواتر قیادە مؤقتەی پارتی دروست بوو و درێژەیان بە خەباتی چەکداری دا تاکو راپەرینی ١٩٩١ بەلام بە کاریگەریەکی کەمتر وە ھێز و رۆلیان لە چەند شوێنێکی دیاریکراودا ھەبوو .

یەکێتی نیشتمانی لە سالی ١٩٧٦ دوای نسکۆی سالی ١٩٧٥ دەستی بە شۆرش و خەباتی چەکداری کرد وەکو حزبێکێ نوێ بە بیرو باوەری سۆشیال دیموکراتەوە بنکەیەکی جەماوەری بە ر فراوانی ھەبوو و چینێکی زۆری رۆشنبیران و گەنجان پشتیوان و لایەنگری بوون و ھەزاران پێشمەرگە وەکو ھێزی چەکداری بە درێژایی سالانی ١٩٧٦-١٩٩١ فشاری سەربازی زۆریان خستە سەر حکومەت کە خاوەن ھێزێکی سەربازی زەبەلاح بوو و گورزی کوشندەیان لە ھیزەکانی دوژمن دەدات و رۆلی گەورەیان گێرا لە خەباتی چەکداری.

دوای راپەڕینی ١٩٩١ و دروست بوونی حکومەتی لۆکاڵی و دەست پێکردنی خەباتی حکومڕانی مەدەنی وراگەیاندنی فیدرالی بۆ ھەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی سیاسی لە عێراقدا وە بەھۆی ململانێی توندی سیاسی و ناتەبایی و بێمتمانەیی نێوان یەکێتی و پارتی شەڕی ناوخۆ لە سالی ١٩٩٤ ھەڵگیرسا و ھەزاران گەنجی کورد بوون بە سوتەمەنی شەڕەکە سەرباری زیانێکی ئابوری گەورە ھەرچەندە دۆخی ئابوری ئەو سەردەمەی ھەرێم زۆر داروخا بوو ، ئەو بارودۆخە درێژەی کێشا تاکو ئاشتبونەوەی ساڵی ١٩٩٨ و دواتریش تاکو پرۆسەی ئازادی عێراق لە ٢٠٠٣ دۆخەکە بە شڵۆقی مایەوە.

دوای پێکھێنانی حکومەتی فیدرالی عێراق لە ٢٠٠٥ بە بەشداری ھەرێمی کوردستان دووبارە رکابەری و بەربەرەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بە شێوازێکی بەرفراوانتر دەستی پێ کرد لە بەشە ھەرێمی حکومەتی عێراق و لە حکومەتی ھەرێم، بە ھۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە لایەن یەکێتیەوە سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم لە دوای پرۆسەی ئازادی لە لای پارتی بوو تەنھا ماوەیەکی کەم نەبێت بەو ھۆیەشەوە پارسەنگی ھێز کەوتە لای پارتی و توانی سوودی لێ ببینێت بۆ ھەلبژادنەکان و ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی خول لە دوای خول پێ زیاد بکات. بە پێچەوانەی ھەموو دنیا رکابەری و ململانێی سیاسی نێوان حزبە دەسەلاتدارەکان لە بەرژەوەندی ولات و میللەتە بۆ چاکسازی و پێشخستنی سیستەمی حکومڕانی ولاتە بەلام لە کوردستاندا ململانێکان زۆر قولتر بوون و زیانی گەورەی دا لە شۆرشەکان لە قۆناغی خەباتی چەکداری شاخ و لە حکومەت لە قۆناغی حکومرانی شاردا و گرفتی گەورەی دروست کردووە و بووە ھۆی شکستھێنان و سەرنەکەوتنی سیستەمی حکومرانی لە ھەرێم و دروست بونی زنجیرەیەک قەیرانی یەک لە دوای یەک.

پارسەنگی ھێز لە نێوان یەکێتی و پارتی بە سێ قۆناغی جیاوازدا دەروات، قۆناغی خەباتی چەکداری شاخ پێش راپەڕین کە یەکێتی رۆڵی گەورەی تێدا بینی بە بەراورد لە گەل پارتی و حزبەکانی تر بە ھۆی ئەوەی حزبێکی شۆرشگێری نوێی گۆرەپانی خەبات بوو وە پانتایەکی جەماوەری بەرفراوان و بەھێزی ھەبوو. قۆناغی دوای راپەرین تاکو پرۆسەی ئازادی عیراق لە ١٩٩١-٢٠٠٣ کە تەنھا ماوەیەکی کەم ھەردوولا خەباتی شاریان کرد بە شێوەیەکی گونجاو دواتر ناتەبایی و بێ متمانەیی باڵی بە سەر دۆخەکەدا گرت و شەڕی ناوخۆ ھەلگیرسا لە دەرئەنجامدا کوردستان نیمچە وێرانەیەک بوو لەم قۆناغەدا ھەردوولا رۆلی نەرێنیان بوو، قۆناغی سێیەم دوای پرۆسەی ئازادی عێراق دەستی پێ کرد کە بە ئاشت بوونەوەی گشتی و کاراکردنی پەرلەمان و دروستکردنی حکومەتی ھەرێم و بەشداری کردنێکی چالاک لە حکومەتی بەغدا دەستی پێکرد وە ھەموو ئامرازەکان و مەرجەکانی سەرکەوتنی حکومەتی تێدا بوو بەلام دووبارە رکابەری بێ متمانەیی و ناتەبایی لە نێوانیاندا سەری ھەلدا تادەھات زیادی دەکرد و پەرەی دەسەند، لەم قۆناغەدا پارتی دەستە بالا بو لەبەرئەوەی سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمانی لابوو بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئەنجامدا دەسەلاتی دارایی و سیاسی خۆی سەپاند بۆ بە ھێز کردنی خۆی بەلام دووبارە وسێ بارە رکابەرێتیەکان زیاتر دەبوو وە ھەمو شتێک دەکرا و ھەموو رێگایەک دەگیرایە بەر بۆ زیادکردنی کورسیەکانی پەرلەمان، لاسەنگی ھیزو ململانیێ نێوانیان رۆلی نەرێنی خراپی ھەبوو لە سەر سیاسەت و ئابوری و حکومرانی ھەرێم بە جۆرێک حکومەت توشی چەند قەیرانێکی یەک لە دوای یەک بوو و شکستی خوارد لە چارەسەرکردنی قەیران و کێشە کەلە بوەکان .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

هه‌میشه‌ ته‌عریب و داگیركاری

قوته‌یبه‌ فازڵ

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی عێراق به‌ پلان و نه‌خشه‌ی ورد ویستوویانه‌ بوونی كورد له‌و وڵاته‌دا بسڕنه‌وه‌، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو جۆره‌ ڕێكارێكی نایاسایی و دوور له‌ ئاكار و ڕه‌وشتی مرۆڤانه‌یان به‌كار هێناوه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق تا پێیان كرابێت به‌ پلان ویستوویانه‌ سه‌ره‌تا ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی نزیك له‌ خۆیان ڕاگوێزن و له‌ كورد خاڵیان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌م پلان و نه‌خشه‌یه‌شیان زۆر به‌ وردی له‌سه‌ر شاره‌كانی موسڵ و كه‌ركوك و دیاله‌ جێبه‌جێ كردووه‌ .

بۆ نموونه‌ شارێكی وه‌ك موسڵ به‌ پێی ئه‌رشیفی سه‌رژمێری عوسمانیه‌كان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و به‌ دیاریكراوی له‌ سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌ و هه‌ژده‌ی زاینی ته‌نها (120) سه‌دو بیست ماڵی عه‌ره‌بی تیادا بووه‌ كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ لای هۆزه‌ كورده‌كانی موسڵ جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ دوژمنداریان له‌ گه‌ڵ خێڵه‌ عه‌ره‌به‌كانی خۆیاندا هه‌بووه‌.

من نامه‌وێت زیاتر بچمه‌ نێو مێژووی به‌ عه‌ره‌ب كردنی كوردستان و پرۆسه‌ی ته‌عریبه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و باسه‌ زۆر زیاتر له‌ وتارێك هه‌ڵده‌گرێت.

ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا زۆر گرنگه‌ باسی لێوه‌ بكه‌ین و سه‌رنجی بخه‌ینه‌ سه‌ر پرۆسه‌ی دووباره‌ ته‌عریب كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی جددی بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ زۆر به‌ په‌له‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكیان لێ بده‌نه‌وه‌ و بیكه‌نه‌ كه‌یسێكی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ ده‌ستوریه‌كان بگرنه‌ به‌ر تا چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت.

له‌ حاڵی حازردا كوردستانیانی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان سێ هه‌ڕه‌شه‌ی جددیان له‌سه‌ره‌ :

یه‌كه‌م : هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌ شه‌وانه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر گونده‌ كوردنشیه‌كان و خه‌له‌ و خه‌رمانیان ده‌سوتێنن وشه‌هیدیان ده‌كه‌ن.

دووه‌م : هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی نێو حه‌شدی شه‌عبی كه‌ ئه‌مانیش مه‌ترسیان له‌ چه‌كدارانی داعش ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه‌.

سێیه‌م : هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌ داگیر كردنه‌وه‌ی زه‌وی و زاری جوتیاران له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌ كه‌ دووباره‌ به‌ پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كه‌.

ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی هه‌رگیز واز له‌ پلانی ته‌عریب و داگیركاری ناهێنێت هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ ژێر دروشم و ناوێكدا شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ ئێستا و له‌ (3/8/2014) دا بوو كه‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كاره‌ساتی شه‌نگالی خولقاند و هه‌زاران ژن و منداڵی بێ سه‌رو شوێن بزر كرد، ئه‌نفال و كیمیابارانیش زۆر دوور نین و له‌ هزری هه‌مووماندا ماون، ئه‌وا ئه‌مڕۆش دووباره‌ ته‌عریب ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم زۆر به‌ ئاشكرا به‌ره‌و چۆڵكردنی ده‌برێن له‌ كورد.

له‌ واقیعدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ به‌غداد زۆر به‌ گرنگیه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌نێن و ڕێگا ده‌ستوریه‌كان نه‌گرنه‌ به‌ر بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و شاڵاوه‌ ئه‌وا كاره‌ساتی مرۆیی و شێواندنی جوگرافیای كوردستان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕووده‌دات.

كوردستانیانی ئه‌و جێگایانه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانن به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داقوق و خورماتوو خانه‌قین ڕووده‌دات به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سبه‌ی له‌ چه‌مچه‌ماڵ و مه‌خمور و كفری ده‌بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان