ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئەپڵیکەیشنێک بۆ چارەسەری ئەو کەسانەی ئالوودی فیلمە ئابڕوبەرەکان بوون

خەڵک-

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ئەپی گرنگن کە ڕێنمایی کەسانی ئالوودەبوو بە فیلمە ئابڕوبەرەکان دەکات تاوەکوو لە ڕووی دەرونی و جەستەییە کەسەکان کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن و ئەپەکان ناوەڕۆکی زۆری تێدایە و دەتوانن بە کرتە کردن لەسەر ناوەکانیان لە کۆگای گووگڵ پلەی دایان بەزێنن.

RTribe-1
لەم ئەپەدا چەندین کەسی تێدایە کە وانەی ڤیدیۆ و ڕاوێژکارن چەندین ساڵە لە بواری قەلەقی ئالوودەبوون خەمۆکی کەسەکان کار دەکەن و ڕێنمایی و وانەی گرنگ پێشکەش دەکەن.

2- Victory
بەشێوەیەکی ستراتیژی ئەم ئەپە ڕێنمایت پێشکەش دەکات شێوە و خووی کەسەکان فێردەبێت کە سەیری ئەو ڤیدیۆیانەی پێدەکەن، لە ڕێی نووسینی هەستەکانتەوە زیاتر دەتناسێت و ڕێنماییت دەکات.

3-Covenant Eyes
ئەم ئەپە شوێن هەموو کردارەکانت دەکەوێت کە ئەنجامی دەدەیت دەینێرێت بۆ کەسێک کە نزیکتە یاخوود هاوڕێیەکت ڕاپۆرتەکە بریتییە لە لیستی ئەو ماڵپەرانەی کە سەردانت کردوون و ئەو بابەتانەی بۆیان گەڕاویت.

4-NF Companion
ئەم ئەپە بە تەواوی بەشێوەیەک دیزاین کراوە هاوشێوەی فریاگوزارییەک فریات بکەوێت و کۆنتڕۆڵی هەستەکانت بۆ بگەڕێنێتەوە کاتەکانت بۆ هەژمار دەکات کە بۆت گەڕاوەتەوە و سوودت لێ بینیوە بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەیت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆتای پاڵەوانێتی پەبجی بە بوونی کورد سکواد دەدرەوشێتەوە، ئەم تیمە چۆن سەرکەوت؟!

خەڵک-سەلمان خالید

تیمی کوردسکواد تیمێکی چالاک و بەناوبانگی جیهانییە لە یاری پەبجیدا خاوەنی سەدان هەزار هەوادارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و لەلایەن ئاری و ئیبۆ ئیبرا و بەیبی و ئەحمەد عەزیز و هیکسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت چەندین هەزار پلەیەری هەیە لە ژێر تاگی KS دا.

ئەم تیمە کوردییە بەبێ ئەوەی بچێتە پاڵاوتنی دەورییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستەوخۆ بەشداری قۆناغی گروپەکانی ئەم جارەی کرد بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی هەیەتی لە پاڵەوانێتییەکە و یارییەکەدا.

چیرۆکی دەورەییەکە دورودرێژە و پاش ئەوەی لە پاڵەوانێتی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی دوو تیم یەکیان گرتبوو کورد سکواد نەیتوانی بە یەکەم سەربکەوێت و بە پلەی دووەم سەرکەوت بۆ پاڵاوتنی پێش کۆتایی، لەم جارەیاندا کوردسکواد تواناکانی خۆی بەتەواوی دەرنەخست هەتاوەکوو ڕۆژی کۆتایی دەروییەکە.

یاری پێش کۆتایی لە یاریدا تیمی سواتی ٦٩ خاوەنی ١٣٦ خاڵ بوو هەروەها تیمی ئێکسکیوتەریش خاوەنی ١٣٣ خاڵ بوو کوردسکوادیش خاوەنی ١٠٣ خاڵ بوو لە پلەی ٥ ـەم دابوو بەم شێوەیەی خوارەوە.

لە یاری کۆتاییدا کوردسکواد توانی بە کوشتنی یەک لەسەر سێ یاریزانانی یارییەکە و چەندین سکوادی یەک بە دوای یەکدا کە کۆی گشتی کیڵەکانی ١٩ کیڵ بوو لەگەڵ ٢٠ پۆینتی یەکەم بوون توانی بگاتە ١٤٢ خاڵ بە زۆری کیڵ توانی بە یەکەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەربکەوێت بۆ کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە مالیزیا.

ئەوەی زیاتر کوردسکوادی دڵخۆش کردووە پشتگیرییەکی بەرفراوانی هەواداران و تیمە کوردییەکانی تر بوو لە یەکتری کە توانیان لەگەڵ ١٠ تیمی ڕکابەردا پێشەنگی ناوچەکە بەدەست بهێنن و سەربکەون بۆ کۆتای پاڵەوانێتییەکە، کە چەندین ملیۆن یاریزان چاوەڕێی یارییەکانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بە ئاسانترین شێواز و بەبێ کۆد بەرنامە دروست بکە بۆ ئایفۆن

خەڵک-

لەوانەیە دروستکردنی ئەپی پێشکەوتوو خواستی هەموو بەکارهێنەرانی سیستەمەکان بێت، و بەڵام لەم بابەتەدا باسی ئەوە دەکەین چۆن بەبێ نووسینی کۆد پڕۆگرامێک درووست بکەین لەسەر ئایپاد.

ئەم کرداری دروستکردنە تەنها بریتییە لە ڕاکێشان و دانانی ئایکۆنی ئەپەکان و پاشان پێدانی فرمانی پێویستە و ئەپەکە خۆی کرداری ئەنجامدان و نوسینی کۆدەکان ئەنجام دەدات.

Image result for Kodika - No Code App Builder

ئەم شێواز و سیستەمە بەتەواوی پشتگیری ڕوکاری ئای ئۆ ئێس دەکات و دەتوانرێت لەسەر مۆبایل و ئایپادەکان جێگیر بکرێت و بە فۆنت و ڕەنگی پێویست بۆ درووستکردنی ئەپەکان.

ئەم سیستەمە سەرچاوەکراوە لەسەر Google’s Blockly کە لەلایەن کۆمەڵێک گەشەپێدەرەوە پەرەی پێدەدرێت، هەروەها ئەپەکە کێشی تەنها ٧٦ مێگابایت دەبێت و بۆ دابەزاندنی بە خۆڕاییە بەڵام لە ناویدا دەتوانیت زیاتر سوود لە تایبەتمەندییەکانی وەربگریت بە ئەنجامدانی کڕین لە ناویدا.

هەروەها وەشانی macOS ـەکەی لە پلاندایە درووست بکرێت تاوەکوو بەکارهێنەران زیاتر بتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرن لەسەر ئامێرە جیاوازەکان.

کلیک لەم بەستەرە بکەن بۆ دابەزاندنی ئەپەکە.

Image result for Kodika - No Code App Builder

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ دەیەوێت دوا نەکەوێت لە بەرهەمهێنانی سەماعە پێشکەوتووەکەی

خەڵک-

ئەپڵ کاردەکات لەسەر بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێی ئێرپۆدس هەروەها بەپێی پێداچوونەوە و مەزەندە کردنەکان پێشبینی دەکرێت بڵاوکردنەوەی بکەوێتە ئەم مانگەوە یان مانگی داهاتوو، هەروەها فرۆشتنی بکەوێتە ساڵی ٢٠٢٠ ـەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی چاینا ئیکۆنۆمیک دەیلی ئێرپۆدە نوێکە خاوەنی تایبەتمەندی “noise-cancelling” دەبێت، واتە بەبێ بوونی ژاوەژاو دەنگەکان دەگەیەنێتە گوێت و ناوی “AirPods Pro” دەبێت.

ئێرپۆدسە نوێکە دیزاینی کانزایی دەبێت و پێشبینی دەکرێت نرخی ٢٦٠ دۆلار بێت، پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە ڕابگەیەنرێت و دیزاینەکەی تاڕادەیەک هاوشێوەی ئێرپۆدسی کۆن دەبێت.

ئەوەی وایکردووە کە ئەپڵ ئەم بەرهەمە بەخێرایی بخاتە بازاڕەوە بەرهەمەکانی بیستۆکی زیرەکی ئەمەزۆن و مایکرۆسۆفتە کە لە ماوەی پێشوودا ڕایان گەیاندبوو و نرخیان گونجاو بوو بە ڕادەیەک کە نرخیان ١٢٩ دۆلار و ٢٤٩ دۆلار بوو، کە تایبەتمەندییەکانیان تا ڕادەیەکی زۆر لە ئێرپۆدسەوە نزیک بوو، هەروەها گووگڵیش پلانی هەیە بۆ ڕاگەیاندنی پیکسێڵ بەدس بە نرخی ١٧٩ دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان