ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێگایەکی سەیر کە لە کۆندا لە چین بۆ دابەزاندنی کێش بەکار هێندراوە

خێزان

پزیشکی چینی زۆر شتی بەسودی تێدایە کە تائێستاش دەتوانرێت سوودی لێببیندرێت، ئەمەی خوارەوە ٥ تاکتیکە کە پشت بە مەساجکردنی ناوچە جیاوازەکانی جەستە دەبەستێت و لە کۆندا چینیەکان وەک چارەسەری پزیشکی بەکاریان هێناوە بۆ کۆنتڕۆڵی هەرس و دابەزینی کێش:

 

– ڕۆژانە بۆماوەی ٢ بۆ ٣ خولەک پەستان بخەرە سەر ئەم ناوچەیە لە گوێچکەدا، توانای خەستە بۆ کۆنتڕۆڵی حەزی خواردن زیاد دەکات بەهۆیەوە و وادەکات کێشت دابەزێت.

– مەساجکردنی بەشی سەرەوە لێوت بۆ ماوەی ٥ خولەک چارەسەرە بۆ قەلەقی و برسیەتی.

– مەساجکردنی خوار ئەژنۆ هاوکارە بۆ باشکردنی پرۆسەی هەرسکردن، بۆ ماوەی ٢ خولەک ٥ سانتیمەتر خوار ئەژنۆت بشێلە.

– ڕۆژانە خولەکێک پەستان بخەرە سەر ئەو ناوچەیەی قۆڵت کە بە خاڵی زەرد دیاری کراوە، رێژەی گەرمی جەستە ئاسایی دەکاتەوە و ڕیخۆڵەکان چالاک دەکات.

– پەستان خستنە سەر ناوچەی ٥ سانتیمەتر سەروو پاژنە پێ بۆ ماوەی ١ خولەک، کە بۆ کۆنتڕۆڵی خواردن باشە.

ریکلام

تەندروستی

لە ئێران و کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا پشت بە دەرمانی گیایی و سرووشتی دەبەسترێت

خێزان

لە پاش بڵاوبونەوەی کۆرۆناو گەیشتنی بە ئێران و نزیکبونەوەی لە کوردستان، چەندین دەرمان و خواردەمەنی سرووشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبونەتەوە کە وەک چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا باسیان لێوە دەکرێت:

 

-لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە  بخوردی حرمل بەیەکێک لە چارەسەرە باوەکان دادەندراو تەنانەت لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئێران بڵاودەکرایەوە بۆ کوشتنی ڤایرۆسەکە:

استخدام الحرمل في المستشفيات الايرانية للقضاء على كورونا

Posted by ‎صوت ذي قار‎ on Friday, February 21, 2020

 

لە پاش ئێران ئەم بخوردە لە عێراقیش وەک چارەسەری ڤایرۆسەکە دادەندرا، بەڵام وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە بخوردەکە هیچ سوودێکی بۆ لابردنی ڤایرۆسەکە نییە و تەنها ئاسوودەی بە مێشک دەدات:

Posted by ‎وزارة الصحة العراقية‎ on Monday, February 3, 2020

 

جگە لەوەش لە ئێران خواردەمەنی کوردەواری (تڕخێنە) بە یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ناودەبرێت بەو پێیەی خواردەمەنیەکەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و توانای جەستەت زیاد دەکات:

"ترخێنە"بە قسەی ئای دوختور بێ کورد قەت کوڕۆنا ناگرێ.خودا بکا ئەو چاو چکۆلانانە (چینیەکان) پێی نەزانن و زەفەری پێ نەبەن، دەنا ترخێنە لە کوردستان دەبڕن

Posted by Jafer Resoli on Saturday, February 22, 2020

 

هاوکات لە چارەسەرێکی دیکەشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، کوڵاندنی دارچینی و دواتر خواردنەوەی ئاوەکەی بە چارەسەرێکی گرنگ بۆ لەناوبردنی پەتاکە داندراوە، بەو پێیەی سستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات:

هیچ ترسێکت نە بێت لە ڤایرۆسی کرۆنا تە نهائە م عیلاجە ئاسانە بۆڕێنمایتان بڵاوم کردۆتە وە دروستی بکە ن ،وە دڵخۆشبن لە بە رئە وە ی سەلماندومە کە چە ندین نە خۆشی جوابکراو خوداشفایداون بەعیلاجوچارەسەرەکانم خۆش بە خت ئە وکە سە یە تە دبیقی دە کات،بیرت نە چێت شەیرکردنی کارێکی ئین سانیە واجبە لە سە رت،بۆهه رپرسیارێک دە توانن پە یوە ندی بکە ن ،075153734907703290209

Posted by Dr-shaho ibrahim on Wednesday, February 26, 2020

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

له‌دایكبوون له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس-دا

خێزان – لوقمان غه‌فوور

ئیزابیلا بیریرا دی خیسۆس – له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ژیانه‌وه‌ وه‌ك كه‌سێكی توڕه‌ی ئیزعاج- خۆی نیشانی په‌رستیار و دكتۆره‌كاندا، كاتێك رۆژی 13 ی فێبریوه‌ری له‌ ریو دی جانیرۆ له‌دایك بوو.

له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یدا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو منداڵێكی تره‌وه‌ نه‌گریا، فۆتۆگرافه‌ری به‌توانا رۆدریگۆ كۆنستمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ساتی له‌دایكبوونی چه‌ند وێنه‌یه‌كی چركاند كه‌ له‌یه‌كه‌م وێنه‌دا ئیزابیلا توڕه‌یه‌ له‌ هه‌موو دنیا، هه‌تا دكتۆری سه‌رپه‌رشتیاری له‌دایكبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی هێل –ی وتووه‌:”ترسام.. له‌به‌رخۆمه‌وه‌ وتم، عیسای مه‌زن بیگرێنه‌”.

په‌رستیارێكیش ده‌ڵێت:” تا ناوكیمان نه‌بڕی نه‌گریا، دواتر كه‌ گریا و توڕه‌یی له‌سه‌ر روخساری نه‌ما خۆشحاڵ بووین”.

پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، منداڵ له‌دوای له‌دایكبوونی راسته‌وخۆ ده‌گری بۆئه‌وه‌ی بزانرێت سییه‌كانی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌ شله‌مه‌نییه‌كانی ناو جه‌سته‌ی.

به‌ڵام دایكی ئیزابیلا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی وتووه‌:”خۆشحاڵم كچه‌كه‌م به‌ روویه‌كی قاره‌مانانه‌وه‌ له‌دایك بوو”.

به‌ڵام هێڵ نووسیویه‌تی:”له‌دایكبوونی منداڵێك به‌توڕه‌یی له‌ زه‌مه‌نی ڤایرۆسدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەیت بۆ ئەوەی نەیەتە جەستەتەوە؟

خێزان

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و نزیکبوونەوەی لە کوردستان، مەترسیەکانی خەڵک زیاتر دەبێت، هەتا ئێستاش هیچ چارەسەرێکی یەکلا کەرەوە بۆ ڤایرۆسەکە نییە، هەر بۆیە خۆپاراستن باشترین ڕێگەیە و ئەمەی خوارەوە گرنگترین ڕێوشوێنی پارێزکردنە:

 

-ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی کۆکە و پژمەوە بڵاودەبێتەوە و هەندێکجار کەسی توشبوو لەکاتی پژمین  تا ٢ مەتر بە دەوری خۆیدا ڤایرۆسەکە بڵاودەکاتەوە و بەهۆی بەرکەوتن و هەواوە دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ کەسی دیکە.

-ماسک دەکرێت پارێزگاری بکات لەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دەمەوە نەچێتە ژورەوە، بەڵام چەندین کەیس  هەیە کە بەهۆی بەرکەوتن یاخود چاوەوە ڤایرۆسەکە گواسراوەتەوە بۆ کەسی دیکە.

-گرنگترین خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە ڕاگرتنی پاکوخاوێنی جەستەیە کە پێویستە بەردەوامیش دەستەکانت بشۆیت.

-جگە لەوەی نابێت بەرکەوتنی ڕاستەوخۆت لەگەڵ ئاژەڵاندا هەبێت چونکە رەنگە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن

-لەو ناوچانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە، خواردن و بەروبومی ئاژەڵان زۆر مەخۆ بەتایبەت گەر باش نەکوڵێندرێت.

-هەوڵبدە گەستکردن کەمبکەیتەوە چونکە لە نێو فڕۆکەدا ئەگەری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە زۆرە، جگە لەوەیی بەهیچ جۆرێک گەشت بۆ ئەو وڵاتانە مەکە کە ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبۆتەوە.

-لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان زوو سەردانی پزیشک بکە، چونکە گەر لەسەرەتاوە چارەسەر وەربگریت، ئەگەری چاکبوونت زیاترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان