ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەمریكاو هاوپەیمانان: پێویستە (هەسەدە) بپارێزرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لاهور شێخ جەنگی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، هەڵوێستی خۆی لەبارەی كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و دەڵێت:”ئەو بڕیارەی ئەمریكا دەبێتەهۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و توندوتیژییەكی چاوەڕوان نەكراو لە ناوچەكەدا”.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشداوە: بڕیاری ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕێگەدان بۆ پێشڕەویكردنی توركیا دەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و توندوتیژییەكی چاوەڕوان نەكراو كە كاریگەریی بۆ سەر عیراقیش دەبێت.

لاهور شێخ جەنگی ڕوونیشیكردووەتەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هاوبەشێكی پشت پێ بەستراوی ئەمریكا و هاوپەیمانان بووە لە شەڕی دژی داعش و قوربانییەكی زۆری داوە، بۆیە پێویستە ئەو هێزانە بپارێزرێن.

کوردستان

تونێلی دەربەندیخان بەشێوەیەكی كاتی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ تونێلی دەربەندیخان بەهۆی شۆرتی كارەباوە داخرا.

هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر داواكاری فەرمانگەی كارەبای قەزاكە، تونێلەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دادەخرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، هاتوچۆكردن لە سلێمانییەوە بۆ گەرمیان لە ڕێگەی هاتوچۆی سەر بەنداوی دەربەندیخان و بەپێچەوانەوە لەسەر ڕێگای شاخی بەرانانەوە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بارزانی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ دەچێتە ئەمریكا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ ترەمپدا جارێكی دیكە كۆبێتەوە و باس لە دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بكەن.

عەلی فەیلی كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سۆمەریەنیوزی وتووە”لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەمریكا بكات و لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا كۆبێتەوە”.

ناوبراو هەروەها باسی لەوەكردووە، هەرێمی كوردستان ڕۆڵی گەورە دەگێرێت لە ناوچەكەدا و پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ بەغدا گەیشتووەتە ئاستێكی باش.

ڕۆژی 22ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ لە داڤۆس كۆبوونەوە.

(خەڵك) چەندجارێك پەیوەندی بە فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمەوە كرد، بەڵام موبایلەكەی داخرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا بەرز بووەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی ئیدارەی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا رایگەیاند ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 31 كەس.

راشیگەیاند “نۆ هەزار و 233 خیوەت گەیەندراوەتە ئەو ناوچەیەی كە بوومەلەرزەكەی تیایدا روویداوە و لە ئەنجامی سەرژمێری و پشكنینی بیناكانیشدا دەركەوتووە كە 76 بینا بەتەواوی داڕووخاون و 642 بینا زیانی زۆریان بەركەوتووە و 425 بیناش بەڕێژەی كەم و مامناوەند زیانیان بەركەوتووە”.

ئاشكراشیكرد “تا ئێستاش تیمە فریاگوزارییەكان توانیویانە 45 كەس بەزیندووی لەژێر داروپەردووی بینا داڕووخاوەكان بهێننە دەرەوە و ژمارەی ئەو كەسانەیشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 31 كەس و هەزار و 607ی دیكەیش برینداربوون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان