ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆتایی هات، ناوی براوەکان بخوێنەرەوە


خەڵک ـ نزار جەزا

ئەمشەو چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆتایی هات و خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی بۆ باشترینەکان بەسەر بەشدارانی فێتسیڤاڵەکەدا دابەشکران.

لەکۆتا ڕۆژی چوارهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا 15 خەڵاتی سنەوبەر پێشکەشکران، کە سێ دانەیان ئاڵتونی بوون و 12 دانەکەی دیکەش زیو بوون.

لەخولی چوارهەمی فێستیڤاڵدا گۆڕانکاری بەسەر خەڵاتەکاندا کرابوون، بەجۆرێک خەڵاتی زیو زیادکراوە و قەبارەی خەڵاتەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

چوارەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە بەشداری 134 فیلم لە 79 وڵاتی جیهانەوە لەماوەی حەوت ڕۆژدا کارەکانی خۆی ئەنجامدا.

 

خەڵاتەکان:

خەلاتی بەهرەی نوێ ( Rhino ) دەرهێنای puran mohammad

خەلاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن DREAMS IN THE DEPTHS دەرهێنانی REZA MOHAMMADI

خەڵاتی دادوەران بۆ کورتە فیلمی ناوخۆی فیلمی رێگا دەرهێنانی خەیبەر رەفیق

خەلاتی باشترین فیلمی ناوخۆی ( رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان ) دەرهێنانی ژینۆ هادی

خەلاتی دادوەرانی باشترین فیلمی کورتی نێودەوڵەتی
‏( Asmnina ) دەرهێنانی Dekel Berenson

خەلاتی باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی (Unlike today ) دەرهێنانی Astrid Menzel

خەلاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری نێودەوڵەتی ( Terra ) دەرهێنانی julian kushnarinko

خەلاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری ناوخۆی سنەوبەری ئاڵتونی
( دیالۆک ) دەهێنانی سەلیم یەلدز

*خەلاتی باشترین فیلمی درێژ سنەوبەری ئاڵتونی
A tale of 3 sisters
دەرهێنانی ئەمین ئاڵپەر

* خەلاتی باشترین دەهێنەری فیلمی درێژ ( قەصری شیرین ) دەرهێنانی رەزا میرکەریمی
* خەلاتی باشترین سیناریۆ PARASITE دەرهێنانی BONG JOON-HO
* خەلاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ Camere Ebuzziya لەفیلمی A tale of 3 sisters لە دەهێنانی ئەمین ئاڵپەر
* خەلاتی باشترین ئەکتەری کور بۆفیلمی درێژ Victor zhusti لە فیلمی The Delegation لە دەرهێنانی BUJAR ALIMANI
* خەلاتی باشترین سینەماتۆگرافی The mute لە دەرهێنانی BARTOSZ KONOPKA
* خەلاتی دادوەران بۆ فیلمی درێژ SCREWDRIVER دەرهێنانی BASSAM JARBAWI

 

ریکلام

هەواڵەکان

چیرۆکی پادشا سەیر و سەمەرەکەی تایلەند، هەرکەسێکیش قسەی پێبڵێت ١٥ ساڵ دەخرێتە زیندانەوە


خێزان

لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی پادشای تایلەند  (واجیرالونگکورن) لەنێو مۆڵەکانی سویسرا ، ناڕەزاییەکی زۆریی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە.

لە هەڵمەتێکدا لە سۆشیال میدیدا هاوڵاتیان هێرش دەکەنە سەر پادشاکەیان و گاڵتەی پێدەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوکایەتیکردن بە پادشای وڵات بەپێی یاسا سزای لەسەرە و بەهۆیەوە ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێن.

هەڵمەتەکەش پاش ئەوە هات کە پاشای ئەو وڵاتە کە لەساڵی ٢٠١٦ وە وەک پاشا دیاری کراوە، بەڵام زۆربەی کاتەکانی لە ئەوروپا بەسەردەبات و خانویەکیشی لە وڵاتی ئەڵمانیا هەیە.

شانشینی تایلەند وڵاتێکە لە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا و ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەی زیاتر لە ٦٧ ملیۆن کەسە، لە پاش ساڵی ١٩٣٢ پادشا لەو وڵاتەدا دەسەڵاتێکی سنورداری هەیە و زیاتر وەک سومبولێکە.

-پرۆسەی هاوسەرگیری پادشای تایلەند لە گەڵ شاژنە سوتیدا

-مەراسیمی وەرگرتنی پادشایەتی لە تایلەند

 

-وێنەی پادشا (واجیرالونگکورن)  لەگەڵ کەنیزەکەی بەناوی ناریمۆن کە پادشا زۆری خۆش دەویست و پلە و دەسەڵات و خەڵاتێکی زۆری پێدابوو، بەڵام بەهۆی درووستبوونی ناکۆکی کە کەنیزەکەکە لە گەڵ شاژنە سوتیدا، هەموو پلە و دەسەڵاتێکی لێ سەندرایەوە.

وێنەکانی پادشای تایلەند لە مۆڵێک لە سویسرا کە بۆتە هۆی درووستبوونی ناڕەزایی لە تایلەند

 

هاوڵاتیانی تایلەند وەک ناڕەزایی وێنەکانی پادشا لەسەر دراوی وڵاتەکەیان دەشێوێنن

 

وەزیری دیجیتاڵی ئابوری و کۆمەڵایەتی تایلەند هۆشیاری دەدات بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە بڵاوکردنەوەی وێنە و هاشتاگ کە سوکایەتی بێت بە پادشای وڵات بەپێی یاسا زیندانی و غرامەی بەدواوەیە.

 

توڕەیی خەڵکی تایلەند زیاتر پاش ئەوەش هات کە پادشای وڵاتەکەیان هۆتێلێکی گرانبەهای لە ئەڵمانیا  بە تەواوی حیجز کردووە  بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ  و تەنها خۆی و ٢٠ کەنیزەکی لەگەڵدایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی تایبەت بە خۆپارێزی منداڵان لە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە


خێزان

نوسەر و ڕۆشنبیت هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی نوێ بەناوی (منداڵ و کۆتۆنا.. کێ شەڕەکە دەباتەوە؟) بڵاوکردەوە.

هەڵکەوت عەبدوڵا لە بارەی ڕێبەرەکەوە دەڵێت”ئەمە ڕێبەرێکی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵان بە شێوەی گفتوگۆ، کە دەکرێت بۆ منداڵەکانتانی داونلۆد بکەن، چونکە لەم ماوەیەدا زۆر پێویست و سوودبەخشە بۆیان.”

ڕێبەرەکە لە کتێبێکی ڕەنگاو ڕەنگدا و بە شێوازی گفتوگۆ بۆ منداڵان تەرخان کراوە و لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت داونلۆدی بکەیت.

کلیک لێرە بکە 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆرۆنا ڤایرۆس كەمانچەكەی لە دەستی “ستیڤنس” سەندەوە


لوقمان غەفوور – ئەمریكا

هەموو دوانیوەڕۆیەك خاتوو رۆشا جۆنسن ستیڤنس دوای ئەوەی لە دادگای دیكاب كاونتی – ویلایەتی جۆرجیا ئەگەڕایەوە، كەمانچەكەی دەگرت بەدەستییەوە و پارچەیەك موزیكی بۆ مێردەكەیی و سەگەكەی ئەژەند، بەڵام لە 12ی مارچ-ەوە ئیدی كەس نەبوو، پارچەیەك میوزك بژەنێت بەرێز جۆنسن و سەگە توكنەكەی نێو ئەپارتمانە دوو نهۆمییەكەی ئەم خانمە.

ستیڤنس -65 ساڵ- مامۆستای میوزك –ی خانەنشین، بڕیاریدابوو وەك خۆبەخش هەفتەی چەند رۆژێك لە دادگای دیكاپ كاونتی خزمەت بكات. بەڵام كۆرۆنا ڤایرۆس تەنیا چەند هەفتەیەك رێگەی پێدا.

مێردەكەی ستیڤنس، نیگەران و خەمبار بە دەم ئازاری دەروونی-یەوە دەڵێت:”هەمیشە بەهێز بوو لەبەردەم نەخۆشیدا، لە تەواوی تەمەنیدا كاتێك لە خوێندنگای ئامادەیی دیكاب دەوامی دەكرد وەك مامۆستای میوزك و هونەر، رۆژێك نەخۆشی پەی پێنەبردووە و دواكەوێت. خۆشەویست بوو. من رازی نەبووم درێژە بداتەوە بە دەوامكردن بەڵام حەزیكرد وەك خۆبەخش لە دادگای دیكاپ لە نوسینگەیەك چەند سەعاتێك كاربكات، بەڵام بەداخەوە جێی هێشتین”.

مێردەكەی داوای لێكردووە تەمەنی هی ئەوەیە نییە ئیتر كار بكات پێویستە پشوو بدات. چونكە پێویستیان بە پارە نییە، بەڵام ئەو بەروخسار گەنج بووە، بۆەی هەمیشە هەر هەستی كردووە بە تەمەن گەنجە.

هەروەها كینیاتا جۆنسون برای ستیڤنس باسی لەو كارەساتە گەورەیە دەكات كە بەر خێزانەكەیان كەوتووە. ئەو دەڵێت:”تا رۆژی 2ی مارچ هەستی بەهیچ نەخۆشییەك نەكردووە. رۆژی 2 ی مارچ كاتێك بە مێردەكەی وتووە هەستەكەم هیلاكم، بەپێی ئەوەی مێردەكەی بۆ گێراینەوە پلەی گەرمی لەشی گەیشتۆتە 105 پلەی فەهرەنهایتی. بۆیە بەپەلە رۆیشتوون بۆ نەخۆشخانە”.

لەوێ دوای پشكنین پێیانوتووە ئەبێت چاوەڕێی 4 رۆژ بكەیت و لەماڵ نەچیتە دەرەوە، چونكە گومان هەیە تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووبیت.

رۆژی 5ی ئازار هەناسە توندی زۆری بۆ دەهێنێت بەپێی قسەی مێردەكەی نزیك بووە لە خنكان، بەپەلە پەیوەندی بە 911 ەوە دەكەن و هەر بە شەو لە ژێر چاودێری ورددا دەهێڵدرێتەوە. مێردەكەی دەیگێڕێتەوە كە ئەویش خراوەتە ژێر چاودێری ورد و پشكنینی بۆ كراوە كە كۆرۆنا ڤایرۆسی تووش بووە بەڵام ئەو تەندروستی جێگیرە.

رۆژی 10ی ئازار خاتوو ستیڤنس بە تەندروستییەكی جێگیرەوە نەخۆشخانەی دیكاپ جێدەهێڵێت. تەنیا شەو رۆژێك لەماڵەوە پشوو دەدات، بۆ ئێوارەی 12 مارچ لەناكاو توشی هەناسە توندی دەبێت و گیان لەدەستدەدات.

دوای توێكاری پزیشكی، خێزانەكەیان دڵنیابوون كە ستیڤینس بە كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی لەدەستداوە بۆیە نەك خێزانەكەی بەڵكو تەواوی دادگا دیكاب خرانە ژێر چاودێری پشكنینەوە.
ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان