ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: نزیكین لە چارەسەركردنی پرسی بودجەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و بەئامادە بوونی كونسوڵی فەڕەنسا لە ھەرێم، كۆبوونەوە و گفتوگۆی دۆخی هەرێم و عیراق و ناوچەكەیان كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە 7-10-2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لەمیانەی پێشوازیكردن لە برۆنۆ ئۆبیر باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق، جەختیكردەوە پێویستە ئەو گرژی و نائارامیانەی ئێستا لە عیراقدا هەن بەشێوازێكی هێمنانە و ژیرانە چارەسەر بكرێن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، كە لەگەڵ حكومەتی عیراق نزیكن لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان لەسەر بنەمای ماددە و بڕگەكانی دەستووری هەمیشەیی عیراق، بەتایبەت لەبارەی پرسی بودجەی هەرێمی كوردستان.

ھەروەھا لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆك وەزیران باسی لە دۆخی ئێستای سوریا كرد و چارەسەركردنی كێشەكان بێ زیان گەیاندن بە ھاووڵاتیانی سڤیلی بە گرنگ زانی.

کوردستان

بۆ بەخشینی متمانەیە بە حكومەتەكەی
شاندی كورد دوایین داواكاریی پێشكەش بە عەللاوی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، تەئكید لەسەر تەوابوونی كۆبوونەوەی شاندەكە دەكات لەگەڵ عەللاوی بەبێ‌ گەیشتن بە هیچ ئەنجامێك، لە هەمان كاتدا ئاماژە بە پێشكەشكردنی داواكارییەك دەكات لەلایەن شاندەكەوە كە ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكە نوێیەكە.

زیا بوترس، ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”عەللاوی پێداگرە لەسەر هەمان میكانیزمی هەڵبژاردنی وەزیرەكان و لە ڕووی مامەڵەكردنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەمەش ڕەوشەكە ئاڵۆزدەكات، بەڵام بابەتەكە لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا وادەخوازێت عەللاوی نەرمی بنوێنێت تا پرۆسەی دەنگدان لەسەر كابینە وەزارییەكە ئاسان ببێت”.

بە وتەی زیا بوترس”پێویستە عەللاوی ڕاوێژ بە كورد بكات لە هەڵبژاردنی پۆستە وەزارییەكانی تایبەت بە كورد و گرفتەكانی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و پرسەكانی تر كە لە كۆبوونەوەكانی سەرەتاوە بەڵێن لەسەر یەكلاكردنەوەیان دراوە”.

بوترس دەڵێت”شاندەكەی كورد لە بەغدا دەمێنێتەوە، و كۆبوونەوەی نوێ‌ لەگەڵ عەللاوی و فراكسیۆنە سیاسییەكان دەكات، گەر عەللاوی نەرمی نەنواند لە دانوستانەكاندا، ئەوا كاروبارەكان وەك خۆیان دەمێننەوە لەدوای تێپەڕینی 48 كاتژمێرەكە و بەر لە وادەی دەنگدان لەسەر كابینە وەزارییەكە”.

پێشتر ئەحمەد سەفار، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی بە بوونی 3 خاڵی ناكۆكی كردبوو لەنێوان محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و فراكسیۆنە كوردییەكان كە ڕێگربوون لەبەردەم ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە لەنێوانیان.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری سەفارەوە بڵاویكردبۆوە”ناكۆكییەكانی فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ عەللاوی، خۆیان لە پشكی كورد لە بودجە و مووچە و دەرماڵەی پێشمەرگە و میكانیزمی هەڵبژاردنی وەزیرەكاندا دەبینێتەوە”.

پێشتر سەرچاوەیەكی پەرلەمانی ڕایگەیاندبوو، كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، بێ‌ ئاكام بووە و بەبێ‌ گەیشتن بە ڕێككەوتن كۆتایی هاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛سبەینێ ئەم گەڕەكە كارەبای نابێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك – سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێوەری زیرەك بۆ ڕۆژی شەممە لە گەڕەكێكی سلێمانی دەبەسترێت و داواش لەو هاووڵاتیان دەكات لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك – سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری پشت تەلاری هونەر و چێشتخانەی شكار) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (18) ڕۆژی شەممە 29-2-2020 پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر 8 ی بەیانی بۆ 4 ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان پێویستە هاووڵاتیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕۆژی یەكشەممە پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم بڵاوكردەوە و ڕۆژی یەكشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان-عیراق دەكرێت.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (7)و برگەی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لە ماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و ماددەكانی (47، 48) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئازاری 2020 دانیشتنی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان كاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆ دەستپێدەكات .

بەرنامەی كار بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
یەكەم: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عیراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.

دووەم: كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولــی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عیراق لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: وتاری بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

چوارەم: خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان