ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خەڵك؛ هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردیەكان لەسەر كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر ڕێوشوێنەكانی چاكسازی حكومەتی عیراق كۆدەبێتەوە و پەڕلەمانتارێكی كورد-یش دەڵێت: “فراكسیۆنە كوردییەكانی پەڕلەمانی عیراق سبەی سەرجەمیان بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن ئەگەر نیساب تەواو بێت”.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق دەكرێت بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژەیەی حكومەتی عیراق ڕەوانەی پەڕلەمانی كردووە وەك داواكاری خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو.

وتیشی، “كوتلە كوردستانییەكان سەرجەمیان بڕیاریان داوە بەشداری كۆبوونەوەی سبەی بكەن، ئەگەر نیسابی یاسایی بۆ كۆبوونەوە تەواو بێت”.

ڕاشیگەیاند، هێشتا پڕۆژەكەمان نەبینیوە، بۆیە تا نەیبینین جارێ‌ بڕیار لەسەر ئەوە نادەین، كە دەنگی پێدەدەین یان نا.

لای خۆشیەوە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای لەسەرجەم پەڕلەمانتاران كردووە، سبەی بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن بۆ دەنگدان لەسەر بڕیارەكانی چاكسازی و ئەو ڕێوشوێنانەی، كە حكومەت دەریكردون بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەران و داواشی لە حكومەت كرد ڕێنمایی و بڕیارەكانی پەڕلەمان جێبەجێ بكات.

هاوكات، كاوە محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لەهەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بۆ پشتیوانی لەداواكارییەكانی خۆپیشاندەران و گوشارخستنە سەر حكومەت بۆ چاكسازی سبەی بەشداری لە كۆبوونەوەكەی پەڕلەمان دەكەین.

عێراق

28 هەزار پلەی دامەزراندن لە عیراق ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری عیراق ڕایگەیاند، 28 هەزار پلەی وەزیفی لە وەزارەتی بەرگری دروست دەبێت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دابەشكردنی ئەو پلانە بەسەر پارێزگاكاندا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عیراق”واع” بڵاوی كردەوە، بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەكاندا ئەو پلە وەزیفیانە لە ساڵی داهاتوودا دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا.

جبوری هەروەها دەڵێت”لە هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەكانەوە دەستپێدەكرێت بۆ دامەزراندن كە ژمارەیان لە نێوان 3 تا 4 هەزار كەسدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش لە كەركوك كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لە كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون، یەكێكیان بەرپرسێكی باڵایە.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان بۆسەیان بۆ ئەو چەكدارانە داناوە و توانیویانە بیانكوژن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”یەكێكیان بەرپرسی ژمێریاری داعش بووە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

بەپێی ڕاگەنراوەكە هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاكەیان كردووە و هیچ شوێنێكی ئەو پارێزگایە بەدەست داعشەوە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان