ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پشكنین بۆ خواردنگەكانی قوتابخانەكان دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەندروستی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ پشكنینی خواردنگە و فرۆشگای قوتابخانەكان دەستپێكردووە و لیژنەیەكی تایبەتیشیان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەیەكی نوێی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێكهێنراوە بۆ سەلامەتی منداڵان لە خواردنگەی قوتابخانەكان.

دەشڵێت: “ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۱۰/۷ لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی بەشێك لە خواردنگەی خوێندنگا و دایەنگە و باخچەی ساوایانیان كرد”.

لای خۆشیەوە، د.هەورامان نەسرەدین، سەرپەرشتیاری لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامانج لە بەدواداچون و پشكنینەكانمان سەلامەتی و بوونی تەندروستییەكی باشە بۆ خوێندكاران و منداڵانی شاری سلێمانی، دڵنیابوون لەو خۆراكانەی پێیان دەدرێت.

دەشڵێت: “وەك لیژنە ڕاپۆرتی كۆتایی ئامادە دەكەین و دوای ئەنجامی كۆتایی بەپێی سەرپێچییەكان و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان سزای ئەو شوێنانە دەدرێت، كە پابەندی ڕێنماییەكان نین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەگەڵ دەستپێكی وەرزی خوێندنی ئەمساڵ لەژێر ڕاسپاردەی تەندروستی سلێمانی، پەروەردە چەند خواردن و خواردنەوەیەكی لە فرۆشگا (حانوت)ی خوێندنگەكان قەدەغە كرد.

بەپێی بڕیارەكە، چبس و شیرینی و نوقڵ و لەفەی سورەوەكراو و خواردنەوە گازیەكان قەدەغە و ڕێگە بە فرۆشتنی میوە و لەفەی پەتاتە و گۆشتی مریشكی كوڵاو و پەتاتە و نۆكاو و فەلافل دەدرێت.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 13-7-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدا كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 123 هەزار و 175 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابدروو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک بڵاوکردەوە.

 

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكاری‌ بەڕێزەوە پرسیار لە بارەى درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز دەکرێت.

 

باسی لەئەوەشکردووە، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ ئەو خشتەیەی بڵاویكردەوە كۆتایی پێدێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموزی 2020، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكانیش، سبەینێ سێ شەممە، مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی چوارشەممەش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە حەوت مانگدا تەنها مووچەی دوو مانگی دابەش كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی داهاتوو چۆن و كەی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان