ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوای بەشداری پەڕلەمانتارە كوردەكان دەكرێت
سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق بڕیار لەسەر ڕێوشوێنەكانی چاكسازی حكومەت دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سبەی دەنگدان لەسەر بڕیارەكانی چاكسازی و ئەو ڕێوشوێنانەی، كە حكومەت دەریكردون بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەران دەدرێت و داواشی لە حكومەت كرد ڕێنمایی و بڕیارەكانی پەڕلەمان جێبەجێ بكات.

د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە ٧/١٠/٢٠١٩ سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوەیەكی گرێدا بە بەشداری هەریەك لە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان و جێگرەكەی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكی لیژنەكانی ناو پەڕلەمان.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی پەڕلەمان عیراق باسی لە گرنگی ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی كرد لە كۆبونەوەی ڕۆژی سێ شەممەدا بۆ دەنگدان لەسەر بڕیارەكانی چاكسازی و ئەو ڕێوشوێنانەی، كە حكومەت دەریكردون بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەران، داواشی لە حكومەت كرد، كە ڕێنمایی و بڕیارەكانی پەڕلەمان جێبەجێ بكات.

بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەشداوە، لە كۆبوونەوەكدا گەنگەشەی دوا پێشهات و ڕووداوەكانی ئەم دواییە كرا بۆ تێپەڕبوون بەسەر ئەو قەیرانەدا و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كەمكردنەوەی ئازاری هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێیان.

بەشیر حەداد بە گرنگی دەزانێت، “پەڕلەمان هەستێت بە ڕۆڵی چاودێریكردن و یاسادانانی خۆی لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی خێرای داواكاریەكانی خۆپیشاندەران بە كردار ڕێنماییەكان چوونە بواری جێبەجێكردنەوە وەكو گەڕانەوەی ئەوانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشابوویەوە و دابینكردنی دەرمەڵەی دارایی بۆ دەرچووان و دابینكردنی زەوی بۆ ئەوانەی، كە شیاون و پێویستیان پێیەتی و چالاككردن و كاراكردنەوەی سندوقی نیشتەجێ بوون و ئاسانكاریكردن لە ڕێوشوێنەكان بۆ پێدان و خەرجكردنی قەرز بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی كارگە ڕاگیراوەكان دووبارە بخرێنەوە كار و هەلی كاری زیاتر بۆ خەڵك بڕەخسێنن و ڕاگرتنی هەڵمەتی لابردنی شوێنە زیادەڕۆكان”.

عێراق

28 هەزار پلەی دامەزراندن لە عیراق ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری عیراق ڕایگەیاند، 28 هەزار پلەی وەزیفی لە وەزارەتی بەرگری دروست دەبێت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دابەشكردنی ئەو پلانە بەسەر پارێزگاكاندا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عیراق”واع” بڵاوی كردەوە، بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەكاندا ئەو پلە وەزیفیانە لە ساڵی داهاتوودا دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا.

جبوری هەروەها دەڵێت”لە هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەكانەوە دەستپێدەكرێت بۆ دامەزراندن كە ژمارەیان لە نێوان 3 تا 4 هەزار كەسدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش لە كەركوك كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لە كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون، یەكێكیان بەرپرسێكی باڵایە.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان بۆسەیان بۆ ئەو چەكدارانە داناوە و توانیویانە بیانكوژن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”یەكێكیان بەرپرسی ژمێریاری داعش بووە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

بەپێی ڕاگەنراوەكە هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاكەیان كردووە و هیچ شوێنێكی ئەو پارێزگایە بەدەست داعشەوە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان