ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە شاری بانە كارمەندێكی ئیتلاعات كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەندامێكی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكە كەوتۆتە بۆسەی كەسانێكی نەناسراو و كوژراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتوو ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 7-10-2019 ئەندامێكی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارۆچكەی بانە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی (عەلی سەیادی) بە دەستی كەسانێكی نەناسراو كوژرا.

ڕاشیگەیاندووە، ناوبراو بەرپرسی بەشی ناسیاری و زانیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بووە و لە گوندی ساڵووك-ی بانە كەوتۆتە بۆسەی كەسانێكی نەناسراو و كوژراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی ئەو ئەندامەی ئیتلاعات، هەموو هێزە چەكدارەكانی شاری بانە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

کوردستان

سۆران، منداڵێكی ساوا لەنێو خانوویەكدا دۆزرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پزیشك ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئاسایش منجاڵێكی ساوایان لە خانوویەكی تەواونەكراودا لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگەی هەولێر دۆزیوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی پزیشكی بەرپرس بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە”ئێواری دوێنێ‌ هەینی، ئاسایش لە گەڕەكی ئازادی لە سۆران، منداڵێكیان دۆزیوەتەوە كە لەنێو خانوویەكی تەواونەكراودا فڕێدراوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ژمارەیەك منداڵ لەكاتی یاریكردندا لە نزیك خانووەكە، گوێیان لە دەنگی گریانی منداڵیكی ساوا بووە، بۆیە كەسوكارییان ئاگاداركردووە و ئەوانیش ئاسایشیان لە ڕووداوەكە ئاگاداركردۆتەوە، دواتر منداڵەكە بۆ نەخۆشخانەی لەدایكبوون لە قەزاكە گوازراوەتەوە،  ئێستاش باری تەندروستی باشە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هۆكاری دواكەوتنی مووچە ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری تەكنیكی بووەتە هۆی دواخستنی مووچە.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەدواداچوونم بۆ پرسی دواكەوتنی مووچەی هەرێمی كوردستان كردووە و وەك ئەوەی پێمگەیشتووە، ئەو مووچەیە ئیتڵاق بووە و هۆكاری دواكەوتنی تەكنیكی بووە.

وتیشی”هەندێك بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و لەوانەیە ئەوان دوایانخستبێت و هۆكارەكەی تەكنیكی بووە”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمەش كاریگەری دەبێت و زۆر پێویستە وەزیری دارایی بۆ كورد بێت و كورد خۆی دەستنیشانی بكات، بۆ ئەوەی سبەی ڕۆژ هەر ناكۆكییەك هەبوو، مووچەی هەرێم نەبڕن، بۆیە دەبێت لەناو كارنامەی حكومەتدا بەڵێنێك هەبێت لەو بارەیەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر گرووپێكی ماتۆرسواری دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوابەدوای ڕەخنەگرتنی خەڵك لە گرووپێك كە بەماتۆر سكیل لەسەر ڕێگای شارەدێی كەسنەزان بە نمایشكردن و كێبڕكێ و تیژڕۆیی، خەڵكی ناوچەكەیان بێزار كردبوو دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، ‌گرووپێك پێكهاتبوون لە (14) ماتۆڕسكیل كە هیچ كام لە شۆفێرەكانی خاوەنی موڵەت و ساڵیانەی ماتۆڕسكیل نەبوون، لەڕێگای نێوان شەقامی (۱۲۰)مەتری و فلۆریاستی شەوانە بە نمایشكردن و كێبڕكێ و تیژڕۆیی، خەڵكی ناوچەكەیان بێزاركردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیدەكاتەوە، دوای بەدواداچوونیان بۆ ئەم حاڵەتە توانییان هەر (۱٤) ماتۆڕسكیل و خاوەنەكانیان دەستگیر بكەن، ئێستا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ماتۆڕسكیلەكانیشان دەستیان بەسەر داگیرا و شۆفێرەكانیش ڕادەستی دادگا كراون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان