ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەوری ئاژەڵ کاریگەری چیە لە سەر جەستە؟ ئایا سوودی هەیە؟

خێزان

چەوری مەڕ كە كوردەواری بە ( بەز ) ناودەبرێت ، بریتیە لە : چەوریەك لە لەشی مەڕدا زۆرە ، ئەم جۆرە چەوریە لە ڕووی شیكاریەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە وە جۆری چەوریەكە لە ڕوپێكھاتەوە لە ڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە وە ھەندێك لە ڤیتامینەكانی تێدایە بەتایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە ، توێژینەوەكان لەسەر ( بەز ) زۆرن ھەندێكیان باسی سودەكانی دەكەن و ھەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن

خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك ھەبدێك سودی ھەیە :
١- كاریگەری لەسەر پێست ھەیە ، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی ھەندێك خڵتە و پیسی لەسەر پێست بە كاریگەری ھەندێك پڕۆتین تێیدا.
٢- ھاوكارە بۆ چارەسەری ھەندێك كێشەی ئیلتیھاباتی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ ھەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی وە بەكارھێنانی لەسەر جومگە.
٣- ھاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژ و برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت.
٤-سەرچاوەی خۆراك و بەھێزبوونی ھەندێك ئەندامە وەك جگەر و ڕیخۆڵە … ھتد.
٥- دەركردنە دەرەوەی ژەھری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی ھەندێك خۆراك تێر بەچەوریەكان.

ھەموو ئەم سودانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لە بدزی ئاژەڵ بەبەراورد بە زەیتە ڕووەكیەكان لەڕووی كیمیاییەوە زیاتر جێگیرد واتە ئۆكسان بەخێرایی ڕوونادات چونكە بوونی شێ و ھەوا ھۆكارە بۆ ئۆكسان زەیتی ڕووەكی ، وە بەزی مەڕ بەشێكی كەمی وزەیە و ئاوێكی زۆری تێدایە بەڵام زەیت بڕێكی زیر وزەی تێدایە .

بەڵام ھەندێك لە توێژینەوەكانی تر باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەھایمەر …ھتد ، لە ئەنجامی توێژینەوەیەك بەزی ئاژەڵ لە چەوری تێر پێكھاتووە و سەرچاوەی وزەیە و لە ھەموو ١٠٠ گرام بەزدا ٩٠٠ سعرەی گەرمیمان دەداتێ وە دەبێتە كەم بوونەوەی كۆڵیستڕۆڵ لەجۆری باش (HDL ) ، وە زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەمەش ھۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و ھەوكردنی جومگەكان .

لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە خواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لە سودەكانی ، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ ئەمەشدا فول صویا و كەتان گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (٣) سودی زۆرە .

ئامادەکردنی: لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک

ریکلام

تەندروستی

پاش بینینی ئەم وێنانە باشتر وایە هیچکات خۆت نەدەیتە دەست دکتۆرە ڕووسیەکان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە لە لایەن دکتۆر و پەرستیارە ڕوسیەکانەوە گیراوە کە وێنەی جۆراوجۆریان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا گرتووە بە جۆرێک کە پاش بڵاوبونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوادا هاتووە:

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ نەخۆشەکەیدا دەگرێت کە ئاگایی لە خۆی نییە

 

 

 

وا نمایش دەکەن کە خوێن دەخۆنەوە!

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ ئەندامەکانی جەستەی نەخۆشێکدا دەگرێت

 

یاری بە قاچی نەخۆشەکە دەکەن

 

ئەم پەرستیارە وێنەی لەگەڵ تەرمی چەند مردویەکی ڕووداوێکدا گرتووە  و   بەهۆیەوە لە کارەکەی دەرکرا

بۆ ئەم وێنەیەیان  لەسەری نوسیوە (گەمژەیەکی دیکە)

 

وێنەگرتن لە کاتی نەشتەرگەری

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک

خێزان

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

باشترین کات بۆ کێشانی خۆت کەیە؟ بەیانی یان ئێوارە؟

خێزان

لەم ئینفۆگرافیکەدا بزانە باشترین کات بۆ کێشانی خۆت کەیە؟ بەیانی یان ئێوارە؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان