ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دواكەوتنی بۆ چەند ڕۆژێك و نیگەرانی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە لە سبەینێوە سێ‌ شەممە 8ی تشرینی یەكەم دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆران دەستپێدەكات.

ڕاشیگەیاند، كە سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان خەرج دەكرێت و ڕۆژی چوار شەممەش مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت.

بڕیار بوو لە 5ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی دواكەوتنیەوە فەرمانبەران نیگەران بوون و خۆپیشاندانەكانی بەغداش ترسی زیاتری لای فەرمانبەران دروست كردووە.

ئابوری

بە وێنە؛ پێگەیشتنی هەنار لە دەڤەری باڵەكایەتی

خەڵك-
لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز بەروبوومی هەنار پێدەگات، كە میوەیەكە چەندین سوودی پزیشكی و بەهای خۆراكی هەیە و هاووڵاتیانیش بە تامەزرۆییەوە دەیكڕن.

بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریداوە هاوردەكردنی ئەو میوەیە لە دەرەوە ڕابگرێت تاوەكو بەرهەمی جوتیاران بفرۆشرێت و ڕەنجیان بەفیڕۆ نەچێت و داهاتێكی باشیان دەست بكەوێت.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم كیلۆیەك هەنار بەپێی جوانی و خۆشی تامەكەی لەنێوان 500 دینار تا 1500 دیناردایە.

وێنەكان: شارەدێی قەسرێ لە شارۆچكەی چۆمان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك) لەم هەفتەیەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەردەگرن و بەوەش كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵی فەرمانبەران و 11ی ساڵی ڕابردووی خانەنشینان.

بەپێی خشتەكە، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 6 دامەزراوە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 7 دامەزراوە و دەستە و ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی 3 وەزارەت و هەر 3 سەرۆكایەتییەكە دابەش دەكرێت.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و پێنج شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان