ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

شەش گۆڕانکاری گرنگ کە لەپاش منداڵبوون بەسەر جەستەی خانماندا دێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە شەش گۆڕانکاری گرنگ کە لەپاش منداڵبوون بەسەر جەستەی خانماندا دێت:

 

-دەنگی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و نزمتر بەڵام سەپۆلدارتر دەبێت

-ڕێژەی قەلەقی و سترێس زیاتر دەبێت

-مێشکی ژنان کامڵتر دەبێت و ژیرانەتر بیردەکەنەوە

-جەستە لەپاش منداڵی یەکەم ئامادەدەبێت بۆ منداڵبوونی دیکە و ئازاری کەمتر دەبێت

-خانەکانی منداڵ کاریگەری لەسەر مێشکی دایک جێدەهێڵێت و هەندێک لە خانەکان دەمێننەوە

-جەستە باشتر نوێ دەبێتەوە لە پاش منداڵبوون

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرا بۆ چارەسەری خوروی قاچ

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرایە بۆ چارەسەری خوروی قاچ کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

-سیر چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کێشەیە و دەتوانیت بە دوو جۆر بەکاری بهێنیت، ٣-٤ قاش بکەیتە ئاوێکی گەرمەوە و قاچی تێبکەیت، یاخود قاشێک سیر بە باندج لە قاچت بپێچیت.

-٢ بۆ ٣ کەوچک سۆدەی نان بکەرە ئاوەی گەرمەوە و بۆ ماوەیەک قاچت بکەرە ناو ئاوەکەوە.

-دەتوانیت (خەردەل)یش بکەیتە دەفرێک ئاوی گەرمەوە و قاچی تێبکە

-خوێش هەمان کاریگەری هەیە و دەتوانیت خوێ بکەیتە ناو ئاوەکەوە و بۆ چارەکێک قاچتی تێدا بهێڵیتەوە.

-زەیتی داری چا یەکێکە لە شێوازە باشەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و دەتوانیت قاچتی پێ چەور بکەیت

-ماست دژە هەوکردنەوە و چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوەی خوروی قاچی پێوە نەهێڵیت، دەتوانیت ماستەکە بدەیت لە قاچت و تا پێوەی وشک دەبێتەوە پێوەی بە جێ بهێڵیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە و دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت:

 

-لەسەر پشت ڕابکشێ و بەشێوەی پایدەرلێدان قاچەکانت بجوڵێنە، دەستت بخەرە پشتی سەرت و ئەویش هەر جارە و بۆ لایەک بەرە (ڕاست و چەپ)، ٣٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

-ئەمجارە قاچەکانت ڕابگرە و دەستت بخەرە پشتی سەرت و جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ، ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

-پاشان قاچت کۆبکەرەوە و جێگیری بکە و دواتر ڕابکشێ و بە پەستانی سکت هەڵبستەرەوە و ڕابکشێرەوە، ٣٠ جار

-دواجار بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆت و قاچی ڕاست و دەستی چەپ درێژ بکە و پاشان پێچەوانەکەی، ٣٠ جار

-بچۆرە سەر دەم و بە پەستانی دەست و سنگت خۆت ڕابگرە و ١٥ چرکە بەو جۆرە بوەستە، دواتر بنوشتێرەوە و یەکسەر هەڵبستەوە و ١٥ چرکەی دیکە بوەستە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند بەرهەمێکی ناوماڵ کە زیانی زۆرە و نابێت جارێکی دیکە بەکاری بهێنیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بەرهەمێکی ناوماڵە کە زیانی زۆرە و نابێت جارێکی دیکە بەکاری بهێنیتەوە:

 

بەرهەمی تەبەدۆر

بەرهەمی تەبەدۆر هەرچەندە کە وادەزاندرێت باش بێت و دۆستی ژینگە بێت، بەڵام لەکاتی بەکارهێنانی بۆ خواردنی گەرم زیانی هەیە و ماددەی ژەهراوی لەگەڵ خواردنەکەدا تێکەڵدەبێت و هۆکارێکە بۆ شێرپەنجەش.

 

شامپۆی ئەنتیبایۆتیک

ئەو شامپۆیانەی کە ئەنتیبایۆتیکن بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە نابێت چونکە ماددەیەک بەکاردەهێنن کە پێی دەوترێت triclosan و هەم بۆ ژینگە و هەم بۆ تەندرووستی پێست خراپە.

 

بۆنی ناوماڵ

ئەم بۆنانەش ماددەی وەک terpenes ی تێدا بەکاردەهێندرێت، کە ژەهراوییە و زیانی بۆ تەندرووستیت هەیە.

 

پاککەرەوەکان

زۆرێک لەو پاککەرەوانەی بە کاردەهێندرێت ژەهراوین و زیانی زۆری هەیە بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتن و بۆنکردندا و دەبێت زۆر بە وریایەوە بەکار بهێندرێت.

 

بغورد

بەهەمان شێوەی بۆنی ناوماڵ، ماددەی ژەهراوی تیدایە و بۆ تەندروستیت خراپە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان