ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

مارکێزی ئیسپانی نازناوی پاڵەوانی جیهانی یەکلایی کردەوە و مێژوو لەبەر پێیەکانیدایە !


خەڵک سپۆرت

مارک مارکێزی شۆفێری ئیسپانی تیمی “ڕیسپۆل هۆندا”ی پێشبڕکێکار لە پاڵەوانێتی جیهانی “مۆتۆ جی پی”، نازناوی پاڵەوانی جیهانی مسۆگەر کرد.

مارکێز لەکۆتا پێشبڕکێی تایلاند لەحەلەبەی چانگ توانی نازناوی ژمارە نۆی ئەم وەرزە لەکۆی ١٥ جەولەی پاڵەوانێتی جیهان بە پلەی یەکەم کۆتایی پێبهێنێت، لەکاتێکدا پاڵەوانێتی جیهان چوار گەڕی کۆتایی ئەنجام نەدراوە، بەڵام شۆفێرە ئەفسانەییەکەی ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی (٣٢٥) خاڵ هیچ هەلێکی بۆ ڕکابەرانی نەهێشتەوە.

لەپێشبڕکێی چانگ – تایلاند، فابیۆ کوارتارارۆ توانی پێگەی یەکەم لەسەرجەم شۆفێرانی تری “مۆتۆ جی پی” بگرێت، بەڵام لەکۆتا خولانەوەدا شۆفێرە ناودارەکەی ئیسپانیا توانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پێشی بکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، ئەوەش واتای پاڵەوانی جیهانی دەبەخشی، چونکە ناوبراو لەکۆی پێنج جەولەی کۆتایی تەنها پێویستی بە یەک سەرکەوتن بوو بە پلەی یەکەم.

پاڵەوانێتی ٢٠١٩ بۆ مارکێز تاموچێژێکی تایبەتی هەبوو، بەوپێیەی ناوبراو هێشتا تەمەنی ٢٦ ساڵە و توانیویەتی هەشت نازناوی جیهانی بەدەست بهێنێت، ئەگەر بێتو لە ساڵانی داهاتوودا تەنها یەک نازناو مسۆگەر بکات ئەوا لەگەڵ ڤالێنتینۆ ڕۆسی ئەفسانەی بوارەکەدا هاوتا دەبێتەوە (نۆ نازناو).

ریکلام

وەرزشەکانی تر

گه‌نجێكی كورد، له‌ وه‌رزشی تایکواندۆدا، ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی بەریتانیا


خەڵک

گه‌نجێكی كورد له‌ وه‌رزشی تایکواندۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا.

رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجێكی وه‌زرشكاری له‌دایك بووی ساڵی2002ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، ماوه‌ی 2 ساڵه‌ چووته‌ وڵاتی  بەریتانیا و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یانه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ وه‌رزشی تایكواندۆ.

رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و یارییه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌كۆی 15 یاری و پاڵه‌وانێتی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا و ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و یاریزانه‌ كورده‌ له‌ ئێستا بۆ یانه‌ی نیشتیمانی بەریتانیا یاری ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا یاریزانی یانه‌ی له‌نده‌نه‌.

رامین له‌دواین یاریدا و له‌ كێشی67 كگم، به‌ نوێنه‌رایه‌تی بەریتانیا نازناوی پاڵاوانێتی World European  championship 2020ی به‌ده‌ست هێناوه‌و مه‌دالیای زێڕینی وه‌رگرتووه‌.

له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتی له‌ كێشی خۆیدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ری یاریكردنه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

رامین سه‌ردار به‌هرامی له‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵیشه‌وه‌ وه‌ك پیشه‌گه‌رێك ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و راهێنان. له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ راهێنان و ‌ چاوی له‌گه‌یشته‌ به‌ پاڵاوانێتێیه‌كانی ئۆڵه‌مپیك و به‌ده‌ست هێنانی ناوبانگی جیهانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا


خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ڕۆندا ڕاوزی دووبارە هێرشدەکاتە سەر (WWE): بەریەککەوتنەکان خەیاڵین و کەس ٣٠٠ شەڕ ناکات


خەڵک سپۆرت

ڕۆندا ڕاوزی پاڵەوانی پێشووی (ufc) دوای لەدەستدانی پشتوێنی پاڵەوانی جیهان بۆ ئاستی ئافرەتان، ڕوویکردە بواری (wwe) چەند وەرزێک نمایشی کرد.

جەنگاوەرە قەشەنگەکەی ئەمریکا لەکۆتا نمایشی “ڕاسڵمانیا ٣٥” بەشداریکرد و لە دابەزینێکدا بەرامبەر بیکی لینش پشتێنی پاڵەوانی بواری (wwe) لەدەستدا.

لەدوای ئەو وادەیەوە ڕۆزی دەرنەکەوتووەتەوە و لەکۆتا چاوپێکەوتنیدا بە پۆدکاستی “وایڵد ڕاید”ی ڕاگەیاندووە :” بەم نزیکانە ناگەڕێمەوە بۆ بواری زۆرانبازی سەربەست، ئەگەر لە داهاتووشدا ئەو هەنگاوە بنێم بە شێوەی بەردەوام نابێت، بەڵکو پچڕ پچڕ دەبێت، نامەوێت تەواوی کاتەکانی خۆم لەپێناو شەڕکردنێکی خەیاڵییدا خەساربکەم، پێویستم بەوەیە لەگەڵ خێزانەکەم ژیان بگوزەرێنم”.

لەدوای ئەم لێدوانە ئەستێرەکانی “دیڤاز”ی بواری (wwe) ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەکرد، هەریەکەیان لە پێگەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەشێوەیەک ڕەخنەیان لە جەنگاوەرەکەی (ufc) گرت.

پێدەچێت ڕۆزی سوربێت لەسەر وەڵامدانەوەی نمایشکارەکانی بواری زۆرانبازی سەربەست و لەکۆتا لێدوانیدا ڕایگەیاندووە :” هیچ زۆرانبازێک ناتوانێت ٣٠٠ ڕووبەڕوبونەوە ئەنجامبدات، دەزانن هەر کەسێک ٣٠٠ شەڕکردن بەشێوەی ڕاستەقینە ئەنجامبدات چی بەسەردێت؟ بێگومان دەمرێت”.

بۆچونەکانی ڕۆزی توڕەیی ئەستێرەکانی بواری زۆرانبازی سەربەستی ئەمریکای توڕەکردووە، بەڵام لەبەرامبەردا ئەفسانەکانی وەک هاڵک هۆگن و مارک هێنری پاڵپشتییان کردووە و دووپاتیانکردووتەوە، کە وتەکانی سەرلەبەری ڕاستن و (wwe) بۆ نمایشکردنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان