ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بۆچی بەوشێوەیە ئاهەنگ دەگێڕێت؟ نهێنی پشت شێوازی ئاهەنگێڕانەکەی نایمار ئاشکرا بوو

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی بەردەوامە لە تۆمارکردنی گۆڵ و لەو ساتەوە دەستی بە یاریکردن کردۆتەوە بە یەک شێوە ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، لە هەموو جیهانەوە هەوادارانی نایمار دا سیلڤا سەرسامبوون بەو شێوە ئاهەنگێڕانەی یاریزانەکەی سیلیساو پاش تۆمارکردنی گۆڵ ئەنجامی دەدات، لەچەندین پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەوادارانی پرسیاریان کردووە: بۆچی یاریزانە خۆشەویستەکەیان بەوشێوەیە ئاهەنگی تۆماری گۆڵ دەگێڕێت؟

وەک لە گرتەکاندا دەردەکەوێت، نایمار لەدوای تۆماری گۆڵ دەستەکانی بەشێوەیەک ئاماژە پێدەکات وەک ئەوەی وەڵامی تەلەفون بداتەوە، ئەم جوڵەیەش نهێنیەکی لەپشتەوەیە و دەرکەوتووە ئاماژەیە بۆ گۆرانییەکی بەرازیلی بەناوی “کۆنتانتینۆ” کە لەلایەن دوو هونەرمەند بەناوی “سانتانا و ئانیتا” وتراوە.

“بێلد سپۆرت” نوسیویەتی، لەئێستادا نایمار خۆشەویستی هەمیشەیی نییە، بۆیە گومان دەکرێت بەم شێوەیە و لەڕێگەی ئەو گۆرانیەوە پەیام بۆ کیژۆڵەیەکی ناودار بنێرێت و تیایدا داوای وەڵام، یاخود هاوسەرگیری لێبکات.

جیهانی

ڤیێرا کورسیەکەی ئونای ئیمیری ڕەت ناکاتەوە وچاوەڕێی جوڵەی ئارسیناڵە

خەڵک سپۆرت

پاتریک ڤیێرای فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی نیس، پەیوەندیکردن بە یانەی ئارسیناڵ ڕەتناکاتەوە و چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئیدارەی یانەی زەبەلاحەکەی شاری لەندەن دەکات.

تۆڕی سکواوکا لەسەرچاوە نزیکەکانی پاتریک ڤیێرای فەرەنسیەوە ئاشکرای کردووە، ڕاهێنەری ناوبراو لەگەڵ یانەی نیۆ یۆرک سیتی وەک ڕاهێنەر کارێکی باشی ئەنجامدا و حاڵی حازر لەگەڵ یانەی نیسی فەرەنسی وەرزی دووەمی بەڕێدەکات، وەرزی ڕابردوو توانیویەتی پلەی حەوتەم لە بارودۆخێکی ناهەمواردا بەدەست بهێنێت و لەنیوەی ئەم وەرزەشەوە ئامادەیە پۆستی ڕاهێنەری ئارسیناڵ وەربگرێت.

کەناڵ پلەسی فەرەنسی پرسیاری لە ڕاهێنەرەکە کردووە: ئایا ئامادەیت ئەگەر ئارسیناڵ پەیوەندیت پێوەبکات بگەڕێیتەوە بۆ شاری لەندەن؟ ڕاهێنەرەکەش لەوەڵامدا ڕایگەیاندووە :” کێ هەیە یانەیەک ڕەتبکاتەوە کە نۆ ساڵ تیایدا وەک یاریزان ژیابێت؟!”.

سەرچاوەکان پێیان وایە ئەم وەڵامەی ڤیێرا پەیامێکە بۆ ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ و تیایدا دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر لەماوەی داهاتوودا لیۆنبێرگی سویدی سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ئامادەیە پەیوەندیان پێوە بکات.

یانەی ئارسیناڵ هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئونای ئیمیری ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و وەک شوێنگرەوە چەندین ڕاهێنەری ناودار لەنمونەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ و مایمیلیانۆ ئالێگری پێشنیازکران، بەڵام زۆرینەی سەرچاوە ئینگلیزیەکان پێیان وایە ڤیێرا لەناوخۆی گانەرزدا ژیاوە و باشترین کەسایەتیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

جگە لە یارییەکە… ئەمشەو بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لەسەر مێزی گفتوگۆکردن کۆدەبنەوە

خەڵک سپۆرت

بڕیارە ئەمشەو لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان ڕووبەڕو ببنەوە، جگە لە بابەتە وەرزشییەکان نوێنەرانی هەردوو یانە کۆبونەوە دەربارەی گواستنەوەی چوار یاریزان ئەنجام دەدەن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمشەو جگە لە چالاکییە وەرزشییەکان، ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لە میلانۆ کۆبونەوە سەبارەت بە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئەنجام دەدەن.

یانە ئیتاڵیەکە داوای بڕی (١٠٠ بۆ ١١٠ ملیۆن یورۆ) دەکات، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی نیشان دەدەن لە گواستنەوەکەدا ناوەکانی ئارتورۆ ڤیدال و جان کلێر تۆدیبۆ تێهەڵکێش بکەن، بەو شێوەیە هەوڵدەدەن نرخی گواستنەوەکە کەم بکەنەوە، بەڵام کێشەی یانە کەتەلۆنیەکە لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیدایە کە وەک شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ هەوڵ بۆ کڕینی مارتینێز دەدەن و بەهۆی دەوڵەمەندی یانەکەوە ئەگەر هەیە پارەی تەواو بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە نوسیویەتی، سەرۆکایەتی یانەی ئینتەرمیلان لەماوەی ڕابردوودا هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ڤیدال و ئیڤان ڕاکیتیچ داوە، هەروەها گرنگیان بە تۆدیبۆ داوە و پێیان وابووە بۆ پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی گونجاوە، بەڵام لەئێستادا یانەی بەرشلۆنە پلانی گۆڕیوە و لەنێوان ئەو سێ یاریزانە داواکراوەدا ئامادە نییە دەستبەرداری ئیڤان ڕاکیتیچ بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (سێ شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو و سبەی شەو ڕووبەروبونەوەکانی جەولەی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن (کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانە)، جگە لە هەشت یانە کە سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە (١٥) یانەی تر ململانێی بینی ئەم قۆناغە گەیشتن بە قۆناغی (١٦)ی خولەکە یەکلایی دەکەنەوە، گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو ئەمانەن:

ڕێدبول سالزبۆرگ – لیڤەرپوڵ (٨:٥٥)

ناپۆلی – جینک (٨:٥٥)

بوروسیا دۆرتمۆند – سلاڤیا پراگ (١١:٠٠)

ئینتەرمیلان – بەرشلۆنە (١١:٠٠)

لیۆن – لایپزیگ (١١:٠٠)

ئەیاکس ئەمستەردام – ڤالێنسیا (١١:٠٠)

چێڵسی – لیل (١١:٠٠)

بەنفیکا – زینیت (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان