ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە شان و بازوت زۆر بەهێز دەکات و دەتوانیت ئەنجامی بدەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ورزشێکە کە شان و بازوت زۆر بەهێز دەکات و دەتوانیت ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی بەشی سەرەوەی جەستەت بەهێز بێت:

 

-دوو دمبڵسی بچوک بە دەستەوە بگرە و بۆ پێشوە بۆکس لێبدە، ١ بۆ ٢ خولەک

-دواتر بە پەستانی قۆڵەکانت دمبڵسەکە بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە. ١٥ جار

ئەمجارە دمبڵسەکان لەملا و لا بگرە و قۆڵەکانت بڵاوبکەرەوە. ١٥ جار

-دواتر دمبڵسەکان لەبەر دەم خۆت بگرە و بەرزی بکەرەوە بۆ سەرەوە. ١٥ جار

-پاشان بیکە سەر قۆڵەکانت و بەرزی بکەرەوە بۆ سەروە. ١٥ جار

-دواتر کەمێک بنوشتێرەوە و  قاچێکیشت بهێنە پێشەوە، پاشان دمبڵسەکە بەرە دواوە و بیهێنەرەوە. ١٥ جار

-پاش ئەمە ٢٠ شناو ئەنجام بدە

ریکلام

تەندروستی

هێلین ئاوات: پێم دەڵێن لە سبیل جان دەچیت


خێزان

خانمە مۆدێل و ڕاگەیاندکار هێلین ئاوات ڕایدەگەیەنیت کە پێیان وتووە لە سبیل جان دەچێت.

هێلین ئاوات دەڵێت”من خۆم یەکێکم لە هەوادارانی سبیل جان و شانازیە بۆم کە وەک ئەو دەربکەوم”

هێلین ئاوات، ١٩ ساڵ، بە هۆی پڕۆگرامە کۆمەڵایەتییەکانییەوە ناوبانگی دەرکردووە و وەک خانمە مۆدێلێکیش دەردەکەوێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند دۆزینەوەیەکی زانستی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا جیهان دەگۆڕێت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دۆزینەوەیەکی زانستییە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا جیهان دەگۆڕێت:

 

– زانایانی زانکۆی نیوزلەندا شێوازێکی نوێی تیشک گرتنیان داهێناوە کە بەشێوەی 3D یەو ملەوەنە و هەموو شتێک بەڕوونی دیارە.

 

– زانایان لە سەنتەری توێژینەوەی École Polytechnique Fédérale de Lausanne لە سویسرا دەستێکی دەستکردیان داهێناوە کە دەتوانیت بە ئاماژەکانی مێشک کاربکات

 

– زانایان چاکەتێکی نوێیان داهێناوە کە دەتوانێت چەند ڕۆژێک پێشتر هۆشیاریت بداتێ لە سەر مەترسی توشبوونی سەکتە تا زووتر فریایی خۆت بکەوێت.

 

– پۆلیسی چین چاویلکەیەکی زیرەکیان داهێنا کە دەتوانێت ڕوخساری کەسەکان بناسێتەوە.

 

– بەهەمان شێوە لە چین تەکسی فڕیو خرایە کار کە دەتوانێت دوو کەس بگوازێتەوە.

 

– زانایان ئاماژەیان بەوە داوە کە لە بەرەوپێشچونی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجە و چیدیکە ئەو نەخۆشییە بێ چارەسەر نامێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

شەش نیشانە کە دەری دەخات تۆ بەر لە وادەی خۆی توشی لە زگ وەستان بوویت


خێزان

لە زگ وەستان یان تەمەنی بێ ئومێدی ( سن اليأس)  بریتییە لەو تەمەنەی کە سووڕی مانگانەی ئافرەتی تێدا دەوەستێت و چیدیکە هێلکدان توانای منداڵ دروستکردنی نامێنێت.

 

بەشێوەیەکی گشتی تەمەنی بێ ئومێدی  لە خانماندا لە نێوان تەمەنی  ٤٥ تا ٥٥ ساڵی دایە و لەو ماوەیەدا خانمان توشی دەبن کە ئەمەش سروشتییە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەک ٪١ی خانمان بەر لە تەمەنی ٤٠ ساڵی توشی لە زگ وەستان دەبن کە ئەمەش بە تەندروست و کاتی ئاسایی خۆی داناندرێت، ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانیەتی:

 

– خەوزڕان و نەمانی توانی خەوتن بە شێوازێکی ئاسایی وەک جاران.

 

– نەمانی ئارەزووی سێکسی.

 

– لەدەستدانی توانای کۆنتڕۆڵی میزەڵدان و میزەچڕکێ.

 

– مزاجی بون و گۆڕانی نائاسایی هەستەکان.

 

– درەنگ کەوتنی سوڕی مانگانە یاخود هەر نەمانی بەتەواوەتی (گەر ١٢ مانگ لەسەر یەک سوڕی مانگانەت نەبوو، ئەوا تۆ لە تەمەنی بێ ئومێدیدایت)

 

– یەکێک لە نیشانە دیارەکانی لە زگ وەستان هەستکردنە بە گەرما بەتایبەت لە بەشی سەرەوەی جەستە.

 

 

پێویستە چی بکەیت؟

گەر ئەم نیشانانەت تێدا بوو، سەردانی پزیشکی تایبەتی خانمان بکە بۆ چارەسەر و پشکنینی هۆڕمۆن ئەنجام بدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان